کەوتن (فیلم)
کەوتن Fall | |
دەرھێنەر | سکۆت مان |
---|---|
بەرھەمھێنەر | کریستیان مێرکۆری جەیمس هاریس مارک لەین سکۆت مان دەیڤید هارینگ |
نووسین | سکۆت مان جۆناسان فرانک |
چەشنی فیلم | ھەستبزوێن زیندوومانەوە |
کاست | جێفری دین مۆرگان گرەیس کارۆڵاین کۆری ڤێرجینیا گاردنەر مەیسن گوودینگ |
مۆسیقا | تیم دێسپیک |
وێنەگری سینەمایی | ماکگریگۆر |
دەستکاری | ڕۆب ھۆڵ |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ڵایەنزگەیت فیلمز سیگنێچەر ئینتەرتەینمێنت (شانشینی یەکگرتوو) |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ (ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١٠٧ خوولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانشینی یەکگرتوو |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | ٣ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٢١،٨ ملیۆن دۆلار |
کەوتن (بە ئینگلیزی: Fall) فیلمێکی ھەستبزوێن و زیندوومانەوەی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە، و کاری دەرھێنان و ھاونووسینی لەلایەن سکۆت مان و جۆناتان فرانک بۆ کراوە. ئەستێرەکانی نێو فیلمەکە بریتیین لە گرەیس کارۆڵاین کۆری، ڤێرجینیا گاردنەر، مەیسن گوودینگ و جێفری دین مۆرگان. فیلمەکە باس لە دوو ژن دەکات کە سەردەکەونە سەر تاوەرێکی پەخشی تەلەڤیزیۆنی کە بەرزییەکەی ٢٠٠٠ پێیڵ (٦١٠ میل)، پێش ئەوەی لە لووتکەی تاوەرەکە گیر بخۆن. لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای ڵایەنزگەیت فیلمز لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی شانۆیی نمایشکرا.
سەرکەوتنی بەدەستھێنا لە بۆکس ئۆفیسدا، داھاتی ٢١ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا لە بەرامبەر بوودجەی ٣ ملیۆن دۆلاردا، ھەروەھا بە گشتی پێداچوونەوەی ئەرێنی بەدەستھێنا، ڕەخنەگران ستایشی دەرھێنانی مان و کەشوھەوا و سینەماکاری و جێگەی سەرنج و ڕۆڵی کۆری و گاردنەریان کرد.
کورتە
[دەستکاری]دوو باشترین ھاوڕێی یەکتر بەناوەکانی (بێکی) و (ھەنتەر)، خۆیان لە لووتکەی تاوەرێکی ٢ ھەزاری پێی بەرزی ڕادیۆیی دەبیننەوە و دەبێت ھەوڵی ھاتنە خوارەوە بدەن لە تاوەرەکە، پێش ئەوەی بەھۆی برسێتییەوە گیان لەدەست بدەن.
ڕۆڵەکان
[دەستکاری]- گرەیس کارۆڵاین کۆری وەک بێکی کۆنەر
- ڤێرجینیا گاردنەر وەک شیلۆ ھانتەر
- مەیسن گوودینگ وەک دان کۆنر
- جێفری دین مۆرگان وەک جەیمز کۆنەر
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]لە بنەڕەتدا فیلمەکە وەک کورتە فیلمێک بوو. بەپێی وتەی دەرھێنەر سکۆت مان، بیرۆکەکە لەکاتی وێنەگرتنی فیلمی فیناڵ سکۆر لە یاریگایەکی شانشینی یەکگرتوو بەخەیاڵماندا ھات: «ئێمە لە بەرزاییدا وێنەمان دەگرت، و لە دەرەوەی کامێرا کەوتینە ناو ئەم گفتوگۆ سەرنجڕاکێشە سەبارەت بە باڵا و ترس لە کەوتن و چۆن ئەوە لەناو ھەمووماندایە وەک فۆبیایەک، دەبێت چۆن بێت گەر ترس لەکەوتن و بەرزایی بکرێت بە فیلمێک». فیلمی کەوتن بە شێوەی ئایماکس لە شاخەکان لە بیابانی مۆجاڤیی کالیفۆڕنیا وێنەگیراوە. دیمەنی تاوەری خەیاڵی بی-٦٧ لە فیلمەکەدا ئیلھامێکی لە تاوەری ڕاستەقینەی KXTV/KOVR وەرگرتووە، کە تاوەرێکی ڕادیۆیییە لە شاری والنات گڕۆڤ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، کە