دەروازە:ژن
ڕۆژی جیھانیی ژنان![]() ![]() ڕۆژی جیھانیی ژنان (بە ئینگلیزی: International Women's Day) یان بەدرووستیی ڕۆژی جیھانیی ژنە کارکەرەکان ناسراو بە ٨ی ئازار، ٨ی ئازاری ھەر ساڵێک یاد دەکرێتەوە. لە ناوچەکانی جیاواز، ئایینەکانی ئەم ڕۆژە لە ڕێزگرتن یان ئەوینداری سەبارەت بە ژنان، ھەتا ئایینەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسیی جیاوازە. ئەم ڕۆژە وەکوو ڕووداوەیەکی سیاسی و سۆسیالیستی لە فەرھەنگی بڕێک لە وڵاتەکانی جیھان بەوێنەی ڕووسیا ڕۆژی پشۆدانە. ٨ی ئازار لە بڕێک لە وڵاتەکان لایەنی سیاسیی خۆی لە دەست داوە و وێنەی تێکەڵێک لە ڕۆژی دایک و ڕۆژی ڤالانتاین بووە بە ڕۆژیکی نا-سیاسی بۆ پیاوەکان تا ئەوینداری خۆیان لە بەرامبەر ژنان پێشان بدەن؛ بەڵام لە بڕێک لە وڵاتەکانی تر ھێشتا سیاسی ماگە و پرۆگرامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەھێز بەڕێوە دەچن و ئاگاداری سیاسی و کۆمەڵایەتیی ژنان لە خەباتەکانی ژنانی سەرانسەری جیھان بە شێوەێکی ھیوادارانە گەشە بووە. خەڵکی بە لەبەرکردنی نەوارەکانی ئەرخەوانی ئەم ڕۆژە پێرۆزبایی دەکەن. ڕۆژی جیھانیی ژنان لەوەتەی ١٩٠٩ لە ئەمریکا یادی دەکرێتەوە. دوای ماوەیەک ئەمریکا وازی لەیادکردنەوەی ئەو یادە ھێنا وەکوو پشووی وڵات دواتر لە ساڵی ١٩٢٠ لە یەکێتیی سۆڤیەت و چەند وڵاتێکی دیکەی کۆمۆنیزم وەکوو چین و کووبا ئەم بۆنەیان کردە پشوو. دواتر ئەم ڕۆژە لەچەندین وڵات بوو بە پشووی فەرمی. ![]() وتاری ھەڵبژێردراو![]() ئانیلیس ماری 'ئانە' فرانک (ئەڵمانی: [ˈanəˌliːs maˈʁiː ˈfʁaŋk]، وەشانی کورت: [ˈanə ˈfʁaŋk] ( وێنەی ھەڵبژێردراو![]() ئایا زانیوتە؟ویکیپرۆژەکانوەرزشوانی ھەڵبژێردراو![]() ماریا شاراپۆڤا لە دایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٨٧ لە ڕۆژئاوای سیبێریا، کچە تێنسزانی ڕووسە، ئەو بەیەکێ لە تێنسزانە ژنە باشەکانی جیھان دەناسرێت لە دوایین ڕیزبەندی پۆلینکردنی باشترین تێنسزانی ژنان لە ٢٠ی ئایاری ٢٠١٣ لەپلەی دووەمدایە، لەماوەی ژیانی چەندین پاڵەوانییەتی مەزنی بردۆتەوە لەوانە گراند سەلام و وێمبلدۆنی ٢٠٠٤ و ئەمریکای کراوەی ٢٠٠٦ و ئۆسترالیای کراوەی ٢٠٠٨ و فەڕەنسای کراوەی ٢٠١٢ ئەمەو لەماوەی ژیانی وەرزشیدا ٢٩ دەستکەوتی تاکەکەسی هەبووە. ژیاننامەی ھەڵبژێردراو![]() ژینا ئەمینی یان بە ناوی کاتی لەدایکبوونی مەھسا ئەمینی (بە فارسی: مهسا امینی؛ ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٠ لە سەقز – ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران) ژنێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بوو لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بە بیانووی نەگونجاویی حیجابەکەی لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا و بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان کەوتە کۆماوە و دوای سێ ڕۆژ، لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران کۆچی دواییی کرد. مردنی ژینا ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی کۆمەڵگەی ئێرانی لێکەوتەوە کە بەرھەمەکەی لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو بە شۆڕشی ژینا. ھەروەھا لە ئەنجامی کوژرانی ژینا ئەمینیدا بزووتنەوەی جیھانیی ژن، ژیان، ئازادی سەری ھەڵدا. ئەو و بزووتنەوەکە لە ساڵی ٢٠٢٣ لەلایەن پەرلەمانی ئەورووپاوە وەک کاندید بۆ خەڵاتی ساخارۆڤ ھەڵبژێردران بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و مافەکانی مرۆڤ. کتێبی ھەڵبژێردراوژن ڕەگەزی بێکەڵک: گوزارشێک لە بارودۆخی ژنانی جیھان (بە ئیتالی: Il sesso inutile – Viaggio intorno alla donna) کتێبێکە لەلایەن ئۆریانا فالاچی، نووسەر و ڕۆژنامەوانی ئیتالیایی، نووسراوە. ئەم کتێبە لەلایەن عەزیز گەردی لەژێر ناوی ئافرەت، ڕەگەزی بێکەڵک وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت![]()
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |