ئۆمیپڕازۆڵ
ئۆمیپڕازۆڵ، کە لەژێر ناوی بڕاندەکانی پریلۆسیک و لۆسیک دەفرۆشرێت، دەرمانێکە کە لە چارەسەرکردنی گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە (GERD)، نەخۆشی برینی گەدە و کۆنیشانی زۆڵنجەر-ئێڵسن بەکاردێت.[١] ھەروەھا بەکاردێت بۆ پێشگیری لە خوێنبەربوونی سەرەوەی ڕێڕەوی ھەرس لەو کەسانەی کە لەژێر مەترسی زۆردان.[١] ئۆمیپڕازۆڵ ڕێگری پەمپی پڕتۆنە (PPI) و کاریگەرییەکەی ھاوشێوەی (PPI)ەکانی ترە.[٢] دەتوانرێت بەکاربێت وەکو حەب لەڕێی دەمەوە یاخود دەرزیلێدان لە خوێنھێنەرێک.[١][٣]
کاریگەرییە لاوەکییە باوەکانی بریتین لە ھێڵنج، ڕشانەوە، سەرئێشە، ئازاری سک و زیادبوونی بای سک.[١][٤] کاریگەرییە لاوەکییە مەترسیدارەکان لەوانەیە خۆی ببینێتەوە لە ھەوکردن بە بەکتریای کڵۆستریدییەم دیفیسڵ، زیادبوونی مەترسی بۆ سیەسۆ، زیادبوونی مەترسی بۆ شکانی ئێسکەکان، و ئەگەری شاردنەوەی شێرپەنجەی گەدە.[١] تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا سەلامەتە بۆ بەکارھێنان لە کاتی دووگیانیدا.[١] ئەم دەرمانە کاردەکات بە بلۆککردنی دەردانی ترشی گەدە.[١]
ئۆمیپڕازۆڵ لە ساڵی ١٩٧٨دا مافی مامەڵەکردنی وەرگرت، و لە ساڵی ١٩٨٨ پەسەندکرا بۆ بەکارھێنانی پزیشکی[٥] لە لیستی دەرمانە پێویستییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیدایە.[٦] وەک دەرمانی گشتیش بەردەستە.[١] تێچووی کۆفرۆشیی لە وڵاتانی پەرەئەستێن لە ساڵی ٢٠١٤ , ٠٫٠١ دۆلاری ئەمریکی بۆ ٠٫٠٧ دۆلاری ئەمریکییە بۆ ھەر ژەمێک. لە ئەمریکا بە تێکڕا نرخی ھەر حەبێک ٠٫٥٠ دۆلاری ئەمریکییە.[٧] لە ساڵی ٢٠١٧دا، حەوتەم باوترین دەرمانی نووسراوی ئەمریکا بوو، بە زیاتر لە ٥٨ ملیۆن ڕەچەتە.[٨][٩] ھەروەھا لە ئەمریکا بەبێ ڕەچەتەی پزیشک بەردەستە.[١٠]
بەکارھێنانە پزیشکییەکان
[دەستکاری]ئۆمیپڕازۆڵ دەتوانرێت بەکاربێت لە چارەسەری گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە، ھەرسەبرینەکان، ھەوکردنی سوورێنجک، و کۆنیشانی زۆڵنجەر-ئێڵسن.[١][١١]
ھەرسەبرینەکان
[دەستکاری]ھەرسەبرینەکان دەکرێت چارەسەربکرێن بە بەکارھێنانی ئۆمیپڕازۆڵ. تەشەنا بە بەکتریای ھێلیکۆباکتەر پایلۆری (ئێچ. پایلۆری) دەتوانرێت چارەسەربکرێت بە وەرگرتنی ئۆمیپڕازۆڵ، ئەمۆکسیسیلین، و کلاریترۆمایسین بەیەکەوە بۆماوەی ٧–١٤ ڕۆژ.[١٢] دەتوانرێت ئەمۆکسیسیلین بگۆڕدرێتەوە بە مێتڕۆنیدازۆڵ لەو کەسانەی ھەستیارن بە پەنیسیلەکان.[١٣]
کاریگەرییە نەخوازراوەکان
