دەروازە:شیعر
دەروازەی شیعرشیعر، ھۆنراوە، ھۆزان یان ھەڵبەست (بە ئینگلیزی: Poetry) وتەیەکی ھۆنراوی سیحراوییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ. لایەنگرانی ھۆنراوەی عەرووزی، کێشی عەرووزی، سەروا و دیکەی تایبەتمەندییەکانی شیعری کۆن بە پێناسەی شیعر دەزانن و تا ڕادەیەک شیعری ئازاد کە ڕەھا لەم بەندانەیە بە شیعر نازانن. شاعیرانی بەرەی نوێ، بە ڕێزگرتن لە ھەر دوو شیعری کۆن (عەرووزی) و شیعری ئازاد، سنووری دژایەتی نێوانیان بەزاندووە و دەلاقەیەکی تازە و بازتریان بە ڕووی شیعردا کردۆتەوە. ھەنووکە ٨٢٢ وتار لە دەروازەی شیعردا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراوئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠–١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین ھۆزانڤانانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازانی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر ھۆزانڤانانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیا مانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ درووست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەن تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارە ھۆنراوەییەکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوساموێل بارکلەی بێکیت (بە فەڕەنسی: Samuel Beckett، یەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەرەکانی ئێرلەندا و جیھان، ساموێل ڕۆماننووس و سیناریۆنووس و دەرھێنەری شانۆگەرییە. ساموێل بێکیت لە ساڵی ١٩٣٠ یەکەم کۆمەڵە شیعری خۆی بڵاوکردەوە، ئەم کۆمەڵە شیعرەی لەژێرکاریگەری نووسینەکانی فەیلەسوفی گەورە (ڕێنیە دیکارت)دا نووسیوە، بیکێت تاوەکوو کۆتایی ژیانی لەژێر کاریگەری ئەم فەیلەسوفە بووە. و جگە لە نووسینی شیعر، چەندین شیعری ئیتاڵی و فەرەنسی وەرگێڕاوە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەوەیە کە ڕەنگە بیکێت یەکەم کەس بوبێت ھەندێک شیعری شاعیرانی سوریالی فەرەنسی وەرگێڕابێتە سەر زمانی ئینگلیزی، وەک ئەندرێ بریتۆن و پۆل ئێلوار. ھەروەھا بیکێت کۆمەڵە شیعری ڕامبۆ و شاعیری ئیتاڵی (ئۆجینیۆ مۆنتالی) وەرگێڕاوە. بیکێت لە پیریدا سەبارەت بە قۆناغەکانی ژیانی و قۆناغی وەرگێڕانی شیعری شاعیران دەڵێ: لەو سەردەمەدا من گەنج بووم و لە توانامدا نەبووە خۆم ھیچ بکەم، بەم کارە ویستومە شتێک ئەنجام بدەم. کتێبشانامە یان شاھنامە (بە فارسی: شاھنامە) گرنگترین کتێبی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی، فیردەوسییە. کە سەبارەت بە ژیان و پیشە و ئایینی ئێرانیانی بەر لە ئیسلامە. شانامە باسی پاشایانی ئێرانی لە کەیۆمەرسەوە ھەتا یەزدگەردی ساسانیی تێدایە. ھەروەھا سەرچاوەیەکی مێژووییە بۆ ناسینی فەرھەنگی ئێرانیانی پێش ئیسلام. فیردەوسی، بە وتەی خۆی دەور و بەر سی ساڵی سەرفی نووسینی شانامە کردوە. شێعرەکانی شانامە بە گەلێک زمان وەکوو ئینگلیزی، ئەڵمانی، ڕووسی، تورکی، عەرەبی وەرگێڕدراوە. یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیعر ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراوئەگەر کتێبێک بخوێنمەوە کە ھەمووی جەستەم وەھا سارد بکاتەوە کە تینی ھیچ ئاگرێک توانای گەرم کردنەوەی نەبێت، ئیتر ئەوسا من دەزانم ئەوە شێعرە. دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |