بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چاو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی چاوێکی سەوز

چاو ئەندامی بینینە. چاوەکان ڕووناکی دەناسن و ئەیگۆڕن بۆ سەر تەحریکێکی کیمیایی-ئێلیکتریکی لە دەمارەخانەکاندا. لە گیانەوەرانی زۆر سادەدا تەنھا ئەرکی دەمارەخانەکانی چاو، فامکردنی جووڵە و تەکان لە ڕێگای بینینەوەیە، ئەم گیانەوەرانە ھەست بە ھیچ وردەکارییەک لە بینینی شتەکاندا ناکەن. لە گیانەوەرانی پێشکەوتوودا چاو، نوور لە دەوروبەر کۆ دەکاتەوە، لە ڕێگای کۆرنیا و لێنزەوە موتەمەرکزی دەکاتە سەر تۆڕەی چاو، لە تۆڕەی چاو لە ڕێگای دەمارەخانەکان کە ھەست بە نوور دەکەن، ئەم وێنە موتەمەرکزکراوە، دەگۆڕێت بۆ سەر سیگناڵێکی کیمیایی-ئێلێکتریکی و لە ڕێگای دەماری بیناییەوە ڕەوانەی مێشک دەکرێت؛ کە لەوێدا فامبوونی وێنە ڕوو دەدات و گیانەوەت دەزانێت کە چی دەبینێت. ٩٦٪ گیانلەبەرەکان خاوەنی بەشێکی پێشکەوتوون لە مێشکیاندا بۆ فامکردنی نوور و بینین[١]

سادەترین چاو ھی ئەو میکڕۆئۆرگانیزمانەیە کە تەنھا دەتوانن ڕووناکی لە تاریکی جیا بکەنەوە و ئیتر ھیچ نابینن. ھەرچی گیانەوەر پێشکەوتووتر بێت خاوەنی سیستەمێکی بینایی پێشکەوتووتریشە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]