سپێناخ
ڕواڵەت

سپێناخ گیایەکی وەرزی دوو لەپە ، چەند پەلێکی ڕاستی ناو بۆش و لە کۆتایی هەر پەلێکدا گەڵایەکی پان و ڕەنگ سەوزی نەرم هەیە.سپێناخ لە سەرمای زستاندا خۆڕاگرترە وەک لە گەرمای هاوین. دوو جۆری هەیە بەهارە و پایزی ، ئەو جۆرەیان کە لە بەهاردا دەچێنرێ پێشی دەڵێن سپێناخی ئینگلیزی و جۆرە پایزیەکەی پێویستی بە خاکی تێکەڵە و گڵی زۆر بەهێز هەیە.
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە سپێناخ تێدایە.