بۆ ناوەڕۆک بازبدە

باینجان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی باینجان

باینجان (بە ئینگلیزی: Eggplant)، ناوی زانستیەکەشی Solanum melongena، بەشێوەیەکی گشتی باینجان سەوزەیەکی ڕەنگ مۆرە و ڕەشە.

سودی باینجان

[دەستکاری]

جگە لە چەندین ڤیتامین و کانزا، گەلێک مادەی سوودبەخشی تری تێدایە کە لە کۆمەڵێک نەخۆشی دەمانپارێزن[١]، بۆ نموونە مادەی ناسونین Nasunin پەردەی خانەکانی مێشک لە نەخۆشی دەپارێزێت و فرمانەکانی مێشک باشتر دەکات.[٢][٣] ھەروەھا مادە فینۆلیکەکانی باینجان دژی شێرپەنجە[٤] و دژی میکرۆبیشن بە تایبەتی ڤایرۆسەکان کاردەکەن[٥]، سەرەڕای دابەزاندنی ئاستی کۆلیستیرۆلی خراپ LDL لە خوێندا.[٣] ھەندێک جار لەبەر زیاد بەکارھێنانی کانزای ئاسن بە شێوەی دەرمان (بە تایبەتی دەرزی) بۆ چارەسەرکردنی کەمخوێنی، رێژەی کانزای ئاسن لە لەشدا زیاد دەبێت بەتایبەتی لە پیاوەکان و ئافرەتان لە پاش تەمەنی وەستانی سووڕی خوێنی مانگانەیاندا، ئەمەش ئەگەر چارەسەر نەکرێت زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت، خواردنی باینجان لەش رزگار دەکات لەم زیادبوونەی رێژەی ئاسن.[٦][ژێدەرێکی پشتڕاستکراو نییە] لە ھەندێک کەسدا، خواردنی باینجان بە ھەر شێوەیەک دەبێتە ئەگەری جۆرێک ھەستەوەری بە شێوەی خورشتی پێست ک بە گشتی سادەیە، بۆیە پێویستە کە ئەوانەی ھەستەوەرییان بە خواردنی باینجان ھەیە، خۆیان لە خواردنی باینجان بپارێزن،[٧] بەڵام خۆراکیان بە سەوزەکانی تر جۆراوجۆر بکەن.

ڕێژەی ھەبوون

[دەستکاری]
  1. کاربۆ ھایدرات ٣١٫٢٤
  2. شەکر ١٢٫٨٨
  3. پڕۆتینەکان ٥٫٥٣

سەرژمێری

[دەستکاری]
ووڵاتان بەرھەم جۆر
 چین ١٨٬٣٣٠٬٠٠٠ F
 ھیندستان ٨٬٤٥٠٬٢٠٠ -
 میسر ١٬٠٠٠٬٠٠٠ F
 تورکیا ٧٩١٬١٩٠ -
 ئیندۆنیزیا ٣٩٠٫٠٠٠ F
 عێراق ٣٨٠٫٠٠٠ F
 ژاپۆن ٣٧٥٫٠٠٠ F
 ئیتاڵیا ٢٧١٬٣٥٨ -
 سوودان ٢٣٠٬٠٠٠ F
 ئینگلتەرا ١٩٨٬٠٠٠ F
ووڵاتانی جیھان ٣٢٬٠٧٢٬٩٧٢ A

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Eggplant: Health benefits and nutritional information». www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Watson، Stephanie. «Health Benefits of Eggplant». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ ئ ا O'Donnell، Erin. «3 Ways to Cook Eggplant». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «Eggplant: Health benefits and nutritional information». www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ «Health Benefits of Eggplant». WebMD (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  6. ^ «Eggplant: Health benefits and nutritional information». www.medicalnewstoday.com (بە ئینگلیزی). ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  7. ^ «Eggplant Allergy: Symptoms, Foods to Avoid, and More». Healthline (بە ئینگلیزی). ٧ی نیسانی ٢٠١٧. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.