بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ڕیفعەت ئەسەد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕیفعەت ئەسەد
بە عەرەبی: رفعت علي الأسد
لەدایکبوون (١٩٣٧-٠٨-٢٢) ٢٢ی ئابی ١٩٣٧ (تەمەن ٨٧ ساڵ)
قرداحە، سووریا
باوکعەلی ئەسەد
خوشک و براحافز ئەسەد، جەمیل ئەسەد
منداڵڕیبال ئەسەد، سیوار ئەسەد
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی
تاوانبار بەپارە سپی کردنەوە
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی
پۆستەکانجێگری سەرۆکی سووریا
پەروەردەزانکۆی دیمەشق، کۆلێژی سەربازی حوومس
ئەندامی حیزبیحیزبی بەعس
ئایینعەلەوییەکان
پلەی سەربازیلیوا
فەرماندەسەرایای بەرگریی
ناکۆکییاخیبوونی ئیخوان موسلمین
لقی سەربازیھێزە چەکدارەکانی سووریا
خەڵاتەکانGrand Officer of the Legion of Honour

ڕیفعەت عەلی سلێمان ئەسەد (لەدایکبووی ٢٢ی ئابی ١٩٣٧)، برا بچووکی سەرۆکی پێشووی سووریا حافز ئەسەد و جەمیل ئەسەد و مامی سەرۆکی ئێستای سووریا بەشار ئەسەد وەک جێگری سەرۆکی سووریا کاری کردووە لە کۆماری سووریا بۆ کاروباری ئاسایشی نیشتمانی، ئەندامی فەرماندەیی ناوچەیی حیزبی بەعس و فەرماندەی لیواکانی بەرگری. کۆمەڵێک کۆمەڵکوژیی دڕندانە لە سووریادا بۆ ئەو دەگەڕێندرێتەوە. [١] [٢]

دوای ھەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی دژی حافز ئەسەد لە ساڵی ١٩٨٤، ڕیفعەت ئەسەد چووەتە فەڕەنسا و بۆ ماوەی ٣٦ ساڵ لەوێ ژیاوە. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ گەڕایەوە بۆ سووریا دوای ئەوەی لە فەڕەنسا بە تاوانی گەندەڵی ملیۆنان یۆرۆ لە دەوڵەتی سووریا ئیدانە کرا. [٣] [٤] لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٢٢دا دادگای کاساسیۆن (بەرزترین دەسەڵاتی دادوەری لە فەڕەنسا) بڕیارەکەی پشتڕاستکردەوە. [٥]

لە مانگی ئابی ٢٠٢٣، سویسرا فەرمانی دەستگیرکردنی نێونەتەوەیی بۆ ڕیفعەت ئەسەد دەرکرد، دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی فیدراڵی داوای کرد کە ڕادەست بکرێتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێت بەھۆی ڕۆڵی لە سەرپەرشتیکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی کۆمەڵکوژی حەما. فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پەیوەست بە سکاڵایەکی تاوانەکانی جەنگ دەرچووە کە لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "ترایل ئینتەرناشناڵ" پێشکەش بە نووسینگەی داواکاری گشتی سویسرا کراوە. لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤، داواکاری گشتی سویسرا، ڕیفعەت ئەسەدی بە چەندین تاوان لە کۆمەڵکوژییەکەی حەما لە شوباتی ١٩٨٢ تۆمەتبار کرد. [٦] [٧] [٨] [٩]

ژیانی سەرەتایی

[دەستکاری]

ڕیفعەت ئەسەد لە ٢٢ی ئابی ١٩٣٧ لە گوندی قرداحە لە نزیک لازقیە لە ڕۆژاوای سووریا لەدایکبووە، لە زانکۆی دیمەشق زانستی سیاسی و ئابووری خوێندووە، دواتر لە ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت دکتۆرای فەخری لە بواری سیاسەت وەرگرتووە.[١٠]

ژیانی شەخسی

[دەستکاری]

ڕیفعەت ئەسەد فرەژنی بووە، ھاوپەیمانی و پەیوەندی بەھێزی لەگەڵ بنەماڵە دیارەکان و خێڵە دیارەکانی سووریا دامەزراندووە، لەوانەش ژنە دیارەکانی (ئەمیرە ئەسەد) و سەنا مەخلووف، ھەروەھا کچی تووراد شەعلان (خوشکی حەسە شەعلان ھاوسەری پاشای سعوودیە عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز ئال سعوود).[١١][١٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «'The enforcer' who heads Syria's dreaded army division». FRANCE 24. 4 March 2012. لە ڕەسەنەکە لە 2012-07-31 ئەرشیڤ کراوە. Rifaat al-Assad is perhaps best-known for his role in personally overseeing the notorious 1982 Hama massacre, in which at least 10,000 people were killed. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  2. ^ «Assad's cousin: West is right to back Syrian opposition, but it is backing the wrong one». Haaretz. 29 March 2012. لە ڕەسەنەکە لە 2013-01-26 ئەرشیڤ کراوە. every report from the period clearly puts Rifat at the center of the Hama operation {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  3. ^ «Uncle of Syria's Assad returns home from decades-long exile». France 24 (بە ئینگلیزی). 8 October 2021. لە ڕەسەنەکە لە 2024-03-22 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  4. ^ «Rifaat al-Assad: Syrian President's uncle jailed in France for money laundering». BBC News (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). 2020-06-17. لە ڕەسەنەکە لە 2024-06-12 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-09-12 ھێنراوە.
  5. ^ «French top court upholds prison sentence of Bashar al-Assad's uncle». Reuters (بە ئینگلیزی). 2022-09-07. لە ڕەسەنەکە لە 2024-03-12 ئەرشیڤ کراوە. لە 2022-11-10 ھێنراوە.
  6. ^ Trial International. 16 August 2023 https://web.archive.org/web/20230816223201/https://trialinternational.org/latest-post/war-crimes-in-syria-switzerland-issues-an-international-arrest-warrant-for-the-extradition-of-rifaat-al-assad/. لە ڕەسەنەکە لە 16 August 2023 ئەرشیڤ کراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= و |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  7. ^ «Swiss prosecutors issue arrest warrant for Rifaat al-Assad». SWI swissinfo.ch. 16 August 2023. لە ڕەسەنەکە لە 16 August 2023 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  8. ^ «Switzerland issues arrest warrant for uncle of Syria's Assad». The National. 16 August 2023. لە ڕەسەنەکە لە 16 August 2023 ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= و |archive-date= (یارمەتی)
  9. ^ «Syrian president's uncle to stand trial in Switzerland for crimes against humanity». France 24 (بە ئینگلیزی). 2024-03-12. لە ڕەسەنەکە لە 2024-03-12 ئەرشیڤ کراوە. لە 2024-03-13 ھێنراوە.
  10. ^ https://archive.today/20130415072948/http://www.meforum.org/meib/articles/0006_sd.htm
  11. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  12. ^ https://www.meforum.org/articles/?year=year