بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ھانتەر بایدن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھانتەر بایدن
بایدن لە ساڵی ٢٠١٤
جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی
لە پۆستدا بووە
٢٦ی تەموزی ٢٠٠٦ – ٢٩ی کانونی دووەمی ٢٠٠٩
سەرۆک کۆمار جۆرج دبلیو بوش - باراک ئۆباما
پاشینە دۆنا مەکلین
ئەندامی دەستەی کارگێڕی ئامتراک
لە پۆستدا بووە
٢٠٠٦ – ٢٠٠٩
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون ڕۆبێرت هانتەر بایدن
٤/٨/١٩٧٠
ویلمنگتۆن، دێلاوێر
ھاوسەر(ەکان) کاثلین بوهل - مێلیسا کۆهین - مێلیسا کۆهین
منداڵ(ەکان) 5، لەنێویاندا نائۆمی بایدن
پەروەردە زانکۆی جۆرج تاون - بەکالۆریۆس لە هونەر - زانکۆی یێڵ - دکتۆرای یاسایی
پیشە
  • پارێزەر
  • وەبەرهێنەر
  • لۆبیست
خەڵاتەکان
خزمەت/لق هێزی دەریایی ئەمریکا
ساڵانی خزمەت ٢٠١٣ - ٢٠١٤
پلە Ensign
بەش یەدەگی هێزی دەریایی ئەمریکا
بایدن لە منداڵیدا، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو

هانتەر بایدن (بە ئینگلیزی: Hunter Biden) ناوی تەواوی ڕۆبێرت هانتەر بایدن لەدایکبووی ٤ی شوباتی ١٩٧٠یەو پارێزەر و بازرگان و هونەرمەندی ئەمریکییە.  هەروەها سەرۆکی سندوقی پاراستن و وەبەرهێنەری سندوقی سەرمایەی مەترسی و سندوقی پشکی تایبەت بووە. پێشتر وەک بانکدار و لۆبیست و نوێنەری یاسایی بۆ کۆمپانیاکانی لۆبیکردن کاری کردووە.

هانتەر بایدن کوڕی دووەمی سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و هاوسەری یەکەمی نیلیا هانتەر بایدنە. لە ساڵی ١٩٧٢ کاتێک هانتەر بایدن تەمەنی دوو ساڵان بوو، ڕووداوێکی هاتوچۆ بووە هۆی گیانلەدەستدانی دایکی کە شۆفێری دەکرد و خوشکە یەک ساڵانەکەی بەناوی نائۆمی بە سەختی بریندار بوون.[١][٢]

ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ بابەتێکی لەسەر کۆمپیوتەرێکی لاپتۆپ بڵاوکردەوە کە هی هانتەر بایدن بووە. گوایە لاپتۆپەکە نزیکەی ١٢٩ هەزار ئیمەیڵ و مادەی تێدابووە لەسور گەندەڵی، بەڵام نیویۆرک پۆست هیچ بەڵگەیەکی نەخستە ڕوو. بۆیە دەزگاکانی دیکەی میدیا ڕەتیانکردەوە ئەو هەواڵە بڵاوبکەنەوە، بەهۆی ئەو نەبوونی سەرچاوە.[٣] ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لە مانگی ئازاری ٢٠٢٢دا بڵاویانکردەوە کە هەندێک لەو ئیمەیڵانەی لە کۆمپیوتەرەکەدا دۆزراونەتەوە ڕاستەقینەن.[٤][٥] بەشێک لە ڕەخنەگرانی خێزانی بایدن ڕایانگەیاندووە کە ناوەڕۆکی لاپتۆپەکە گەندەڵی باوکی هانتەر، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکای ئاشکرا کردووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە دەرنەکەوتووە.[٦] دواتر ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، هانتەر بایدن لە ساڵی ٢٠١٩، لاپتۆپەکەی کە ئەپڵ بووە، لە دوکانێکی چاککردنەوە لە ویلایەتی دێلاوێر جێهێشتووە.[٧]

ژیانی سەرەتایی و پەروەردە

[دەستکاری]

