بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئالیا بات

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئالیا بات لە ساڵی ٢٠١٩، لەکاتی بەبازاڕکردنی فیلمی کەلەنک
لەدایکبوون (١٩٩٣-٠٣-١٥) ١٥ی ئازاری ١٩٩٣ (تەمەن ٣١ ساڵ)
پیشەئەکتەر، گۆرانبێژ
چالاکبوون٢٠١٢ تاکوو ئێستا
باوان(ەکان)ماھیش بات (باوک) - سۆنی ڕازدان (دایک)


ئالیا بات (لەدایکبووی ١٥ی ئازاری ١٩٩٣) خانمەئەکتەر و گۆرانیبێژێکی بە ڕەگەز ھیندی و ھەڵگری ڕەگەزنامەی بەریتانییە،[١] کە زیاتر لە سینەمای بۆلیوود دەرکەوتووە. ئالیا یەکێکە لە گرانترین خانمەئەکتەرانی ھیند، تا ساڵی ٢٠١٩ ئالیا براوەی چوار خەڵاتی فیلم فەیرە. لە ساڵی ٢٠١٤، ناوی لە لیستی ١٠٠ کەسایەتی ھیندی ھات بەپێی گۆڤاری فۆربیس.[٢]

ئالیا لە خێزانێکی ھونەریدا لە دایکبووە، باوکی فیلمسازی بۆلیوود، ماھیش بات و دایکیشی خانمەئەکتەر سۆنی ڕەزدانە. لە ساڵی ١٩٩٩، بۆیەکەمینجار وەک ئەکتەرێکی منداڵ لە فیلمێکی ھەستبزوێن بەناوی (Sangharsh) بەشداریکرد، دوای ئەم فیلمە ئەوا ئالیا بۆ یەکەمینجار بەڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی خوێندکاری ساڵ (٢٠١٢) لەپاڵ ھەریەکە لە ڤارون داڤان و سیدھارت مەلھۆترا دەرکەوت، فیلمەکە لە بەرھەمھێنانی کاران جۆھەر.[٣] دوای ئەم فیلمە ئالیا لە چەند فیلمێکی کۆمپانیای دارما پرۆدەکشن (بەرھەمھێنانی کاران جۆھەر) دەرکەوت لەوانە، ٢ ستەیتس (٢٠١٤)، ھەمپتی شارما کی دلوھانیا (٢٠١٤)، دێر زیندەگی (٢٠١٦)، بادرینات کی دولھانیا (٢٠١٧).

ئالیا بات خەڵاتی فیلم فەیری بۆ باشترین خانمەئەکتەری بردەوە بۆ فیلمەکانی ئورتا پەنجاب (٢٠١٦)، ڕازی (٢٠١٨)، ھەروەھا گەلی بۆی (٢٠١٩).[٤] جگە لە کاری نواندن، ئالیا چەند جارێک گۆرانی تاکی گوتووە لەوانە، "سیماجوان" لە ساڵی ٢٠١٤،[٥] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٠، گۆرانی «توم سێ ھی» بۆ فیلمی (Sadak 2) بڵاوکردەوە.[٦]

فیلمۆگرافی

[دەستکاری]
کلیل
Films that have not yet been released ئاماژەن بۆ ئەو فیلمانەی کەھێشتا نمایشنەکراون.
ساڵ فیلم ڕۆڵ تێبینی
١٩٩٩ Sangharsh Young Reet Oberoi دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٢ خوێندکاری ساڵ شانیا سینگانیا پاڵێوراو بۆ باشترین کجەئەکتەر بۆ یەکەم دەرکەوتن لە خەڵاتەکانی فیلم فەیر
٢٠١٤ ڕێگای خێرا (Highway) ڤیرا تریپاتی باراوەی خەڵاتی باشترین کچەئەکتەری فیلم فەیر لەلایەن ڕەخنەگرانەوە
پاڵێوراو بۆ —خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کچەئەکتەر
٢٠١٤ ٢ ویلایەت (2 States) ئەنانیا
٢٠١٤ ھەمپتی شارما کی دولھەن (Humpty Sharma Ki Dulhania) Kavya Pratap Singh
٢٠١٤ چوون بۆ بۆماڵەوە (Going Home) ڕۆڵی خۆی وەک ئالیا کورتە فیلم
٢٠١٤ ناشرین (Ugly) شالینی بەتەمەنی گەنج دەرکەوتنی کورت[٧]
٢٠١٥ نایاب (Shaandaar) ئالیا ئارۆرا
٢٠١٦ کاپور و نەوەکانی تیا مالیک
٢٠١٦ فڕینی پەنجاب (Udta Punjab) باورا/مانی جان خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
٢٠١٦ ئەی دڵ، دژوارە دیجەی دەرکەوتنی تایبەتی (کورت)
٢٠١٦ ئەی ژیان (Dear Zindagi) کیارا پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
٢٠١٧ بووکەکەی بەدرینات (Badrinath Ki Dulhania) ڤیادی تریدێڤی پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
٢٠١٨ بەخێربێن بۆ نیویۆرک (Welcome to New York) کەسایەتی خۆی دەرکەوتنی تایبەتی
٢٠١٨ ڕازی (Raazi) سێھمەت خان خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر
پاڵێوراو بۆ خەڵاتی فیلم فەیر بۆ باشترین کەچەئەکتەر ڕەخنەگرانە
٢٠١٨ سفڕ (Zero) وەک خۆی دەرکەوتنی تایبەتی[٨]
٢٠١٩ کوڕی سەرشەقام (Gully Boy) سەفینە فردۆسی
٢٠١٩ کەلەنک (Kalank) ڕووپ
٢٠١٩ بەشی دووەمی خوێندکاری ساڵ (Student of the Year 2) بێناو دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی ھووک ئەپ سۆنگ"[٩]
٢٠٢٠ براھماسترا (Brahmastra) Film has yet to be released ئیشا لەقۆناغی وێنەگرتندایە[١٠][١١]
٢٠٢٠ RRR Film has yet to be released سیتا لەقۆناغی وێنەگرتندایە
فیلمی سینەمای تێلگۆیە