[دەستکاری]کاریگەرییە نەخوازراوەکان لانیکەم لە ١٪ ی خەڵکدا دەردەکەون.[١٤] ئەوانیش خۆیان دەبیننەوە لە:
- ناوەندەکۆئەندامی دەمار: سەرئێشە (٧٪)، سەرگێژبوون (٢٪)
- کۆئەندامی ھەناسە: تەشەنای ڕێڕەوی سەرەوەی ھەناسە (٢٪)، کۆکە (١٪)
- کۆئەندامی ھەرس: سک ئێشە (٥٪)، سکچوون (٤٪)، ھێڵنجدان (٤٪)، ڕشانەوە (٣٪)، بای سک (٣٪)، ترش ھێنانەوە (٢٪)، قەبزی (٢٪)
- ئێسک و ماسوولکە کۆئەندام: ئازاری پشت (١٪)، لاوازی (١٪)
- کۆئەندامی پێست: لیر (٢٪)
نیگەرانییەکانی تر دەربارەی کاریگەرییەکانی بریتین لە:
- سەرھەڵدانەوەی سکچووی پەیوەست بە کڵۆستریدییەم دیفیسڵ[١٥]
- شکان بەھۆی ئێسکەنەرمەوە[١٦]
- مەگنیسیۆم کەمی
ھەروەھا نیگەرانیش دەربڕاوە دەربارەی بەدمژینی ڤیتامین بی١٢ [١٧] و ئاسن،[١٨] بەڵام کاریگەرییەکانی وادەردەکەوێت جێبایەخ نەبن، بەتایبەتی ئەگەر تەواوکەرەکانی خۆراک دابینکرابن.[١٩]
لەوەتەی ناساندنیانەوە، پڕۆتۆن-پەمپ ڕێگرەکان (بەتایبەتی ئۆمیپڕازۆڵ) پەیوەستبوونە بە چەند کەیسێکی ھەوکردنی نیفڕۆنەکان و گورچیلەش کە زۆربەی جار ڕوودەن لە ئەنجامی کارلێکی نەخوازراوی دەرمانەکان لەگەڵ یەکدی.[٢٠]
دووگیانی و شیرپێدان
[دەستکاری]سەلامەتیی بەکارھێنانی ئۆمیپڕازۆڵ بۆ خانمانی دووگیان و شیرپێدەر ھێشتا نەچەسپاوە.[٢١] ئامارەکانی پەتازانی مەترسییەکی ئەوتۆ پیشان نادەن لەسەر کۆرپەلە پاش بەکارھێنانی ئۆمیپڕازۆڵ لەلایەن دایکی دووگیانەوە، بەڵام دەبێت پزیشکی پسۆڕ ڕەزامەندی بدات لەسەر بەکارھێنانی.[٢٢][٢٣]
کارلێکەکان
[دەستکاری]کارلێکە گرنگەکانی دەرمان بە دەگمەن ڕوودەدەن.[٢٤] لەگەڵ ئەوەشدا، پڕبایەخترین نیگەرانی لە کارلێکی دەرمان بریتییە لە کەمبوونەوەی چالاکیی کلۆپیدۆگرێڵ کاتێک وەردەگیرێت لەگەڵ ئۆمیپڕازۆڵ بەیەکەوە.[٢٥] ھەرچەندە ھێشتا جێی وتووێژە، بەڵام دەکرێت مەترسیی تووشبوون بە جەڵدەی دڵ یان مێشک زیادبکات لەو کەسانەی کە کلۆپیدۆگرێڵ بەکاردەھێنن بۆ ڕێگری لەو دۆخانە.[٢٦]
ئەم کارلێکە ڕێتێچووە چونکە ئۆمیپڕازۆڵ ڕێگری لە ئەنزیمەکانی CYP2C19 و CYP3A4 دەکات،[٢٧] کە ئەوەی یەکەمیان کلۆپیدۆگرێڵ پێویستی پێیەتی بۆ چالاککردنی دەرمانەکە لە شێوە سەرەتایییەکەی.[٢٨]
مێتابۆلیزمی نزیکەی ھەموو بەنزۆدایەزیپینەکان بە ڕێگاکانی CYP3A4 و CYP2D6 دەکرێت، و ڕێگریکردن لەو ئەنزیمانە دەبێتە ھۆی درێژبوونەوەی ماوەی چالاکیی ئەو دەرمانانە. نموونەی تر لەو دەرمانانەی کە پشت بە CYP3A4 دەبەستن بۆ مێتابۆلیزمەکەیان بریتییە لە: ئیسیتالۆپڕام،[٢٩] وارفارین،[٣٠] ئۆکسیکۆدۆن، تڕامادۆڵ، و ئۆکسیمۆڕفۆن. خەستییەکانی ئەو دەرمانانە دەکرێت زیادبکات ئەگەر ھاوکات لەگەڵ ئۆمیپڕازۆڵ بەکاربھێنرێن.[٣١]
ئۆمیپڕازۆڵ ھەروەھا ڕکابەرە ڕێگری پ-گلایکۆپڕۆتینیشە ھاوشێوەی پڕۆتۆن-پەمپ ڕێگرەکانی تر.[٣٢]
ئەو دەرمانانەی پشت دەبەستن بە ژینگەیەکی ترشی گەدە (وەک کیتۆکۆنازۆڵ یان ئەتازاناڤیر) لەوانەیە بەکەمی بمژرێن، لەکاتێکدا ئەو دژەزیندەییانەی کە خۆنەگرن بە ترش (وەک ئیریترۆمایسین) لەوانەیە بە ڕێژەیەکی بەرزتر لە ئاسایی بمژرێت بەھۆی ئەو ژینگە تفتەی گەدەوە.[٣١]
پڕۆتۆن-پەمپ ڕێگرەکان وەک ئۆمیپڕازۆڵ دەرکەوتووە کە خەستیی پلازمای مێتۆترێکسەیت زیاد دەکەن.[٣٣]
دەرمانناسی
[دەستکاری]ئۆمیپڕازۆڵ سیستەمی ئەنزیمی دیوارەخانەکان بە ھەمیشەیی دادەخات کە پێویستن بۆ دەردانی ترشی گەدە، واتا ڕێگری تایبەتیی H+/K+ATPase، کە ئەو ئەنزیمەیە بۆ دوا ھەنگاوی دەردانی ترشی گەدە پێویستە.[٣٤]
میکانیزمی کارکردن
[دەستکاری]ئۆمیپڕازۆڵ ڕێگری ھەڵبژێر و ھەمیشەییی پڕۆتۆن-پەمپە. واتا ترشی گەدە قەتیس دەکات لە ڕێی داخستنی سیستەمی H+/K+ATPase کە دەکەوێتە ڕژێنەڕووی دیوارەخانەکانی گەدە، و لەبەرئەوەی ئەم سیستەمە بە پەپمی ترش ناسراوە لەناو لینجەماددەی گەدە، بۆیە ئۆمیپڕازۆڵ دوا ھەنگاوی دەردانی ترش دەوەستێنێت.[٣٤]
ھەروەھا ئۆمیپڕازۆڵ ڕێگری لە دەردانی سەرەتاییی ترش و دەردانی ھاندراو دەکات بێ گوێدانە ھاندەرەکە چونکە ئەو دوا ھەنگاو دەوەستێنێت.[٣٥] دەرمانەکە بێ-ڕکابەرانە دەنوسێت بە وەرگرەکەوە ھەر بۆیەش کاریگەرییەکەی ژەم-پەیوەستە.[٣٦]
ڕێگرە کاریگەرییەکەی ئۆمیپڕازۆڵ لە ١ کاتژمێری دوای وەرگرتن بە دەم دەردەکەوێت. لووتکەی کاریگەرییەکەشی لە ٢ کاتژمێردا دەردەکەوێت. ماوەی ڕێگریکردنەکەی تا ٧٢ کاتژمێر دەخایەنێت. کاتێک واز لە ئۆمیپڕازۆڵ دەھێنرێت، ڕێژەی سەرەتاییی دەردانی ترشی گەدە وەک خۆی لێدێتەوە دوای ٣–٥ ڕۆژ. کاریگەری ئۆمیپڕازۆڵ دەگاتە ڕێژەی پێوانەیی خۆی دوای ٤ ڕۆژ وەرگرتنی لەسەریەک.[٣٧]
دەرمانەجووڵە
[دەستکاری]مژینی ئۆمیپڕازۆڵ دەکەوێتە ڕیخۆڵەباریکە و بەزۆری لە ٣–٦ کاتژمێردا تەواودەبێت. زیندەئامادەییی (Bioavailability) ئۆمیپڕازۆڵ لە لەشدا دوای چەند ژەمێکی دووبارە دەگاتە نزیکەی ٦٠٪،[٣٨] و قەبارەی بڵاوبوونەوەشی ٠٫٤ لتر/کگ. ڕێژەیەکی بەرزی نوسان بە پڕۆتینی پلازماشی ھەیە کە ٩٥٪.[٣٦]
ئۆمیمپڕازۆڵ و بەھەمان شێوە پڕۆتۆن-پەمپ ڕێگرەکانی تریش، تەنھا کاریگەری لە پەمپە چالاکەکان دەکەن. ئەم پەمپانەش دەوروژێنرێن لە کاتی بوونی خۆراکدا بۆ ئەوەی یارمەتی کرداری ھەرس بدەن. لەبەر ئەم ھۆیەشە نەخۆشەکان پێویستە ئامۆژگاری بکرێن بە وەرگرتنی ئۆمیپڕازۆڵ لەگەڵ پەرداخێک ئاودا، پێش ژەمی دیاریکراو.[٣٩] ھەروەھا، زۆربەی سەرچاوەکان پێشنیازدەکەن کە لانیکەم ٣٠ خولەک تێبپەڕێت بەسەر قوتدانی ئۆمیپڕازۆڵ ئینجا نان بخورێت.[٤٠]
ئۆمیپڕازۆل بە تەواوی میتابۆلیزە دەکرێت لەلایەن سیستەمی سایتۆکڕۆم پ٤٥٠، بە شێوەی سەرەکی لە جگەردا، لەلایەن ھاوئەنزیمەکانی CYP2C19 و CYP3A4.[٤] نزیکەی ٧٧٪ی ژەمێکی بە دەم وەرگیراو دەردەدرێت وەک پاشماوە لە ڕێی میزەوە، و بەرماوەکەی لە پیساییدا دەبینرێتەوە، کە بە بنچینەیی لە دەردراوەکانی زراوەوە ھاتووە.[٤١] ئۆمیپڕازۆڵ نیوەتەمەنەکەی ٠٫٥ تا ١ کاتژمێر دەبێت.[٤١]
مێژوو
[دەستکاری]ئۆمیپڕازۆڵ بۆ یەکەمجار لە ١٩٧٩ دروست کرا لەلایەن (AB Hässle)ی سوێدییەوە، کە بەشێکە لە (Astra AB). ئەمە یەکەم پڕۆتۆن-پەمپ ڕێگربوو (PPI).[٤٢][٤٣]ئەستڕا ئەی بی، واتا ئەستڕازێنیکەی ئێستا، بەرھەمەکەی خستە بازاڕەوە وەک چارەسەری زووخاو (Ulcer) لەژێر ناوی لۆسیک لە سوێد. لەژێر ناوی ھەمان بڕاند و بۆ یەکەمجار لە ١٩٨٩ لە ویلایەتە یەکگرتووەکان فرۆشرا. لە ساڵی ١٩٩٠، لەسەر داوای دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا، ناوی بڕاندی لۆسیک گۆڕدرا بۆ پریلۆسیک بۆ ئەوەی تێکەڵ نەکرێت لەگەڵ میزپێکەر لاسیکس (فیوڕۆسیماید).[٤٤] ناوە نوێیەکە بووە ھۆی لێتێکچوون لەنێوان ئۆمیپڕازۆڵ (پریلۆسیک) و فلۆکسیتین (پڕۆزاک)، دەرمانێکی دژەخەمۆکی.[٤٤]
ناوە بڕاندییەکان
[دەستکاری]ناوە بڕاندییەکانی ئۆمیپڕازۆڵ ئەمانە دەگرێتەوە: Losec, Prilosec, Zegerid, Miracid, and Omez.[١][٤٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د «Omeprazole». The American Society of Health-System Pharmacists. لە ١٩ی شوباتی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «[99] Comparative effectiveness of proton pump inhibitors | Therapeutics Initiative». ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Omeprazole 40 mg Powder for Solution for Infusion». EMC. ١٠ی شوباتی ٢٠١٦. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٦ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Vallerand، A.H. (2015). Davis's Drug Guide for Nurses (14th ed.). F.A. Davis Company. pp. 924–925. ISBN 978-0-8036-4085-6. OCLC 881473728.
- ^ Fischer، Jnos (2006). Analogue-based Drug Discovery (بە ئینگلیزی). John Wiley & Sons. p. 445. ISBN 978-3-527-60749-5. لە 3 August 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 29 June 2020 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ World Health Organization (2019). World Health Organization model list of essential medicines: 21st list 2019. Geneva: World Health Organization. hdl:10665/325771. WHO/MVP/EMP/IAU/2019.06. License: CC BY-NC-SA 3.0 IGO.
- ^ «NADAC as of 2016-11-16 Data.Medicaid.gov». Centers for Medicare and Medicaid Services. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «The Top 300 of 2020». ClinCalc. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Omeprazole - Drug Usage Statistics, ClinCalc DrugStats Database». ClinCalc. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Research، Center for Drug Evaluation and (٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Questions and Answers on Prilosec OTC (omeprazole)». FDA. لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Cheng، Edaire (2013-07). «Proton pump inhibitors for eosinophilic oesophagitis». Current Opinion in Gastroenterology. 29 (4): 416–420. doi:10.1097/MOG.0b013e32835fb50e. ISSN 1531-7056. PMC 4118554. PMID 23449027.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Fuccio، Lorenzo (2007-10-16). «Meta-analysis: duration of first-line proton-pump inhibitor based triple therapy for Helicobacter pylori eradication». Annals of Internal Medicine. 147 (8): 553–562. doi:10.7326/0003-4819-147-8-200710160-00008. ISSN 1539-3704. PMID 17938394.
- ^ Malfertheiner، P. (2007-06). «Current concepts in the management of Helicobacter pylori infection: the Maastricht III Consensus Report». Gut. 56 (6): 772–781. doi:10.1136/gut.2006.101634. ISSN 0017-5749. PMC 1954853. PMID 17170018.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Shah، Neal (2024)، «Omeprazole»، StatPearls، Treasure Island (FL): StatPearls Publishing، PMID 30969608، لە 2024-06-22 ھێنراوە
- ^ Abou Chakra، Claire Nour (2014). «Risk factors for recurrence, complications and mortality in Clostridium difficile infection: a systematic review». PloS One. 9 (6): e98400. doi:10.1371/journal.pone.0098400. ISSN 1932-6203. PMC 4045753. PMID 24897375.
{{cite journal}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI (بەستەر) - ^ Yang، Yu-Xiao (2006-12-27). «Long-term proton pump inhibitor therapy and risk of hip fracture». JAMA. 296 (24): 2947–2953. doi:10.1001/jama.296.24.2947. ISSN 1538-3598. PMID 17190895.
- ^ Neal، K. (2001-07). «Potential gastrointestinal effects of long-term acid suppression with proton pump inhibitors». Alimentary Pharmacology & Therapeutics. 15 (7): 1085–1086. doi:10.1046/j.1365-2036.2001.0994a.x. ISSN 0269-2813. PMID 11421886.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Sarzynski، Erin (2011-08). «Association between proton pump inhibitor use and anemia: a retrospective cohort study». Digestive Diseases and Sciences. 56 (8): 2349–2353. doi:10.1007/s10620-011-1589-y. ISSN 1573-2568. PMID 21318590.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ McColl، Kenneth E. L. (2009-03). «Effect of proton pump inhibitors on vitamins and iron». The American Journal of Gastroenterology. 104 Suppl 2: S5–9. doi:10.1038/ajg.2009.45. ISSN 1572-0241. PMID 19262546.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Fontecha-Barriuso، Miguel (2020-05). «Molecular pathways driving omeprazole nephrotoxicity». Redox Biology. 32: 101464. doi:10.1016/j.redox.2020.101464. ISSN 2213-2317. PMC 7038587. PMID 32092686.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Li، Cheng Mei (2020-02). «Systematic review with meta-analysis: the risks of proton pump inhibitors during pregnancy». Alimentary Pharmacology & Therapeutics. 51 (4): 410–420. doi:10.1111/apt.15610. ISSN 1365-2036. PMID 31909512.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Choi، Ahhyung (2023-01-10). «Association Between Proton Pump Inhibitor Use During Early Pregnancy and Risk of Congenital Malformations». JAMA Network Open. 6 (1): e2250366. doi:10.1001/jamanetworkopen.2022.50366. ISSN 2574-3805. PMC 9856708. PMID 36626173.
- ^ Pasternak، Björn (2010-11-25). «Use of proton-pump inhibitors in early pregnancy and the risk of birth defects». The New England Journal of Medicine. 363 (22): 2114–2123. doi:10.1056/NEJMoa1002689. ISSN 1533-4406. PMID 21105793.
- ^ «PPIs side effects». web.archive.org. ١٩ی نیسانی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٤. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Douglas، Ian J. (2012-07-10). «Clopidogrel and interaction with proton pump inhibitors: comparison between cohort and within person study designs». BMJ (Clinical research ed.). 345: e4388. doi:10.1136/bmj.e4388. ISSN 1756-1833. PMC 3392956. PMID 22782731.
- ^ Focks، Jeroen Jaspers (2013-04). «Concomitant use of clopidogrel and proton pump inhibitors: impact on platelet function and clinical outcome- a systematic review». Heart (British Cardiac Society). 99 (8): 520–527. doi:10.1136/heartjnl-2012-302371. ISSN 1468-201X. PMID 22851683.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Shirasaka، Yoshiyuki (2013-07). «Inhibition of CYP2C19 and CYP3A4 by omeprazole metabolites and their contribution to drug-drug interactions». Drug Metabolism and Disposition: The Biological Fate of Chemicals. 41 (7): 1414–1424. doi:10.1124/dmd.113.051722. ISSN 1521-009X. PMC 3684819. PMID 23620487.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Lau، Wei C. (2009-03-31). «The drug-drug interaction between proton pump inhibitors and clopidogrel». CMAJ: Canadian Medical Association journal = journal de l'Association medicale canadienne. 180 (7): 699–700. doi:10.1503/cmaj.090251. ISSN 1488-2329. PMC 2659824. PMID 19332744.