بەرزییەکەی ٢٠٤٩ پێ (٦٢٥ میل)ە و یەکێکە لە بەرزترین دروستکراوەکانی جیھان. بە گوتەی دەرھێنەر سکۆت مان، سینەماکاران شاشەی سەوز (گرین سکرین)یان سێتی دیجیتاڵییان لەبەرچاو گرت بوو، بەڵام لە کۆتاییدا بەشێوەی ڕاستەقینە کارەکەیان ھەڵبژارد؛ بۆیە بڕیاریان دا بەشی سەرەوەی تاوەرەکە لەسەر لووتکەی شاخێک دروست بکەن بۆ ئەوەی ئەکتەرەکان وەک ھەزاران پێ لە ھەوادا دەرکەون، ھەرچەندە لە ژیانی ڕاستەقینەدا ھەرگیز لە سەد پێ زیاتر لە زەوییەوە دوور نەبوونە ئەکتەرەکان.[١] وێنەگرتن قورس بوو، چونکە زۆرجار کەشوھەوای وەک ڕەشەبا و بای بەھێز دژی فیلمەکە دەوەستایەوە. بەرھەمھێنانی فیلمەکە سێ ملیۆن دۆلاری تێچووە.[٢]
ھەرچەندە فیلمەکە لەلایەن کۆمپانیای تی شۆپ پرۆدەکشنز و کەپستۆن پیکچەرز بەرھەم ھێنراوە، بەڵام کاتێک بەرھەمھێنان تەواو بوو، ڵایەنزگەیت فیلمز مافی دابەشکردنی فیلمەکەی بەدەستھێنا بەبێ ئەوەی کەمترین گەرەنتی بۆ بەرھەمھێنەران ھەبێت.[٣][٤] دوای ئەوەی لە نمایشە تاقیکارییەکاندا ئاستێکی باشی بەدەستھێنا، کۆمپانیای ڵایەنزگەیت بڕیاریدا لە سینەماکاندا بڵاوی بکاتەوە.[٥] فەرمانیان بە تیمەکە کرد زیاتر لە ٣٠ بەکارھێنانی وشەی "Fuck" لە فیلمەکەدا بگۆڕن یان لاببەن بۆ ئەوەی بتوانێت لە کۆمەڵەی فیلمە جووڵاوەکانەوە پلەی PG-13 بەدەستبھێنێت لەبری ئەوەی پلەی Rی ئەگەریی ھەبێت، بۆ زیادکردنی قازانج بۆ فیلمەکە.[٦][٧]
بڵاوکردنەوە
[دەستکاری]فیلمەکە لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢ لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشکرا، لەلایەن کۆمپانیای ڵایەنزگەیت کە ٤ ملیۆن دۆلاری خەرجکرد بۆ بڵاوکردنەوە و بانگەشەکردنی فیلمەکە.[٨] لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بە شێوەیەکی دیجیتاڵی بڵاوکرایەوە، دواتر لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بلو ڕای و دی ڤی دی بڵاوکرایەوە.[٩]
پێشوازی
[دەستکاری]فیلمیوکەوتن لە ئەمریکا و کەنەدا ٧٫٢ ملیۆن دۆلار و لە ناوچەکانی دیکەش ١٤٫٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستھێناوە، کە کۆی گشتی داھاتی جیھانی ٢١٫٨ ملیۆن دۆلار بووە، لە بەرامبەر بوودجەی ٣ ملیۆن دۆلار.[١٠] لە ئەمریکا و کەنەدا، فیلمی کەوتن شانبەشانی فیلمی ماک و ڕیتا نمایشکرا، و پێشبینی دەکرا لە کۆتایی ھەفتەی یەکەمی فیلمەکەدا لە ١٥٤٨ سینەمادا ١–٢ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبێت.[١١] لە یەکەم ڕۆژیدا ٩٢٣ ھەزار دۆلاری بەدەستھێنا، و بۆ یەکەمجار گەیشتە ٢٫٥ ملیۆن دۆلار.[١٢] لەکاتێکدا پلەی ١٠ی لە بۆکس ئۆفیسدا بەدەستھێنا، بەڵام زۆرترین داھاتی بەرھەمە نوێیەکەی بوو بۆ ئەم ھەفتەیە. لە ماڵپەڕی کۆکەرەوەی پێداچوونەوەکان ڕاتن تۆمەیتۆز ، ٧٩٪ی ١٤١ پێداچوونەوەی ڕەخنەگران ئەرێنین، بە تێکڕای ڕیزبەندی ٦٫٤/١٠. مێتاکریتیک کە ناوەندی قورسکراو بەکاردەھێنێت، بە پشتبەستن بە ٢٣ ڕەخنەگر نمرەی ٦٢ لە کۆی ١٠٠ فیلمەکەی بۆ فیلمەکە داناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ «پێداچوونەوەی بە گشتی لەبار».[١٣]
پاشکۆ
[دەستکاری]دوای بەناوبانگبوونی فیلمەکە لە نێتفلیکس، لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣دا بەدواداچوونێکی فیلمەکە ڕاگەیەندرا.[١٤][١٥][١٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ FALL: The Making Of (Blu-ray). 2022.