گۆرانی

[دەستکاری]

جگە لەکاری ئەکتەری ئالیا وەک گۆرانیبێژی پلەی باکیش لە فیلمەکان بەشدارە.

گۆرانی ساڵ ئەلبوومی فیلم س
"Sooha Saha" ٢٠١٤ ڕێگای خێرا [١٢]
"Samjhawan Unplugged" ھەمپتی شارما کی دولھانیا [١٣]
"Ikk Kudi (Club Mix)" ٢٠١٦ ئورتا پەنجاب [١٤]
"Love You Zindagi (Club Mix)" دێر زیندەگی [١٥]
"Ae Zindagi Gale Laga Le – 2" [١٥]
"Humsafar (ڤێرژنی تایبەت بەخۆی)" ٢٠١٧ بەدرینات کی دولھانیا [١٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Alia Bhatt opens up about not being able to vote in India – Interesting statements by Alia Bhatt». The Times of India. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «2019 Celebrity 100». Forbes India. لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  3. ^ World، Republic. «Before 'SOTY', Alia Bhatt made her debut aschild artist with this film». Republic World (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Filmfare Awards 2020: Alia Bhatt wins the Best Actor female trophy for Gully boy, after Raazi and Udta Punjab». PINKVILLA (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  5. ^ «Alia Bhatt to sing 'Samjhawan Unplugged' for Humpty Sharma Ki Dulhania». The Indian Express. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی تەممووزی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  6. ^ «Sadak 2 | Song – Tum Se Hi (Reprise) | Hindi Video Songs – Times of India». timesofindia.indiatimes.com (بە ئینگلیزی). لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «Ugly (2014)». Bollywood Hungama. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ Lohana، Avinash (٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «'Dwarf' SRK serenades his lovely ladies again». Pune Mirror. لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Coutinho, Natasha (٢٧ی نیسانی ٢٠١٩). «Alia Bhatt, Tiger Shroff shoot for 'hook-up' song in Student of the Year 2». Mumbai Mirror. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  10. ^ «'Brahmastra': Ranbir Kapoor, Alia Bhatt begin shooting today». The Times of India. ٢٤ی شوباتی ٢٠١٨. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ «After first glimpse of Brahmastra, Ayan Mukerji reveals on-screen names of Alia Bhatt and Ranbir Kapoor». Times Now. لە ٦ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  12. ^ «Highway (Original Motion Picture Soundtrack)». iTunes (Apple Inc.). ٧ی شوباتی ٢٠١٤. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  13. ^ «Samjhawan (Unplugged by Alia Bhatt) [From "Humpty Sharma Ki Dulhania"] – Single». iTunes (Apple Inc.). ٧ی تەممووزی ٢٠١٤. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  14. ^ «Ikk Kudi (Club Mix) [From "Udta Punjab"] – Single». iTunes (Apple Inc.). ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  15. ^ ئ ا «Dear Zindagi (Original Motion Picture Soundtrack)». iTunes (Apple Inc.). ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  16. ^ «Humsafar (Alia's Version) [From "Badrinath Ki Dulhania"] – Single». iTunes (Apple Inc.). ٩ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٨ی شوباتی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]