بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دادگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دادگا پێکھاتەیەکی دادوەرییە، کە بە بەشداریی یاساناسان ھەوڵ دەدرێت تێیدا لە سکاڵا، گومان، تاوان، و نادادپەروەرییەکان بکۆڵرێتەوە و ھەق و ناھەق لێک جیا بکرێتەوە.

جۆرەکانی دادگاکان

[دەستکاری]

بەپێی سیستەمی دادی ھەر وڵاتێک شێوازی کار و جۆری دادگاکان جۆربەجۆرن. لێرە دەتوانین ئاماژە بکەینە چەند جۆرێک لە دادگاکان کە لە وڵاتە عەرەبییەکاندا باون، کە لەگەڵ دادگاکانی ئێران و ھەروەھا لەگەڵ دادگاکانی ئەورووپاشدا جیاوازییان ھەیە.

باشووری کوردستان - عێراق

[دەستکاری]

ئەو دادگایانەی کە لە عێراقدا باون لە باشووری کوردستانیشدا پێڕەوییان لێ دەکرێت و بریتین لە:

  • دادگای بەرایی / دادگای سەرەتایی (محکمة بدا‌ءة)
  • دادگای تێھەڵچوونەوە (محکمة الاستئناف)
  • دادگای پێداچوونەوە، دادگای تەمیز، دادگای جیاکاری، دادگای ھەڵاواردن (محکمة تمیز)
  • دادگای باڵا (محکمة علیا)
  • دادگای باری شارستانی (محکمة الاحوال المدنیة)
  • دادگای باری کەسی (محکمة الاحوال الشخصیة)
  • دادگای باڵای دەستووری (محکمة علیا دستوریة)
  • دادگای تاوانکار (محکمة جنایات)
  • دادگای تاوانکاریی تایبەت (محکمة الجنائیة الخاصة)
  • دادگای تایبەت (محکمة خاصة)
  • دادگای پێکھێنانەوە (محکمة صلح)
  • دادگای ڕێکخستنی بازرگانی (محکمة التنظیم التجارة)
  • دادگای سەربازی (محکمة عسکریة)
  • دادگای سەرپێچی (محکمة المخالفة)
  • دادگای سزادان (محکمة جزائیة)
  • دادگای گەورە (محکمة کبری)
  • دادگای کار (محکمة العمل)
  • دادگای کەتن (محکمة جنح)
  • دادگای لاھای (محکمة لاھای)
  • دادگای لێکۆڵینەوە (محکمة تحقیق)
  • دادگای لێکۆڵینەوەی نەوجەوانان (محکمة تحقیق الاحداث)
  • دادگای نەوجەوانان، دادگای مێردمنداڵان (محکمة الاحداث)
  • دادگای ھاتووچۆ (محکمة المرور)
  • دادگای ھەڵوەشاندنەوە (محکمة النقض)
  • دادگای یاسایی (محکمة قانونیة)

ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ئێران

[دەستکاری]

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستانیشدا پێڕەوی لە دادگاکانی ئێران دەکرێت و ئەو دادگایانەی لە ئێران باون بریتین لە:

  • دادگا گشتییەکان (دادگاەھای عمومی) ئەمانە خۆیان پێک ھاتوون لە:
  1. دادگای گشتیی مافی (دادگاە عمومی حقوقی)
  2. دادگای گشتیی سزایی (دادگاە عمومی جزایی)
  3. دادگای بنەماڵە/خێزان (دادگاە خانوادە)
  4. دادگای منداڵان (دادگاە اطفال)
  5. دادگای سزاییی پارێزگا (دادگاە کیفری استان)

ھەروەھا ھەندێ دادگای تریش بریتین لە:

  • دادگای تێھەڵچوونەوە (دادگاە تجدیدنظر)
  • دادگای سوپایی (دادگاە نظامی)
  • دادگای شۆڕش (دادگاە انقلاب)
  • دادگای تەکووزیی دادوەران (دادگاە انتظامی قضات)
  • دادگای باڵای کارگێڕی (دیوان عدالت اداری)
  • دادگای تایبەتیی ڕۆحانییەت (دادگاە ویژە روحانیت)

سەرچاوەکان

[دەستکاری]