پایتۆن (مار)
ماری پایتۆن (بە ئینگلیزی: Pythonidae) (وەرگیراو لە وشەی یۆنانی πυθων) خێزانێک لە مارە بێژەھرەکانە کە لە ئەفریقا، ئاسیا، و ئۆسترالیادا دەژی. ئەم خێزانە یەکێکە لەو خێزانانەی کە گەورەرترین مارەکانی تێدایە؛ ئەندازەی مامناوەندی دەگاتە ١٦ فووت کە نزیکەی دوو ئەوەندەی گەورەترین ماری ژەھرداری جیھانە (شاکۆبرا).
سنووری جوگرافیایی
[دەستکاری]ئەم خێزانە لە بیابانی مەزن، ھند، میانمار، باشووری چین و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا لە فلیپین ھەتا ئیندۆنیزیا، نووگینێ یان گینێی نوێ و ئۆسترالیادا دەژی.
خواردن
[دەستکاری]ئەم جۆرە مارانە وەکوو ئاناکۆندا و بوا، بە وردکەر ناسراون (ئینگلیزی: Constrictor) چونکە لەکاتی ڕاوکردن خۆیان لوول دەکەن بە دەوری ڕاوەکەدا و بەھۆی فشارھێنان لە دەوری لاشەی ڕاوەکە، کۆئەندامی سووڕانی ڕاوەکە لەکار دەکەوێت و پاشان ڕاوەکە قووت دەدات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Pythonidae»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پایتۆن (مار) تێدایە. |