ڕۆبێرت هانتەر بایدن لە ٤ی شوباتی ١٩٧٠ی لەدایک بووە.[٨] دایکی هانتەر بایدن و نائۆمی خوشکە بچووکەکەی لە ١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە گیانیان لەدەستدا.[٩][١٠]هەروەها بایدن و برا گەورەکەی بیو بە سەختی بریندار بوون بەڵام ڕزگاریان بووە.  بیو چەندین ئێسکی شکاو لە کاتێکدا هانتەر کەللەسەری شکا و زەبرێکی سەخت بەر مێشکی کەوت.[١١] هەردووکیان چەند مانگێک لە نەخۆشخانە بوون، کاتێک باوکیان لە مانگی یەکی ساڵی ١٩٧٣ سوێندی یاسایی خوارد بۆ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا.[١٢][١٣][١٤][١٥]  دواتر هانتەر و بیو هانی باوکیان دا بۆ ئەوەی جارێکی تر هاوسەرگیری بکاتەوە.[١٦]

هانتەر بایدن وەک باوک و براکەی لە قوتابخانەی ئامادەیی کاسۆلیکی ئەکادیمیای ئارچمێر لە شاری کلایمۆنت لە ویلایەتی دێلاوێر خوێندوویەتی.[١٧] لە ساڵی ١٩٩٢ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مێژوو لە زانکۆی جۆرج تاون بەدەستهێناوە.[١٨] لە ماوەی ساڵی دوای تەواوکردنی کۆلێژ، وەک خۆبەخش لە کڵێسایەک لە شاری پۆرتلاند لە ویلایەتی ئۆریگۆن خزمەت دەکات و پاشان کاثلین بوهلی ناسی و لە ساڵی ١٩٩٣ هاوسەرگیری لەگەڵدا کرد.[١٩] دوای ئەوەی بۆ ماوەی ساڵێک لە سەنتەری یاسای زانکۆی جۆرج تاون خوێندوویەتی، گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی یاسای یێڵ و لە ساڵی ١٩٩٦ دەرچووە.[٢٠]

سەرچاوەكان

[دەستکاری]
  1. ^ «Hunter Biden details lifelong addiction struggle in memoir». AP News (بە ئینگلیزی). ٣١ی ئازاری ٢٠٢١. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  2. ^ «n2:0140-0460 - Search Results». www.worldcat.org. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «n2:0190-8286 - Search Results». www.worldcat.org. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Here's how The Post analyzed Hunter Biden's laptop». Washington Post (بە ئینگلیزی). ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢. لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Benner، Katie (2022-03-16). «Hunter Biden Paid Tax Bill, but Broad Federal Investigation Continues». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-30 ھێنراوە.
  6. ^ Nuzzi، Andrew Rice, Olivia (١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢). «The Sordid Saga of Hunter Biden's Laptop». Intelligencer (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  7. ^ Gurman، Sadie (2023-07-27). «Hunter Biden's Courtroom Reversal Extends His Legal Limbo, Political Exposure». Wall Street Journal (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0099-9660. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  8. ^ News، A. B. C. «Hunter Biden Denies Ashley Madison Account Using His Email Address Belongs to Him». ABC News (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی); |دوایین= has generic name (یارمەتی)
  9. ^ «Biden shows more bark than bite» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2008-08-28. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  10. ^ Broder، John M. (2008-08-28). «Biden Opens New Phase With Attack on McCain». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  11. ^ Swinney، Anand Veeravagu,Christian (2015-06-01). «The Brain Tumor That Killed Beau Biden». The Daily Beast (بە ئینگلیزی). لە 2023-07-31 ھێنراوە. {{cite news}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  12. ^ Kruse، Michael (٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩). «How Grief Became Joe Biden's 'Superpower'». POLITICO Magazine (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  13. ^ «Biden's prism of loss: A public man, shaped by private grief». AP News (بە ئینگلیزی). ١٨ی ئابی ٢٠١٩. لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  14. ^ Thrush، Glenn (٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥). «Remembering Beau Biden». POLITICO Magazine (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  15. ^ Entous، Adam (2019-07-01). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0028-792X. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  16. ^ Seelye، Katharine Q. (2008-08-25). «Jill Biden Heads Toward Life in the Spotlight». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  17. ^ Entous، Adam (2019-07-01). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0028-792X. لە 2023-07-31 ھێنراوە. {{cite news}}: |archive-url= requires |archive-date= (یارمەتی)
  18. ^ Entous، Adam (2019-07-01). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0028-792X. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  19. ^ Entous، Adam (2019-07-01). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0028-792X. لە 2023-07-31 ھێنراوە.
  20. ^ Entous، Adam (2019-07-01). «The Lives and Losses of Hunter Biden». The New Yorker (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0028-792X. لە 2023-07-31 ھێنراوە.