نوقاڤۆک
ڕواڵەت



نوقاڤۆک، پێ به‌قوونه، (به فارسی: کشیم )، (به لاتین Grebe)، (به عه‌ره‌بی: غطاسيات) باڵنده‌ی تایبه‌تی ئاون، له قوڵاواندا ورده‌ماسی، شه‌یتانۆکه، کرم و دانه‌وێڵه‌ی ناو ئاو ده‌خۆن. پێ به‌په‌رده نین، کلکیان زۆر کورته، نێر و مێیان یه‌ک ڕه‌نگه، که‌متر هه‌ڵده‌فڕن. بۆ خۆراک یان له کاتی مه‌ترسیدا خۆ له ئاودا نوقم ده‌که‌ن. «بینه»یان زۆر درێژه. به پێچه‌وانه‌ی باڵنده‌کانی تر لاقیان زۆر بۆ لای پاشه‌وه جووه و هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م ناوه‌یان به‌سه‌ردا بڕاوه«پێ به قوونه».له ناو گیا و گوڵی ئاوان هێلانه سازده‌که‌ن.
جۆره‌کان
[دەستکاری]نوقاڤۆک ٢٠ جۆری هه‌یه، ٥ جۆری باویان بریتییه له:
- نوقاڤۆک
- نوقاڤۆکی سه‌ر به‌کڵاوه
- نوقاڤۆکی شاخدار
- نوقاڤۆکی گه‌ردن ڕه‌ش
- نوقاڤۆکی گه‌ردن سوور
سه‌رچاوە
[دەستکاری]فه‌رهه‌نگی باڵنده - ئه‌حمه‌د به‌حری
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە نوقاڤۆک تێدایە.