- ^ Fall (2022 Movie) – Official Clip “Stunts” - Grace Caroline Currey, Virginia Gardner. Lionsgate Movies. September 27, 2022. لە April 8, 2023 ھێنراوە.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Cremona، Patrick (2022-09-02). «How they filmed Fall: 'The fear of heights and falling is in us all'». Radio Times. لە 2023-01-16 ھێنراوە.
- ^ Scott Mann (August 12, 2022). Director of New Fall Movie Says Actors Were Never More Than 100 Feet High (video). Inside Edition. لە August 16, 2022 ھێنراوە.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ D'Alessandro، Anthony (١٢ی ئابی ٢٠٢٢). «Bullet Train Heading For $12M+ Second Weekend During Sluggish Summer Frame – Friday PM Update». Deadline Hollywood. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Spangler، Todd (٩ی ئابی ٢٠٢٢). «Lionsgate's Fall Used Deepfake-Style Tech to Change 30-Plus F-Bombs, Bringing Movie From R to PG-13 Rating». Variety. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
had a production budget of about $3 million
- ^ Goldsmith، Jill (١٤ی ئابی ٢٠٢٢). «Director Scott Mann's AI Startup Helps Fall Nab PG-13 Rating, $2.5M Open – Specialty Box Office». Deadline Hollywood. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Griffin، David (٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). «Fall: Exclusive Trailer and Movie Poster Reveal». IGN. لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Fall DVD Release Date». www.dvdsreleasedates.com. لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «{{{title}}}». The Numbers. Nash Information Services, LLC. لە 2023-01-16 ھێنراوە. Missing or empty |title=
- ^ Rubin، Rebecca (١٠ی ئابی ٢٠٢٢). «Box Office: Lionsgate's Action-Thriller Fall and A24's Bodies Bodies Bodies Hope to Benefit From Utter Lack of New Blockbusters». Variety. لە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Murphy، J. Kim (١٣ی ئابی ٢٠٢٢). «Bullet Train Repeating on Top as August Box Office Slows Down». Variety. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (١٣ی ئابی ٢٠٢٢). «'Bullet Train' Second Go-Round Now At $13.3M As Summer 2022 Clocks Lowest Weekend To Date With $64M – Saturday PM Box Office Update». Deadline Hollywood. لە ١٣ی ئابی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Kanter، Jake (١٧ی ئازاری ٢٠٢٣). «'Fall' Sequel In The Works After Vertigo-Inducing Thriller Becomes Surprise Netflix Hit». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Horror Film Fall Getting Sequel Following Streaming Popularity». comicbook.com. لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Villei، Matt (١٧ی ئازاری ٢٠٢٣). «'Fall' Sequel in the Works After Surprise Success in 2022». Collider (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.