بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ڕیال مەدریدەوە ڕەوانە کراوە)
ڕیاڵ مەدرید
ناوی تەواویانەی تۆپی پێی شاھانەی مەدرید
نازناوLos Blancos (سپییەکان)

Los Merengues (مێرەنگییەکان)

Los Galácticos (ئەستێرەکان)
ناوی کورتکراوەڕیاڵ
دامەزراندن٦ی ئازاری ١٩٠٢
زەویسانتیاگۆ بەرنابیۆ، مەدرید، ئیسپانیا
پانتایی٨١٫٠٤٤
سەرۆکی یانەفلۆرەنتینۆ پێریز ئیسپانیا
بەرپرسی جێبەجێکەرخۆزێ ئەنخێل سانچێز
ڕاھێنەرکارلۆ ئەنچێلۆتی ئیتاڵیا
خوللا لیگا
یەکەم
گەورەترین بردنەوەڕیال مەدرید ١١–١ بارسێلۆنا
گۆڵکەرکریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پورتوگال
(٤٥٠ گۆڵ)

یانەی تۆپی پێی ڕیاڵ مەدرید (بە ئیسپانی: Real Madrid Club de Fútbol) زیاتر بە ڕیاڵ مەدرید دەناسرێتەوە یان کورتدەکرێتەوە بە ڕیاڵ، یانەیەکی پیشەگەری تۆپی پێی ئیسپانییە. یانەکە دەکەوێتەوە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا. ڕیاڵ لە لا لیگای خولی پیشەگەری ئیسپانیا یاری دەکات.

لە ساڵی ١٩٠٢ دامەزراوە، یانەکە لە خولی ئیسپانی یاریدەکات و ھەڵبژێردرا بە باشترین یانەی تۆپی پێ لە جیھان، یانەی ڕیال مەدرید ٣٥ جار خولی ئیسپانی بەدەستھێناوە (ژمارەی پێوانەیی) و ١٩ جاریش جامی شای ئیسپانیای بەدەستھێناوە و ژمارە پێوانەیییەکی تریشی تۆمار کردووە بە بەدەستھێنانی ١٥ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و لە ٢١ی ئایاری ١٩٠٤ ڕیاڵ مەدرید یەکێک بوو لە دامەزرێنەرەکانی یەکێتی تۆپی پێی جیھانی (فیفا) ھەروەھا ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لە ئەندامانی گرووپی (G-14) بۆ یانە سەرەکییەکان لە ئەورووپا کە ئێستا سڕاوەتەوە و گۆڕدراوە بە بزووتنەوەی یانە ئەورووپییەکان.

یانەکە ھەموو یارییە فەرمییەکانی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدریدی پایتەخت ئەنجام دەدات و ئەم یانەیە لە زۆر لە یانەکانی دیکەی جیھان جیاوازە چونکە ئەندامانی یانەکە (socios) خاوەنی ئەم یانەیەن و خۆیان یانەکەیان بەڕێوەدەبەن بەھەڵبژاردنی سەرۆکێک کە کارەکانی یانەکە بەڕێوەدەبات لە کاتی دامەزراندنی یانەکەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ەوە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٠ فیفا ڕیاڵ مەدریدی ھەڵبژارد بە «باشترین یانە لە سەدەی بیستەم».

ڕیاڵ مەدرید بە گەورەترین یانە دەژمێردرێت لە جیھاندا کە خاوەنی زۆرترین ھاندەربێت بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە زانکۆی ھارڤارد ئەنجامی داوە لە ساڵی ٢٠٠٧ دا؛ و ئێستاش بە دەوڵەمەندترین یانە دادەنرێت لە جیھاندا بەپێی بوودجەی ساڵانە.

نازناوەکانی ڕیال مەدرید

[دەستکاری]
جۆر پاڵەوانێتی نازناو ساڵ
ناوخۆیی لا لیگا[١] ٣٥ ١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٥٣-٥٤، ١٩٥٤-٥٥، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٦٠-٦١، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٢-٦٣، ١٩٦٣-٦٤، ١٩٦٤-٦٥، ١٩٦٦-٦٧، ١٩٦٧-٦٨، ١٩٦٨-٦٩، ١٩٧١-٧٢، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٥-٧٦، ١٩٧٧-٧٨، ١٩٧٨-٧٩، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨٥-٨٦، ١٩٨٦-٨٧، ١٩٨٧-٨٨، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٨٩-٩٠، ١٩٩٤-٩٥، ١٩٩٦-٩٧، ٢٠٠٠-٠١، ٢٠٠٢-٠٣، ٢٠٠٦-٠٧، ٢٠٠٧-٠٨، ٢٠١١-١٢، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢
جامی شا[١][٢] ٢٠ ١٩٠٥، ١٩٠٦، ١٩٠٧، ١٩٠٨، ١٩١٧، ١٩٣٤، ١٩٣٦، ١٩٤٦، ١٩٤٧، ١٩٦١-٦٢، ١٩٦٩-٧٠، ١٩٧٣-٧٤، ١٩٧٤-٧٥، ١٩٧٩-٨٠، ١٩٨١-٨٢، ١٩٨٨-٨٩، ١٩٩٩، ١٩٩٢-٩٣، ٢٠١٠-١١، ٢٠١٣-١٤، ٢٠٢٢-٢٣
جامی لا لیگا[١] ١ ١٩٨٥
جامی سووپەری ئیسپانیا[١][٣] ١٣ ١٩٨٨، ١٩٨٩، ١٩٩٠، ١٩٩٣، ١٩٩٧، ٢٠٠١، ٢٠٠٣، ٢٠٠٨، ٢٠١٢، ٢٠١٧، ٢٠١٩-٢٠، ٢٠٢١-٢٢، ٢٠٢٣-٢٤
جامی ئێڤا دوارتێ ١ ١٩٤٧
ئەورووپی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا[١] ١٥ ١٩٥٥-٥٦، ١٩٥٦-٥٧، ١٩٥٧-٥٨، ١٩٥٨-٥٩، ١٩٥٩-٦٠، ١٩٦٥-٦٦، ١٩٩٧-٩٨، ١٩٩٩-٢٠٠٠، ٢٠٠١-٠٢، ٢٠١٣-١٤، ٢٠١٥-١٦، ٢٠١٦-١٧، ٢٠١٧- ١٨، ٢١–٢٢، ٢٣–٢٤
خولی ئەورووپا[١][٤] ٢ ١٩٨٤–٨٥، ١٩٨٥–٨٦
خولی سوپەری ئەورووپی[١] ٦ ٢٠٠٢، ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠٢٢ ،٢٠٢٤
جامی لاتین[١][٥] ٢s ١٩٥٥، ١٩٥٧
جیھانی جامی جیھانی یانەکان[١] ٥ ٢٠١٤، ٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨، ٢٠٢٢
جامی کیشوەرەکان[١][٦] ٣s ١٩٦٠، ١٩٩٨، ٢٠٠٢
جامی ئیبرۆ ئەمریکان[٧][٨] ١ ١٩٩٤
ھەرێمی پاڵەوانێتی ھەرێمەکانی ناوەڕاست[١] ٢٣ ١٩٠٣، ١٩٠٤-٠٥، ١٩٠٥-٠٦، ١٩٠٦-٠٧، ١٩٠٧-٠٨، ١٩١٢-١٣، ١٩١٥-١٦، ١٩١٦-١٧، ١٩١٧-١٨، ١٩١٩-٢٠، ١٩٢١-٢٢، ١٩٢٢-٢٣، ١٩٢٣-٢٤، ١٩٢٥-٢٦، ١٩٢٦-٢٧، ١٩٢٨-٢٩، ١٩٢٩-٣٠، ١٩٣٠-٣١، ١٩٣١-٣٢، ١٩٣٢-٣٣، ١٩٣٣-٣٤، ١٩٣٤-٣٥، ١٩٣٥-٣٦
جامی فیدراسیۆن ٤s ١٩٢٣، ١٩٢٨، ١٩٤٣، ١٩٤٥
  • ██ ڕیکۆرد
  • s ڕیکۆردی ھاوبەش
ئەو جامانەی کە ڕیاڵ مەدرید بەدەستی ھێناون

کلاسیکۆ

[دەستکاری]

کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico) (بە کەتەلۆنی: El Clàssic)یاری نێوان یانەی ڕیال مەدرید و بارسێلۆنایە کە ساڵانە ئەنجام دەدرێ گرنگی ئەم یارییە ئەوەندەیە کە جگە لە ئامادەبووانی یاریگا نزیکەی ١ ملیار کەس لەسەر گۆی زەوی لە ڕێگەی شاشەی تەلەڤیزیۆنەوە بینەری یاری کلاسیکۆی نێوان ڕیال و بارسێلۆنا دەبن.

دێربی مەدرید

[دەستکاری]

دێربی مەدرید بریتییە لە یاریکردنی سێ یانەی شاری مەدرید لەنێوان ڕیال مەدرید و خیتاڤی و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەم دێربییە گرنگییەکەی تەنیا لە شاری مەدریدە بەوەی کام یانە دەبێتە پاڵەوانی یانەکانی شاری مەدرید تا ئێستا لە درێبییە مەدرییەکان یانەی شاھانەی ڕیال مەدرید زۆرترین سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.

لە ساڵانی (١٩٤٥–١٩٧٨)

[دەستکاری]

کە سانتیاگۆ بەرنابیۆ بوو بە سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید لە ساڵی ١٩٤٣ دا کۆمەڵگایەکی گەورەی وەرزشی لە مەدرید دامەزراند، سانتیاگۆ کە بوو بە سەرۆکی یانە ھەوڵی دا ئەستێرەکان لە یانەکەدا کۆبکاتەوە ھەستا بە واژوو کردنی بۆند لەگەڵ یاریزانان (ئەلفێردۆ دیستیڤانۆ) (پووشکاش) (سانچێز) (کۆپا)پلە یەکەم وەرزی دا ئەلفریدۆ دی ستیڤانۆ بوو بە گۆڵکاری خولی ئیسپانی بە ٢٧ گۆل، دواتر بەھۆی بیرۆکەی ڕۆژنامەنووسی فەڕەنسی لیکیپ گابرێڵ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا وڕووژێنراو بیرۆکەکە جێبەجێکرا پاڵەوانییەتییەکە دەستی پێکرد کە بە بەشداری یانەکانی (ئیسپانیا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و پرتوگال) دەستی پێکرد لە پێنج وەرزی ئەم پاڵەوانییەتە لەسەر یەک یانەی شاھانە (ڕیال مەدرید) بووە پاڵەوان لەنێوان ساڵانی ١٩٥٥ بۆ ١٩٦٠ و لە ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ پلەی دووەمی بەدەستھێنا دوای دۆڕانی لە یاری کۆتایی بەرامبەر بەنفیکا و ئینتەر میلان، و ھەروەھا ھەر لە سەردەمی سانتیاگۆ ڕیال مەدرید بووە خاوەنی ٥ نازناو لە خولی ئیسپانیا و جگە لەمانەش بوو بە خاوەنی چەندەھا جامی بەناوبانگی تر.

سەردەمی یەکەمی پێرێز لە ساڵی ٢٠٠٠

[دەستکاری]

دوای ھەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی یانەی شاھانە ئەم جارەیان فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆکی یانە و دەستی کرد بە کڕینی یاریزانە ناسراوەکانی جیھان و لە یەکەم ھەنگاویدا یاریزانی یانەی بەرشلۆنە لویس فیگۆی کڕی و یانەکەی زیاتر ناساند بە ھێنانی دەیڤد بێکام و ڕۆبێرتۆ کارلۆس و زەینەدین زێدان و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی دوای ئەو ھەموو کارانە یانەی ڕیال مەدید بەسەرکردایەتی پێرێز ھەموو نازناوەکانیان بردەوە کە گرنگتریان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو دوای بردنەوە لە یانەی بایەرلێڤەرکۆزنی ئەڵمانی جگە لە جامی شای ئیسپانیا کە نەیانتوانی بەدەستی بھێنن.

سەرۆکی ئێستای یانەی شاھانە فلۆرەنتینۆ پێرێز

ڕامۆن کاڵدیڕۆن

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٦ ھەڵبژاردن کرایەوە ئەم جارەیان ڕامۆن کاڵدیۆن ھەڵبژێردرا بە سەرۆک یانە و میاتۆڤیچ بوو بە بە بەڕێوبەری وەرزشی یانە و لە ھەمان ساڵ دا ڕاھێنەری ئیتاڵی فابیۆ کاپێلۆ کرایە ڕاھێنەری یانە لە وەرزی یەکەم بە وشکە ساڵی بەڕێکرا بەڵام لە وەرزی دووەم ساڵی ٢٠٠٧ خولی ئیسپانیان بەدەست ھێنا دواتر یانەی ڕیال مەدرید تا ڕادەیەک ئاستی بەدابەزین کرد و سەرۆکی یانە دەستی لەکارکێشایەوە دووبارە ھەڵبژاردن کرایەوە و و دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز بوو بە سەرۆک یانە.

ھاتنەوەی پیرێز

[دەستکاری]

دوای ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٠ دووبارە فلۆرەنتینۆ پێریز کرایەوە سەرۆک یانە و دووبارە ھاتەوە سەر نەریتی کڕینی یاریزانان ھەڵسا بە کڕینی ڕیکاردۆ کاکا، و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە ٩٤ ملیۆن یۆڕۆ، و کڕینی کەریم بێنزیما و ئەربێلوا و ئەلبیۆل بەڵام بەکڕینی ئەم یاریزانانە ڕیال ھیچی بۆ نەبڕایەوە بەڵام لە وەرزی دووەمدا ڕیال بە ھێزێکی گەورەوە گەڕایەوە بە کڕینی یاریزانی کوردی تورکیا مەسعوود ئۆزێڵ و یاریزانی ئەرجەنتینی ئەنخێل دیماریا کە توانیان گرێکوێرەی چەند ساڵەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بە بردنەوەی لە لیۆن بکەنەوەو بگەن بە قۆناغی پێش کۆتایی کە دواتر بە یانەی بارسێلۆنا دووچاری شکست بوونەوە بەڵام لە وەرزی نوێدا ڕیال گەڕایەوە سەر ئاستی ڕاستەقینەی خۆی بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە تا ئێستا

بەڕێوبەرایەتی یانەکە لە ئێستادا

[دەستکاری]
پلە و پایە وڵات ناو
سەرۆک یانە ئیسپانیا فلۆرەنتینۆ پێریز
ڕاھێنەری یانە ئیتاڵیا کارلۆ ئەنچێلۆتی[٩]
ڕاھێنەری جەستەیی ئیسپانیا ئەنتۆنیۆ پینتۆس
ڕاھێنەری گۆڵپارێز ئیسپانیا ڕۆبێرتۆ ڤاسکوێز
کارلۆ ئەنچێلۆتی ڕاھێنەری ڕیال مەدرید

زەوی (یاریگا)

[دەستکاری]
یاریگای یانەی شاھانە، سانتیاگۆ بەرنابیۆ

سانتیاگۆ بەرنابیۆ یاریگایەکی تۆپی پێیە دەکەوێتە شاری مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا، یاریگاکە لە ڕێکەوتی ١٤ەی دێسمبەری ساڵی ١٩٤٧ موڵکی یانەی ڕیال مەدرید یاریگایەکە جێگای ٨٥٬٤٥٤ کەس دەبێتەوە، ناوی یاریگاکە لەپێشوودا نویڤۆ ستادیۆم کامارتین بووە بەڵام دواتر ناوەکە گۆڕدرا بۆ سانتیاگۆ بەرنابیۆ بەھۆکاری ئەوەی کە سانتیاگۆ باشترین دەسکەوتی بۆ یانەی شاھانە بەدەست ھێناوە، یاریگاکە ماوەی سێ ساڵی پێچوو تا بنیاد نرا کە لەماوەی ساڵی ١٩٤٤ ەوە دەستی پێکرد تا لە ساڵی ١٩٤٧ تەواو کرا و مەڕاسیمێک بۆ کرانەوەی یاریگاکە ئەنجام درا، یاریگاکە لەساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٩٢ و ١٩٩٤ و ٢٠١١ نۆژەنکراوەتەوە، درێژی یاریگاکە ١٠٧ مەترە و پانییەکەشی ٧٢ مەترە.

لۆگۆکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید

[دەستکاری]

لۆگۆی یەکەمی یانەی ڕیال مەدرید کورتکراوەی ھەرسێ وشەی ("MCF" Madrid Club de Fútbol) کە بە ڕەنگی شینی تۆخ نەخشێنرا بوو، تا دواتر لە ساڵانی (١٩٠٢، ١٩٠٨، ١٩٢٠، ١٩٣١، ١٩٤١، ٢٠٠١) گۆڕانکاری تێدا کراوە.

ڕاگەیاندنی یانە

[دەستکاری]

ڕیال مەدرید لە چاو سەرجەم یانەکانی جیھان زۆرترین گرنگی بۆ ڕاگەیاندنە کە دوو ڕۆژنامەی نزیکی ھەیە ئەوانیش ڕۆژنامەی ئەی ئێس ناسراو بە ئاس و ڕۆژنامەی مارکا یە ھەروەھا ڕیال مەدرید خاوەن جەماوەرێکی گەورەیە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک و تویتەر و مای سپەیس و کەناڵێکی ئاسمانی کە ڕۆژانە چەندەھا ھەواڵ و چالاکییەکانی یانەکە لە سەرجەم خولەکان دەخاتە ڕوو.

کەناڵی تەلەڤیزیۆنی

[دەستکاری]

ڕیاڵ مەدرید خاوەنی کەناڵێکە بەھەمان ناوی یانەکە و لەلایەن سەرۆکی یانەکەوە پشتگیری ئەم کەناڵە دەکرێت و ڕۆژانە بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی پڕۆگرامەکانیان پەخش دەکەن.

ھێمای و جلوبەرگی یانەکە

[دەستکاری]

سپۆنسەرەکان و ئامادەکەرانی تیشێرتی (بلوز)یانەکە

[دەستکاری]
ماوە دابینکەری تیشێرت سپۆنسەرەکان
١٩٨٠–١٩٨٢ Adidas Fly Emirates
١٩٨٢–١٩٨٥ Zanussi
١٩٨٥–١٩٨٦ Parmalat
١٩٨٦–١٩٨٩ Hummel
١٩٨٩–١٩٩٠ Reny Picot
١٩٩٠–١٩٩٢ Otaysa
١٩٩٢–١٩٩٤ Teka
١٩٩٤–١٩٩٨ Kelme
١٩٩٨–٢٠٠١ Adidas
٢٠٠١–٢٠٠٢ Realmadrid.com
٢٠٠٢–٢٠٠٥ Siemens Mobile
٢٠٠٥–٢٠٠٦ Siemens
٢٠٠٦–٢٠٠٧ BenQ Siemens
٢٠٠٧–٢٠١٣ en:bwin
٢٠١٣–ئێستا Fly Emirates

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان بۆ یانەکە ئەنجامداوە

[دەستکاری]

تێبینی: ئەم خشتەیە تەنیا یارییە فەرمییەکان دەگرێتەوە، لەبەر ئەوەی ھەندێ لە یاریزانەکان ھێشتا لە یاریکردن بەردەوامن بۆیە ئەگەری گۆڕانکاری تێدا ھەیە

