باریتۆن
ڕواڵەت
جۆرەکانی دەنگ |
---|
ژن |
پیاو |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a7/Baritone_voice_range_on_keyboard.svg/260px-Baritone_voice_range_on_keyboard.svg.png)
باریتۆن (بە ئینگلیزی: Baritone) جۆرێکە لە دەنگی گۆرانیبێژی کلاسیکی پیاوان کە تەبەقەکەی دەکەوێتە نێوان بەیس و تێنۆرەوە. باریتۆن بەربڵاوترین جۆری دەنگە لە نێرەکاندا. وشەکە لە یۆنانییەوە وەرگیراوە (βαρύτονος – باریتۆنۆس) کە بە واتای قووڵ یان قورس دێت. مۆسیقا بۆ ئەم جۆرە دەنگە زۆرجار لە مەودای Fـی دووەمەوە لە خوار سیی ناوەڕاستەوە بۆ ئێفی سەروو سیی ناوەڕاستەوە (نم. F2–F4) دەنووسرێتەوە لە مۆسیقای کۆراڵدا، و لە Aـی دووەمی خوار سیی ناوەڕاست بۆ ئەی سەروو سیی ناوەڕاست (نم. A2–A4) لە مۆسیقای ئۆپێرادا. دەنگی باریتۆن دابەشکراوە بەسەر:
- باریتۆن-مارتن (باریتۆنی سووک)
- باریتۆنی لیریکی
- باریتۆنی کەڤالیری
- باریتۆنی ڤێردیی
- باریتۆنی دراماتیکی
- باریتۆنی شاھانە (نۆبڵ-باریتۆن) لەگەڵ
- باریتۆنی بەیس
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، ««Baritone»»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٦ی حوزەیرانی ٢٠١٧.
![]() | ئەم مۆسیقا وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە باریتۆن تێدایە.