ئیبن وافید
ئیبن وافید | |
---|---|
بە عەرەبی: ابن وافد، عبد الرحمن بن محمد، كان حيا | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ٠٩٩٧ تۆلێدۆ، ئیسپانیا، ئیسپانیا |
مردن | ١ی کانوونی دووەمی ١٠٧٤ تۆلێدۆ، ئیسپانیا، ئیسپانیا | (٧٧ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی عەرەبی |
پیشە | پزیشک، botanist |
نەژاد | |
ئایین | موسڵمان |
پزیشک و وەزیری موسڵمان ئەبولموتەڕڕیف عەبدولڕەحمان کوڕی موحەممەد کوڕی عەبدولکەبیر کوڕی یەحیا کوڕی وافد کوڕی موهەننەد لەخمی، لە زمانی لاتینی ئەوڕوپی ناسراوە بە (Abenguefit).[١]
ژیان
[دەستکاری]لە دایک بووی (٣٨٧ کۆچی/٩٩٧ زایینی) لە تۆلیدۆ (طليطلة)، ئیبن وافید گرنگی بە پزیشکی داوە، کتێبەکانی گالێنی خوێندۆتەوە، هەروا دەرمانسازی و کتێبێکیشی لەسەر نووسیوە (الأدوية المفردة) کە بیست ساڵی پێچوو بۆ تەواو کردنی و کۆکردنەوەی ناوی دەرمانەکان و باس کردنیان، کە ئەمەش ئەم کتێبەیە کە وەرگێڕدراوە بۆ لاتینی بە ناوی (De medicamentis simplicibus)، کتێبی تریشی هەیە وەک (الوساد في الطب) و (مجربات في الطب) و (تدقيق النظر في علل حاسة البصر) و (المغيث)، گووتراویشە کە ئەو گرنگی بە ڕووەکناسیشی داوە، ئیبن وافید خۆ بەدوور گرتنی لە دەرمانەکان لەکاتی هەبوونی چارەسەر بە خۆراک بە گرنگ زانیوە، وە ئەگەر ناچار بوو کە دەرمانەکان بەکار بێنێ ئەوە وا باشترە کە دەرمانە سادەکان بەکاربێنێت، وە ئەگەر هەر پێویست بوو کە دەرمانە گەورەکان بەکاربێنێت ئەوا با هەوڵ بدات زۆر ئەنجامی نەدات، ئیبن وافید وەزیر بوو بۆ بەنی (ذي النون)، لە دوای ساڵی ٤٦٠ کۆچی دوایی کردووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]پەراوێز
[دەستکاری]