بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بیروونی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبوڕەیحان بیرونی
Al-Biruni
لێدوان=وێنەی بیرونی لەسەر پولی پۆستەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٣.
وێنەی بیرونی لەسەر پولی پۆستەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٧٣.
لەدایکبوون٤ی ئەیلوولی ٩٧٣ز [١]
خۆراسان، (ئۆزبەکستانی ئێستا)
مردن١٠٥٢ [١]
غەزنە (دەوڵەتی غەزنەوی)
نیشتەجێخوارزم
زیارییەکان
دەوڵەتی غەزنەوی
سەردەمسەردەمی زێڕینی ئیسلام
نەتەوەفارس
بواری زانستیفیزیک، مرۆڤناسی، گەردوونناسی، ئەستێرەناسی، مێژوو، بیرکاری، کیمیا، جوگرافیا، پزیشکی، دەروونناسی، فەلسەفە، ئایینناسی
ناسراو بە ھۆیدامەزرێنەری بیری هیندناسی (Indology) و جیۆدیزیادامەزرێنەری بیری هیندناسی (Indology) و جیۆدیزیا
کاریگەر بووە بەمحەممەد, ئەرەستوو, Ptolemy, Aryabhata, Brahmagupta, ئەبووحەنیفە دینەوەری, ئەبووبەکر ڕازی, al-Sijzi, Iranshahri, Abu Nasr Mansur, ئیبن سینا, بەتتانی
کاریگەری بووە لەسەرAl-Sijzi, ئیبن سینا, عومەر خەییام, al-Khazini, Zakariya al-Qazwini, Maragha observatory, Islamic science, فەلسەفەی ئیسلامی

ئەبوڕەیحانی بیرونی ناسراو بە ئەلبیرونی ناوی تەواوی (ئەبوڕەیحان محەممەد کوڕی ئەحمەد بیرونییەگەردوونناس و بیرکاریزان و مێژوونووس و مرۆڤناس و جوگرافیاناسێکی زمانی فارسی موسڵمان بوو. باسکراوە کە یەکێکە لە زیرەکترینەکانی سەردەمی ئیسلامی، و یەکەم کەس بووە کە باسی لەوە کردووە کە زەوی بە دەوری خولگەکەی خۆیدا دەسووڕێتەوە.

بیروونی بە یەکێک لە زانا گەورەکانی سەردەمی ئیسلامی لە سەدەکانی ناوین هەژمار دەکرێت، زانستەکەی فیزیا و بیرکاری و زانستی سروشتی دەگرێتەوە، و شوێنی هەبوو وەک مێژووزان و زمانەوان و زانای مێژووە یەک لە یەکەکان. بیروونی لە زۆربەی زانستەکاندا خوێندوویەتی، وەکوو وەفایەک بۆ کارەکانی و لێکۆڵینەوەکانی، خێزانی شاهانە و ئەندامەکانی لە کۆبوونەوەیەکدا هانیاندا بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی و ئاشکراکردنی هەندێک شت. بیروونی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە و چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی کردووە هاوشانی مەنهەج و بیرکردنەوەی ئیسلامی. بیرونی بە چەندین کەس و نەتەوە کاریگەر بووە، وەک ئیغریقیکییەکان کە ئیلهامی لێوەرگرتوون لە کاتی خوێندنی فەلسەفە. بیرونی زمانەکانی خوارزمی و فارسی و عەرەبی و ئەغریقی و سانسکریتی و عیبری و تراثی و سریانی زانیوە. بیروونی زۆربەی ژیانی لە (خەزنە) بەسەر بردووە، کە بوو بە پایتەختی (گزنویان)، کە ئێستا دەکەوێتە ناوەڕاستی خۆرهەڵاتی ئەفغانستان. بیروونی گەشتی کردووە بۆ باشووری ئاسیا و لێکۆڵینەوەیەکی نووسیوە دەربارەی (ڕۆشنبیری هیند)، بیرونی بە (زانستی هیند) ناو دەبرێت، هەروەها ناسراوە بە نووسینە بابەتی و کلتوورییەکانی. بە مامۆستا نازناوی دەرکردووە ئاماژە بەوەی کە کەس پێشتر لە سەدەی یازدە بەو شێوەیەی ئەو باسی هیندی نەکردووە.

ژیانی

[دەستکاری]

بیرونی لە شارێکی دەرەکی لە بەیرونی لەدایکبووە ، پایتەختی ئەفریجد لە خواڕزم لە ناوڕاستی ئاسیا . بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەکانی ، بیرونی چەندین هێڵی گواستنەوەی بەکارهێناوە بۆ گەشتن بەو بەشانەی کە لەسەری دەخوێند . زۆربەی کەس بیرونی بە یەکێک لە زانا گەورەکانی مێژوو هەژمار دەکەن ، بەتایبەتی لە ئیسلامدا بەهۆی بابەت و دۆزینەوەکانی . بیرونی لە سەردەمی زێڕینی ئیسلامدا ژیاوە ، و ئەوە بوو کە هانیدا لێکۆڵینەوە لەسەر ئەستێرەناسی بکاتە. بیرونی سەرەتای بیست و پێنج ساڵی تەمەنی لە خواڕزم کە بەشەکانی فیقهی ئیسلامی و خواناسی و ڕێزمان و بیرکاری و ئەستێرەناسی و پزیشکی و فەلسەفەی خوێندووە و هەروەها تێکەڵی زانستی فیزیک بووە و لەگەڵ چەندین بواری تر. زمانی خواڕزمی ئێرانی کە زمانی بیرونی بووە، توانی ڕزگاری ببێت تا دوای چەند سەدەیەک لە ئیسلام، هەتاکو تورکەکان دەستیان گرت بەسەر ناوچەکە، لەگەڵ ئەوەش چەند کلتوری خواڕزمی توانی ڕزگاری ببێت. بیرونی میهرەبان بووە لەگەڵ ئەفریجد، کە ئەفریجدەکان ئەوانە بوون کە لابران لەلایەن دوژمنەکانیانەوە (مەئمونیەکان) لە ساڵی 995م . بیرونی نیشتیمانەکەی بەجێدەهێڵێت و دەڕوات بۆ بوخارا. پاشان دەچێت بۆ وڵاتێکی سامانی کە لەژێر سەرکردایەتی ئیمبڕاتۆر مەنسوری دووەمی کوڕی نوح بووە و لەوێ ئیبن سینای بینی و ئەوەش دەرفەتێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕای نێوان دوو زانا.

لە ساڵی ٩٩٨ ، ڕۆیشت بۆ لای شازادەی زیاریونی تەبەرستان (شمس معالی قابوس کوڕی وشکمیر)، لەوێ یەکەم کارە گرنگەکانی نووسی: شوێنەواری پاشماوەی سەدەکانی پێشوو (وەرگێدراوە بەناوی) زنجیرە کاتییەکانی نەتەوەکانی پێشوو یان پاشماوەی ڕابردوو لە ساڵی ١٠٠٠ میلادی، و هەر چەندە دوای ئەوەش چەند دەسکارییەکی کتێبەکە کرا. هەروەها سەردانی خێزانی شاهانەی باوندیانی کردووە لەژێر حوکمی مەرزەبان، و بە گوێرەی قسەکانی ئەفریجەکان، بیروونی کۆتا ماڵئاوایی کرد لەوەی کە دەست بەسەر خوارزمدا دەگرێت و سەدانی سەرکردایەتی گرگانج (و هەروەها سەردانی خوارزمی کردووە) کە بە کۆبوونەوەی زانا گەورەکان بەناوبانگە.

لە ساڵی ١٠١٧، مەحمود غەزنەوی زۆربەی لێکۆڵەرەوەکانی گواستەوە بۆ غەزنە، پایتەختی دەوڵەتی غەزنەوی، کە بیرونیش یەکێک بوو لەوانە. لەوێ بوو بە زانای گەردوونی و ئەستێرەناسی تایبەت بە سەرکردایەتی. مەحمود هاوڕێیەتی بیرونی کردووە لە کاتی گەشتەکانی بۆ هیند و لەوێ بۆ ماوەی چەند ساڵێک ژیاوە، تەمەنی بیرونی ٤٤ ساڵ بوو ئەو کاتەی سەردانی هیندی کرد لەگەڵ مەحمود غەزنەوی، لێکۆڵینەوەکانی لەسەر هیند نووسیوە و نزیکەی ساڵی ١٠٣٠ز تەواوی کردووە. لەگەڵ ئەم نووسینانەش، بیرونی دڵنیا بووەتەوە لەسەر ماوەی لێکۆڵینەوەکانی لەسەر زانست لە کاتی گەشتەکانیدا. هەوڵیداوە بۆ دۆزینەوەی ئامرازێک بۆ گرتنی درێژی خۆر، و ئامێرێکی زوویی ئیسترلابی دروست کردووە. بیرونی توانی پێشکەوتنێکی باش بە لێکۆڵینەوەکانییەوە ببینێت لەکاتی گەشتەکانی بۆ هیند.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی