بۆ ناوەڕۆک بازبدە

سووریای بەعس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جُمْهُورِيَّةُ اَلسُّورِيَةَ اَلْعَرَبِيِّةَ
کۆماری سووریای عەڕەبی
دروشم: وَحْدَةٌ، حُرِّيَّةٌ، اِشْتِرَاكِيَّةٌ
سروود: 
شوێنی سوریا
پایتەختدیمەشق
زمانە فەرمییەکان عەرەبی
زمانە ناوچەییەکان عەرەبی
کوردی
تورکی
تورکمانی
گرووپە ڕەگەزییەکان  عەرەب
کورد
تورک
دەوڵەت بەعسیزم

سووریای بەعس، بە فەرمی کۆماری عەرەبیی سووریا (بە عەرەبی: الجمهورية العربية السورية) لە نێوان ساڵەکانی ١٩٦٣ ھەتا ٢٠٢٤، حکوومەتی سووریا بوو کە لەژێر دەسەڵاتی لقی سووریای حیزبی بەعسدا بوو. شانبەشانی عێراق لە ساڵانی ١٩٦٨ ھەتا ٢٠٠٣، یەکێک لەو دوو حکوومەتە بەعسییانە لە جیھاندا بوو. ئەو حکوومەتە لەلایەن بنەماڵەی ئەسەدەوە لە ساڵی ١٩٧١ ھەتا هێرشەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٤، بەڕێوە بردرا.

حکوومەتی بەعس لە دوای کوودەتای ١٩٦٣ی سووریا دامەزرا و لەلایەن ئەفسەرە سەربازییە عەلەوییەکانەوە سەرکردایەتی دەکردرا. سەرۆک کۆماری ئەوکاتی سووریا، سەلاح جەدید لە شۆڕشی چاکسازی لە ساڵی ١٩٧٠دا لەلایەن حافز ئەسەدەوە لابردرا. بەرخۆدان لە دژی دەسەڵاتی ئەسەد بووە ھۆی کۆمەڵکوژیی حەما لە ساڵی ١٩٨٢. حافز ئەسەد لە ساڵی ٢٠٠٠دا مرد و بەشار ئەسەدی کوڕی جێگاکەی گرتەوە. ناڕەزایەتییەکان دژی دەسەڵاتی بەعس لە ساڵی ٢٠١١ لە کاتی بەھاری عەرەبیدا بووە ھۆی دەستپێبوونی شەڕی ناوخۆییی سووریا، کە لە ئەنجامدا دەسەڵاتی حکوومەتی بەعس بەسەر بەشێکی بەرچاو لە سووریادا لاواز بوو. لە کۆتاییی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، زنجیرە ھێرشێک لەلایەن گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە لە سەرانسەریی سووریا سەریھەڵدا و لە ٨ی کانوونی دووەمی ھەمان ساڵدا بەھۆی کەوتنی دیمەشق، ڕژێمی ئەسەد ڕووخا. دواتر میدیاکان بڵاویان کردەوە کە بەشار ئەسەد لەگەڵ بنەماڵەکەی بەرەو مۆسکۆ ڕایان کردووە و مافی پەنابەریی سیاسییان وەرگرتووە.[١][٢][٣][٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ AP News (بە ئینگلیزی). 2024-12-07 https://apnews.com/article/syria-assad-sweida-daraa-homs-hts-qatar-7f65823bbf0a7bd331109e8dff419430. لە 2024-12-08 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
  2. ^ «ئەسەد لە ڕووسیا».
  3. ^ Quillen، Maziar Motamedi,Umut Uras,Stephen. «SYRIA'S AL-ASSAD OVERTHROWN». Al Jazeera (بە ئینگلیزی). لە 2024-12-08 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
  4. ^ «Syrian government falls in stunning end to 50-year rule of Assad family». AP News (بە ئینگلیزی). 2024-12-07. لە 2024-12-08 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  5. ^ «Syrian President Bashar Assad flees, war monitor says, as his government collapses and insurgents enter Damascus - CBS News». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). 2024-12-08. لە 2024-12-08 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= و |ڕێکەوت= (یارمەتی)