پلە یاریزان ماوەی یاری لا لیگا جامی شای ئیسپانیا جامەکانی ئەورووپا[١٠] پاڵەوانییەتی تر کۆی گشتی
١ ڕائول گۆنزالێس ١٩٩٤–٢٠١٠ ٥٥٠ ٣٧ ١٣٢ ٢٢ ٧٤١
٢ ئیکەر کاسیاس ١٩٩٩–٢٠١٥ ٥١٠ ٤٠ ١٥٢ ٢٣ ٧٢٥
٣ مانوێل شانشێز ١٩٨٣–٢٠٠١ ٥٢٣ ٦٧ ٩٩ ٢١ ٧١٠
٤ سێرجیۆ ڕامۆس ٢٠٠٥–٢٠٢١ ٤٦٩ ٤٨ ١٢٩ ٢٥ ٦٧١
٥ سانتیلانا ١٩٧١–١٩٨٨ ٤٦١ ٨٤ ٨٧ ١٣ ٦٤٥
٦ کەریم بێنزیما ٢٠٠٩-بەردەوامە ٤٣٦ ٤٩ ١٣١ ٢٧ ٦٤٣
٧ فرناندۆ ھێڕۆ ١٩٨٩–٢٠٠٣ ٤٣٩ ٤٣ ١٠١ ١٨ ٦٠١
فڕانشیسکۆ خینتۆ ١٩٥٣–١٩٧١ ٤٢٨ ٧٤ ٩٥ ٤ ٦٠١
٧ خۆسیۆ ئەنتۆنیۆ کاماتچۆ ١٩٧٣–١٩٨٩ ٤١٤ ٦١ ٩٠ ١٢ ٥٧٧
٨ بێری ١٩٦٤–١٩٧٩ ٤١٧ ٦٥ ٧٥ ٢ ٥٥٩
٩ مێشێل ١٩٨١–١٩٩٦ ٤٠٤ ٥٣ ٨٨ ١٤ ٥٥٩
١٠ گووتی ھێرناندز ١٩٩٦–٢٠١٠ ٣٨٧ ٤٠ ١٠١ ١٤ ٥٤٢
١١ ڕۆبێرتۆ کارلۆس ١٩٩٦–٢٠٠٧ ٣٧٠ ٣٣ ١٠٩ ١٥ ٥٢٧
١٢ چیندۆ ١٩٧٧–١٩٩٨ ٣٦٣ ٥٣ ٧٠ ١١ ٤٩٧
١٣ ئەماورۆ ١٩٦٢–١٩٧٦ ٣٤٤ ٥٨ ٦٧ ٢ ٤٧١
١٤ بووتراگینۆ ١٩٨٣–١٩٩٥ ٣٤١ ٣٩ ٧٥ ٨ ٤٦٣
١٥ باکو بیو ١٩٨٦–١٩٩٧ ٣٤٣ ٤٤ ٦٠ ٧ ٤٥٤
١٦ زۆکۆ ١٩٦٢–١٩٧٤ ٣١٨ ٥٠ ٦٤ ٢ ٤٣٤
١٧ پینتۆ ١٩٦٩–١٩٨٢ ٣١٧ ٤٥ ٥٨ ٠ ٤٢٠
١٨ ڕافایل ماڕتن ڤازکوز ١٩٨٣–١٩٩٠ ٣٠١ ٤٤ ٥٤ ٢ ٤٠١
١٩ خوان گۆمێز گۆنزالس ١٩٧٧–١٩٨٧ ٢٨٤ ٥٠ ٥٥ ١٢ ٤٠١
٢٠ ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ ١٩٥٣–١٩٦٤ ٢٨٢ ٥٠ ٥٨ ٢ ٣٩٢

گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید

[دەستکاری]

لیستی گۆڵکارانی ڕیاڵ مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، ڕێژەی ناو کەوانەکە ژمارەی یارییەکانە، ھەتا بەرواری ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.

پلە یاریزان ماوەی یاری لا لیگا[١١] جامی شا ئەورووپا[A] ئەوانی تر[B] سەرجەم
١ پورتوگال کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ٢٠٠٩–٢٠١٨ ٣١١ (٢٩٢) ٢٢ (٣٠) ١٠٥ (١٠١) ١٢ (١٥) ٤٥٠ (٤٣٨)
٢ فەڕەنسا کەریم بێنزیما ٢٠٠٩–٢٠٢٣ ٢٣٩ (٤٣٩) ٢٥ (٤٩) ٧٨ (١٣٣) ١٣ (٢٧) ٣٥٤ (٦٤٨)
٣ ئیسپانیا ڕائول گۆنزالێس ١٩٩٤-٢٠١٠ ٢٢٨ (٥٥٠) ١٨ (٣٧) ٦٦ (١٣٢) ١١ (٢٢) ٣٢٣ (٧٤١)
٤ ئەرژەنتینکۆلۆمبیائیسپانیا ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ 1953–1964 216 (282) 40 (50) 49 (58) 3 (6) ٣٠٨ (٣٩٦)
٥ ئیسپانیا سانتیلانا 1971–1988 186 (461) 49 (84) 47 (87) 8 (13) ٢٩٠ (٦٤٥)
٦ مەجارستانئیسپانیا فرێنک پوسکاس 1958–1966 156 (180) 49 (41) 35 (39) 2 (2) ٢٤٢ (٢٦٢)
٧ مەکسیک ھوگۆ سانچێز 1985–1992 164 (207) 19 (32) 23 (39) 2 (4) ٢٠٨ (٢٨٢)
٨ ئیسپانیا فرانسیسکۆ خینتۆ 1952–1970 126 (428) 22 (74) 30 (95) 4 (4) ١٨٢ (٦٠١)
٩ ئیسپانیا پیریی 1964–1979 123 (417) 25 (67) 23 (75) 1 (2) ١٧٢ (٥٦١)
١٠ ئیسپانیا ئیمیلۆ بوتراگینۆ ١٩٨٣–١٩٩٥ ١٢٣ (٣٤١) ١٦ (٣٩) ٢٧ (٧٥) ٥ (٨) ١٧١ (٤٦٣)

