ئاژانسی ھەواڵ
ئاژانسی ھەواڵ، ھەواڵنێری یان ئاژانسی دەنگوباس ڕێکخراوێکی ڕۆژنامەوانییە کە کاردەکات بۆ بەرھەمھێنانی ڕاپۆرتی ھەواڵ بۆ ڕێکخراوەکانی ھەواڵ لەوانە ڕۆژنامە، گۆڤار و ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن. ھەرچەندە لە جیھاندا چەندین ئاژانسی ھەواڵی ھەن، بەڵام سێ ئاژانسی ھەواڵی جیھانی بە ناوەکانی ئاژانسی ھەواڵی فرانس پرێس (AFP)، ئەسۆوشیەیتید پرێس (AP) و ڕۆیتەرز لە زۆربەی وڵاتانی جیھان ئۆفیسیان ھەیە و ھەموو بوارەکانی زانیاری ڕووماڵ دەکەن و زۆربەی ھەواڵی نێودەوڵەتی دابین بکەن کە لەلایەن ڕۆژنامەکانی جیھانەوە چاپ کراون.[١]
ناو
[دەستکاری]وشەی "ئاژانسی ھەواڵ" دوو مانای ھەیە. یەکەمیان واتە «ئاگادارکردنەوە و ڕاگەیاندن» و دووەمیشیان کە بە مانای ئەمڕۆیی ئەو بەڕێوەبەرایەتی و دەزگایەیە کە ھەواڵەکە پەیدا دەکات و بڵاوی دەکاتەوە.
ئەرکەکان
[دەستکاری]ئاژانسی ھەواڵ کۆمپانیایەکییە کە ھەواڵ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دابین دەکات. ئاژانسی دەنگوباس ئەو ڕۆژنامەنووسانە دادەمەزرێنێ کە زانیاری کۆدەکەنەوە و بە شێوەی جۆراوجۆر وەک (ھەواڵ، وتار، سەرکێشی، وێنە، دەنگ، ڤیدیۆ، گرافیک و ھتد) لە نێوان ڕۆژنامە و ڕۆژژمێر و میدیای دەنگ و بینراو و دیجیتاڵ و ھتد دابەشی دەکەن.[٢]
بەکارھێنانی ئاژانسەکانی ھەواڵ ڕێگە بە ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکانی تر دەدات زانیاری لەو وڵاتانە بدەن کە تێیدا چالاک نین و ئەو کێشانەی کە لێکۆڵینەوەیان بۆ ناکرێت.[٣]
لە کۆنترین ئاژانسەکانی ھەواڵ لە جیھاندا بریتین لە ئاژانسی ھەواڵی ھاڤاس لە فەرەنسا (لە ساڵی ١٨٣٥ دامەزراوە)، ڕۆیتەرز لە ئینگلتەرا (لە ساڵی ١٨٥١ دامەزراوە) و ئاژانسی ھەواڵی ستێفانی لە ئیتالیا (لە ساڵی ١٨٥١ دامەزراوە).[٤]
رێکخراوەکان
[دەستکاری]چەندین کۆمەڵەی جیاجیای ئاژانسەکانی ھەواڵ ھەن، بۆ نموونە:
- ھاوپەیمانی ئەورووپایی ئاژانسەکانی ھەواڵ (EANA) کە ھاوپەیمانی ئەورووپایی ئاژانسە ڕۆژنامەوانییەکانە
- ڕێکخراوی ئاژانسەکانی ھەواڵی ئاسیا و پاسیفیک (OANA) کە کۆمەڵەی ئاژانسەکانی ھەواڵ لە ناوچەی ئاسیا و پاسیفیکە
- میندس ئینتەرناشناڵ (MINDS) کە تۆڕێکی جیھانییە لە ئاژانسە ھەواڵییە پێشەنگەکان کە لە کاری میدیای نوێدا ھاوکاری دەکەن.
پێڕستی ئاژانسە سەرەکییەکانی ھەواڵ
[دەستکاری]وتارە پەیوەندیدارەکان
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Rafeeq، Ali (2018-01-02). «From the Big Three to elite news sources: a shift in international news flow in three online newspapers TheNational.ae, Nst.com.my, and Nzherald.co.nz». The Journal of International Communication. 24 (1): 96–114. doi:10.1080/13216597.2018.1444663. ISSN 1321-6597.
- ^ Jonathan Fenby, The International News Services (1986).
- ^ Broderick، James F. (2007). Consider the source: A Critical Guide to 100 Prominent News and Information Sites on the Web. Information Today, Inc. pp. 1. ISBN 978-0-910965-77-4.
- ^ Boyd-Barrett, Oliver, ed. (2010). News Agencies in the Turbulent Era of the Internet ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Generalitat de Catalunya. ISBN 978-84-393-8303-1
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاژانسی ھەواڵ تێدایە. |