بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خەمیس قەزافی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خەمیس قەزافی
بە عەرەبی: خميس القذافي
لەدایکبوون٢٧ی ئایاری ١٩٨٣
تەرابلوس، لیبیا
مردن٢٩ی ئابی ٢٠١١(٢٠١١-٠٨-٢٩) (٢٨ ساڵ ژیاوە)
Tarhuna، لیبیا
باوکموعەمەر قەزافی
دایکسەفییە فەرکاش
پیشەئەفسەری سەربازی، سیاسەتوان
پەروەردەئەکادیمیای سەربازی فروونزە
دەستپێکی چالاکی٢٠٠٠
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیسەرھەنگ
ناکۆکیشەڕی ناوخۆییی لیبیا، شەڕی تەرابلوس
لقی سەربازیھێزی زەمینی لیبیا
وڵاتلیبیا

خەمیس موعەممەر محەممەد عەبدولسەلام ئەبوو منیار قەزافی ( ٢٧ی ئایاری ١٩٨٣٢٦ی ئابی ٢٠١١ ) شەشەمین و بچووکترین کوڕی سەرکردەی کۆچکردووی لیبیا موعەمەر قەزافییە و فەرماندەی یەکەیەکی ھێزی تایبەتە - لیوای ٣٢ی بەھێزکراو - یان لیوای خەمیس.خەمیس بوو بە فەرماندەی یەکەیەکی ھێزە تایبەتەکان بە ناوی "کەتیبەی ٣٢" کە بە "لیوای خەمیس" ناسراوە، کە لیوایەک لە ڕووسیا مەشقی پێکراوە و بەرپرسیارە لە کۆنترۆڵکردنی ئاسایشی ناوخۆی لیبیا و پاراستنی لە مەترسییە دەرەکییەکان. باوکی ئامادەی دەکرد بۆ ئەوەی لە داھاتوودا سەرکردایەتی ئەو شتە بکات کە ناوی لێنابوو "سوپای ھاوبەشی ئەفریقا".لیوای خەمیس بەھێزترین یەکەی سوپای لیبیا بوو، دڵسۆز بوو بۆ موعەممەر قەزافی سەرۆکی لیبیا، لیوای خەمیس لە مانگی ئازاری ٢٠١١ تا کۆچی دوایی لە مانگی ئابی ھەمان ساڵدا ڕۆڵێکی گرنگی ھەبوو لە ڕووبەڕووبوونەوەی ناتۆ.کوشتنی ئەو گورزێک بوو لە ڕژێمی لیبیا، چونکە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا لە کۆتایی مانگی ئابی ٢٠١١، واتە ڕاستەوخۆ دوای کوشتنی، کەوتە دەستی ئۆپۆزسیۆن.خەمیس لەو مەشق و ڕاھێانانەی لە ڕووسیا وەریگرتبوو، ئەزموونی سەربازیی بەرزی بەدەستھێنا ڕووبەڕووی ناتۆ بووەوە و وەڵامی ئەو لێدانانەی دایەوە کە ناتۆ بەردەوام دەیکردە سەر لیبیا بە یەکێک لە سەرکردە سەربازییە گەنجەکان دادەنرێت، لە ڕووی سەرکردایەتییەوە لایەنگرانی بە ژەنەراڵی زێڕین ناویان دەبرد.یەکەم داواکاری ناتۆ بوو چونکە یەکێک بوو لە سەرکردە سەربازییە ئارام و بەئەزموونەکانی لیبیا.

کوشتنی

[دەستکاری]

ڕائید خەمیس موعەممەر قەزافی لە ڕۆژی ھەینی ٢٦ی ئابی ٢٠١١ کە ھاوتایە لەگەڵ ٢٦ی ڕەمەزانی ساڵی ١٤٣٢ ی کۆچیی بە بۆردوومانی ناتۆ لە شاری تەرھونە تیرۆرکرا و ئۆتۆمبێلەکەی و کەتیبەی ٣٢ی ھێزە تایبەتەکانی کردە ئامانج. گوتیان کە تەرمەکە سووتاوە و شوێنی ناشتنی نادیارە. زیاتر لە ٦٨ جار کۆچی دوایی ڕاگەیەندراوە، دواھەمین جار لە ڕۆژنامەی ئەلدیار لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦دا بووە و پێدەچێت خەمیس قەزافی تا ئێستا لە ژیاندا مابێت. [١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://web.archive.org/web/20120506001533/http://www.misrelgdida.com/Policy/52899.html. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئایاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە أغسطس 2020 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان= (یارمەتی); پارامەتری |title= ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)