پێکھاتەی ئێستا

[دەستکاری]
ھەتا ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ئەمەی خوارەوە«پێکھاتەی ڕیاڵ مەدریدە». کە بەفەرمی لەلایەن ماڵپەڕی یانەکەوە بڵاوکراوەتەوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
ژ. نەتەوە ھێڵ یاریزان
1 بەلجیکا گۆڵپارێز تیبۆ کۆرتوا
2 ئیسپانیا بەرگریکار دانی کارڤاخال
3 بەڕازیل بەرگریکار ئێدێر میلیتاو
4 نەمسا بەرگریکار دەیڤید ئالابا
5 ئینگلتەرا ناوەڕاست جوود بێلینگھام
6 فەڕەنسا ناوەڕاست ئێدواردۆ کاماڤینگا [١٢]
7 بەڕازیل ھێرشبەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر
8 ئوروگوای ناوەڕاست فیدریکۆ ڤالڤێردی
9 فەڕەنسا ھێرشبەر کیلیان مباپێ
10 کرواتیا ناوەڕاست لوکا مۆدریچ (کاپتن (تۆپی پێ))
11 بەڕازیل ھێرشبەر ڕۆدریگۆ
[١٢]
13 ئوکراینا گۆڵپارێز ئاندریی لونن
ژمارە نەتەوە هێڵ یاریزان
14 فەڕەنسا ناوەڕاست ئورێلین چوامینی
15 تورکیا ناوەڕاست ئاردا گولەر
16 بەڕازیل ھێرشبەر ئێندریک
17 ئیسپانیا ناوەڕاست لوکاس ڤاسکێز
{{{name}}}
19 ئیسپانیا ناوەڕاست دانی سیبایۆس
20 ئیسپانیا بەرگریکار فێران گارسیا
21 ئیسپانیا ھێرشبەر براھیم دیاز
22 ئەڵمانیا بەرگریکار ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر
23 فەڕەنسا بەرگریکار فێرلاند مێندی
{{{name}}}


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ د ر «Football honours». Realmadrid.com. Madrid, Spain: Real Madrid Club de Fútbol. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ «Copa del Rey – Palmarés». MARCA.com (بە ئیسپانی). لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «Spain – List of Super Cup Finals». RSSSF. ٢٥ی ئابی ٢٠١٦. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە.
  4. ^ «From Fairs Cup via UEFA Cup to UEFA Europa League». UEFA.com. Union of European Football Associations (UEFA). لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئایاری ٢٠١٧ ھێنراوە. The UEFA Europa League evolved from the UEFA Cup, which itself was conceived by Switzerland's Ernst Thommen, along with Italy's Ottorino Barrasi and England's Sir Stanley Rous.
  5. ^ «Latin Cup». RSSSF. لە ٢٠ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  6. ^ «Intercontinental Club Cup». Rec.Sport.Soccer Statistics Foundation. ٣٠ی نیسانی ٢٠٠٥. لە ٩ی ئابی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  7. ^ «The Official Competitions of CONMEBOL». conmebol.com (بە ئیسپانی). CONMEBOL. لە ١٩ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  8. ^ «Ibero-American Cup». RSSSF. لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  9. ^ فەرمی; ئەنچیلۆتی بووە ڕاھێنەری یانەی ڕیال مەدرید، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١، تۆڕی میدیایی ڕووداو.
  10. ^ «Real Madrid CF - All the players in European Cups». Rsssf.com. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  11. ^ «Real Madrid CF — Topscorers since 1929–2008 (Campeonato Nacional de Liga)». Rsssf.com. لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
  12. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی <ref>؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Squad نەدراوە