دینو زۆف
دینو زۆف | |
---|---|
![]() Dino Zoff at Juventus in 1972 | |
Dino Zoff ![]() | |
لەدایکبوون | ٢٨ی شوباتی ١٩٤٢ ![]() Mariano del Friuli ![]() |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ (–١٩٨٣)، association football manager، sports executive ![]() |
خەڵاتەکان |
دینۆ زۆف (بە ئیتالی: Dino Zoff؛ لەدایکبووی ٢٨ی شوباتی ١٩٤٢) گۆڵپارێزێکی پێشووی ئیتاڵیی مێژووی تۆپی پێ بوو. خاوەنی کۆمەڵێک ژمارەی پێوانای جیھانییە کە پێش ئەو ھیچ گۆڵپارێزێک تۆماری نەکردبوو، دیارترینیان پاراستنی گۆڵی ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ ماوەی ١١٤٢ خولەک بەبێ گۆڵ، لە نێوان ئەیلوولی ١٩٧٢ تا حوزەیرانی ١٩٧٤.[١] بەشداری خولی ناوخۆیی ئیتاڵیا لەگەڵ چەندین یانەی ئەو وڵاتە، دیارترینیان ناپۆلی و یوڤێنتۆس، ھەروەھا نوێنەرایەتی ھەڵبژاردەی ئیتالیای کردووە لە ١١٢ یاری نێودەوڵەتی. لە ساڵی ١٩٨٢ توانی نازناوی جامی جیھانی فیفا بباتەوە و بووە بەتەمەنترین گۆڵپارێزە لە مێژوودا کە وەک کاپتنی ھەڵبژاردە پاڵەوانێتییەکەی بردەوە، ٤٠ ساڵ و ٤ مانگ و ١٣ ڕۆژ کاتێک بوونە پاڵەوان، ھەر خۆشی جامەکەی بەرزکردەوە.[٢] ٣٣٢ یاری لەسەریەک بۆ یانەی تۆرینۆ کرد و بۆ ماوەی یازدە وەرز لەسەریەک لە پێکھاتەی یانەکە بوو وەک چۆن ٩٠٣ خولەک یاری کرد بەبێ ئەوەی ھیچ گۆڵێکی لێ تۆمار بکرێت. بەشداری لە چوار پاڵەوانێتی جامی جیھانی فیفا کردووە، یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دینۆ وەک گۆڵپارێز زۆر بەفیڕۆدانی کات بوو بەوەی زۆرترین کات تۆپەکەی لەی خۆی دەھێشتەوە و لەگەڵ یاریزانی ھێڵی بەرگری، دیارترین ئەوسیفەتەشی لە جامی جیھانی ١٩٨٢ بوو بەتایبەت کاتێک ھەڵبژاردەی ئیتاڵی لە پێشەوە بوو لە یارییەکانیان بەرامبەر بەرازیل و ئەرژەنتین لە قۆناغی دووەمدا، ئەمەش وای لە فیفا کرد یاسایەکی تایبەت بەو حاڵەتانە دابنێ بۆ ڕێگریکردن لە گۆڵپارێز بۆ دووبارە گرتنەوەی تۆپ کاتێک پاس دەدات بەیاریزانی خۆیان.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «The best goalkeepers of all time – CNN.com». edition.cnn.com. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ technical. «63. Dino Zoff». My Football Facts (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ الوفد. «دينوزوف .. الحارس الذى غير قانون الكرة». الوفد. لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ڕاھێنەرانی تۆپی پێی ئیتالی
- زیندووان
- فیفا ١٠٠
- کڵابی سەدەی فیفا
- لەدایکبووانی ١٩٤٢
- یاریزانانی براوەی جامی جیھانیی فیفا
- یاریزانانی تۆپی پێی ئیتالی
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ١٩٨٢
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ١٩٦٨
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ١٩٨٠
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا
- یاریزانانی یانەی یوڤێنتوس
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی ناپۆلی
- یاریزانانی براوەی خولی ئەورووپا