{{cite journal}}
: ستوون لە|journal=
ونە (یارمەتی) - ^ «Selective Serotonin Reuptake Inhibitors (SSRIs) and CYP2D6: Practice Essentials, Clinical Implications». 2021-07-19.
{{cite journal}}
: بیرخستنەوەی journal پێویستی بە|journal=
ھەیە (یارمەتی) - ^ Daly، Ann K. (2003-05). «Pharmacogenetics of oral anticoagulants». Pharmacogenetics. 13 (5): 247–252. doi:10.1097/00008571-200305000-00002. ISSN 0960-314X. PMID 12724615.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا Stedman، C. A. (2000-08). «Review article: comparison of the pharmacokinetics, acid suppression and efficacy of proton pump inhibitors». Alimentary Pharmacology & Therapeutics. 14 (8): 963–978. doi:10.1046/j.1365-2036.2000.00788.x. ISSN 0269-2813. PMID 10930890.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Pauli-Magnus، C. (2001-12). «Interaction of omeprazole, lansoprazole and pantoprazole with P-glycoprotein». Naunyn-Schmiedeberg's Archives of Pharmacology. 364 (6): 551–557. doi:10.1007/s00210-001-0489-7. ISSN 0028-1298. PMID 11770010.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «MedicinesComplete — Log in». www.medicinescomplete.com. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Howden، C. W. (1991-01). «Clinical pharmacology of omeprazole». Clinical Pharmacokinetics. 20 (1): 38–49. doi:10.2165/00003088-199120010-00003. ISSN 0312-5963. PMID 2029801.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Wallmark، B. (1985). «The mechanism of action of omeprazole--a survey of its inhibitory actions in vitro». Scandinavian Journal of Gastroenterology. Supplement. 108: 37–51. ISSN 0085-5928. PMID 2988109.
- ^ ئ ا Clissold، S. P. (1986-07). «Omeprazole. A preliminary review of its pharmacodynamic and pharmacokinetic properties, and therapeutic potential in peptic ulcer disease and Zollinger-Ellison syndrome». Drugs. 32 (1): 15–47. doi:10.2165/00003495-198632010-00002. ISSN 0012-6667. PMID 3527658.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «OMEPRAZOLE CAPSULE, DELAYED RELEASE [CLINICAL SOLUTIONS WHOLESALE]». web.archive.org. ١٩ی نیسانی ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٤. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Cederberg، C. (1989-01). «Omeprazole: Pharmacokinetics and Metabolism in Man». Scandinavian Journal of Gastroenterology (بە ئینگلیزی). 24 (sup166): 33–40. doi:10.3109/00365528909091241. ISSN 0036-5521.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ Katz، Philip O. (2013-03). «Guidelines for the Diagnosis and Management of Gastroesophageal Reflux Disease». Official journal of the American College of Gastroenterology | ACG (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 108 (3): 308. doi:10.1038/ajg.2012.444. ISSN 0002-9270. PMID 23419381.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ «Omeprazole Monograph for Professionals». Drugs.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «Omeprazole». go.drugbank.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Trends in Drug Patenting - Case Studies: THE CASES: 5. OMEPRAZOLE». web.archive.org. ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ Fellenius، E. (1981-03-12). «Substituted benzimidazoles inhibit gastric acid secretion by blocking (H+ + K+)ATPase». Nature. 290 (5802): 159–161. doi:10.1038/290159a0. ISSN 0028-0836. PMID 6259537.
- ^ ئ ا Farley، D. (1995). «Making it easier to read prescriptions». FDA consumer. 29 (6): 25–27. ISSN 0362-1332. PMID 10143448.
- ^ «Omeprazole Uses, Side Effects, Dosage, Warnings». Drugs.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆمیپڕازۆڵ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: unflagged free DOI
- CS1: long volume value
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: missing periodical
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- پزیشکی
- دەرمانە گرنگەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی
- دەرمانەکان