زەین
زەین | |
---|---|
لقی | شتی دەرھەست |
ناو بە زمانی فەرمی | Hiş |
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی لاتین |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | cognitive neuroscience |
بەرامبەر | ڕەفتاری زگماکی |
زەین لە واتای بەربڵاوی خۆیدا، بە تێکڕای دیاردەگەلی گیانی و دەروونیی گیاندار دەوترێ، واتە ھەموو ئەو سیستمانەی کە بە جۆرێ پەیوەندییان بە ھەست و سۆز و ڕەفتار و پێزانین و ناسیارییەوە ھەیە؛ بەم واتایە، زەین وەک تەواوێتییەکی ڕێکخراو چاوی لێ دەکرێ کە لە پرۆسەگەلی گیانی و بەشگەلی پێکھێنەر و کاربەڕێکەری تر، کە پرۆسە گیانییەکان پشتی پێ دەبەستن، دروست دەبێت. لە واتایەکی بەرتەسکتریدا، زەین تەنیا بۆ ئەو چالاکی و جموجووڵانە دەگەڕێتەوە کە سەر بە مەعریفەت و ناسیاری بن، وەک پێزانین و بەدیکردن و سەرنجدان و بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی پرس و قسەکردن و فێربوون و بەبیرھێنانەوە.[١]
چۆنێتیی پەیوەندیی زەین لەگەڵ لەشدا، بەتایبەت مێشک و میکانیزم و چالاکییەکانی، ھەمیشە بابەتی مشتومڕ و وتووێژی زانایان و فەیلەسووفان بووە.[١] (بڕوانە فەلسەفەی زەین)
توانایییە زەینییەکان
[دەستکاری]مەبەست لە توانایییە زەینییەکان (Mental faculties) کارکردنە جۆراوجۆرەکانی زەینە، یا ئەو کارانەی زەین ئەتوانێت بیکات.
- ھزرین یا تێفکرین یەکێک لە کارەکانی زەینە کە ڕێگە ئەدات مرۆڤ شتەکانی ناو ئەم جیھانە بۆ خۆی مانادار بکاتەوە و لێیان تێبگات بە جۆرێک لەیەکیان بداتەوە کە لەگەڵ پێداویستی و داخوازەکان و ئامانجەکانیدا زۆرتر ڕێک بکەون.
- وەبیرسپاردن و وەبیرھێنانەوە یەکێکی تر لە تواناکانی زەینە کە بریتییە لە ھەڵگرتن و پاراستنی زانیارییەکان و ئەزموونەکانی بەرسەرداھاتوو، دواتر بانگھێشت و ھێنانەوەیان لە کاتی پێویستدا.
- خەیاڵکردن بە واتای وەبەرھێنان یان دروستکردنی وێنە و بیرۆکە و شوێنی نوێیە لە ناو زەیندا.
- ھۆش واتە دەرککردنی پەیوەندیی نێوان خود و دەوروبەر.
ناوەرۆکە زەینییەکان
[دەستکاری]ناوەرۆکە زەینییەکان (Mental contents) ئەو بابەتانەن کە بڕوا وایە لە «ناو» زەیندا بن و پرۆسە و لێھاتووییەکانی زەین شێوەیان پێ ببەخشن و دەساژۆیان بکەن و کایەیان لەگەڵا بکەن. ھزر، چەمک، بیرەوەری، باوەڕ و ھەروەھا کۆی ئەو شتانەی ھەستیان پێ ئەکرێ یان نیەتیان لێ ئەکرێت چەن نموونەیەکن لەو چەشنە بابەتانە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ئ ا فەرھەنگی ڕەوانناسیی کۆمەڵەی ڕەوانناسانی ئەمریکایی (APA Dictionary of Psychology) ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Causal Theories of Mental Content ٦ی ئابی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Stanford Encyclopedia of Philosophy
- ^ Mental Content ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., glossariumBITri
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی لەشی مرۆڤ
- دەروازەی تەندروستی
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی زانست
- دەروازەی ژینناسی
- دەروازەی فیزیک
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی دەروونناسی
ئەم «فەلسەفە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەین تێدایە. |
- زەین
- فەلسەفەی زەین
- نیرۆسایکۆلۆژی
- بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
- دەرھەستکاری
- شیکار
- چەمکەکان لە ناسیاریناسی
- ھۆشیاری
- ژیری
- زانین
- لۆژیک
- مێتافیزیک
- ھەبوونناسی
- چەمکە فەلسەفییەکان
- لۆژیکی فەلسەفی
- فەلسەفەی ژیان
- فەلسەفەی ئایین
- واقیع
- ئاوەزان
- خۆ
- سەرچاوەکانی زانین
- ھزر
- ڕاستی
- چەمکەکان لە لۆژیک
- تیۆرە ئیپیستمۆلۆژییەکان
- تیۆرییە فەلسەفییەکان
- چەمکەکان لە مێتافیزیک