بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سەیران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاھەنگێکی سەیران لەلایەن تۆماس کۆڵ (١٨٤٦)

سەیران گەشتێکی گرووپییە کە بەزۆری ژەمێک لە دەرەوە دەخورێت، جۆرێکە لە پشوو و خەلکەکە حەز دەکەن لەسەر زەوی یان لەسەر فەرش دابنیشن. سەیران گەشتێکە بۆ شوێنە جوانەکان و ناو دیمەنە سروشتییەکان وەک چوونە دەرەوە بۆ پارک و شوێنە گشتییەکان و ھاوینەھەوارەکان و دانیشتن لە کەنار دەریا و ڕووبارەکان یان شوێنێکی تر کە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی ھەبێت. خواردنی جۆراوجۆر لە سەیرانەکان ئامادە دەکرێن و ھەمووان ئەو خواردنە بچووکانە کە ئامادەیان کردووە دەیخەنە سەر مێزێک یان سفریکی ھاوبەش، لەسەیراندا دەتوانرێت یارییەکانی دەرەوە و کات بەسەربردنی جۆراوجۆر ئەنجام بدرێت. زۆرجار سەیرانەکان تایبەتن بە خێزان، بەڵام دەتوانرێت لە نێوان کۆمەڵێک ھاوڕێ یان ھاوکاردا یان قوتابخانەکان ئەنجام بدرێت.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]