جاک نیکڵسن
جۆن جۆزێف 'جاک' نیکڵسن (لەدایکبووی ٢٢ی نیسانی ١٩٣٧) ئەکتەر و دەرھێنەری پێشووی ئەمریکییە کە زیاتر لە ٦٠ ساڵ کاری تێدا کردووە. ناسراوە بە ڕۆڵە سەرەکی و پاڵشپشتەکان، کە لە نێوانیاندا کۆمێدی، ڕۆمانسی، و دوژمنی سوپەرھیرۆکانی کۆمیکەکان و کەسایەتییە شەڕەنگێزەکان دەگرێتەوە. لە زۆربەری فیلمەکانیدا، ڕۆڵی کەسە «دوورەپەرێز و دەربەدەرە ساردۆنییەکەی گێڕاوە»، کەسێک کە ڕووبەڕووی سترەکچەری کۆمەڵایەتی دەبێتەوە.[١]
نیکڵسن یەکێکە لە خاوەنەکانی زۆرتر پاڵێوراوترین ئەکتەری نێر لە مێژووی ئۆسکاردا بە ١٢ پاڵاوتن بۆ خەڵاتەکە. دوو جار خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین ئەکتەر بردووەتەوە بۆ فیلمەکانی One Flew Over the Cukoo's Nest (١٩٧٥) و As Good As It Gets (١٩٩٧)، و خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەکتەری پاڵپشت بۆ فیلمی Terms of Endearment (١٩٨٣). ئەو یەکێکە لەو سێ ئەکتەرە نێرانەی کە سێ خەڵاتێ ئۆسکاریان بردووە، و یەکێکە لەو دوو ئەکتەرانەی کە لە ھەموو دەیەیەکدا بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێورابن لە ١٩٦٠کان بۆ ٢٠٠٠کان. شەش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بردووەتەوە و لە ٢٠٠١دا Kennedy Center Honorی پێبەخشرا. لە ١٩٩٤، لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا، بووە یەکێک لەو گەنجترین ئەکتەرانەی خەڵاتی AFI Life Achievementیان پێبەخشرابێت.
نیکڵسن پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ زۆر کەسی بەناوبانگدا ھەبووە، وەک پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنجێلیکا ھەستن و ڕێبێکا برۆسارد، و لە ١٩٦٢ تا ١٩٦٨ لەگەڵ ساندرا نایت ھاوسەر بوون. پێنج منداڵی ھەیە: یەکێک لە سانرا؛ دوو لە ڕێبێکا، و یەکی دانەیەکیش لە سوزان ئانسپاچ و وینی ھۆڵمان.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]نیکڵسن لە ٢٢ی نیسانی ١٩٣٧ لە نێپتون سیتی، نوی جێرسی لەدایکبووە،[٢][٣][٤] کوڕی خانمە سەماکەر جون فرانسس نیکڵسن (ناسراو بە ناوی جون نیکلسن؛ ١٩١٨–١٩٦٣).[٥][٦] دایکی نیکڵسن بە ڕەچەڵەک ئێرلەندی، بەریتانی، ئەڵمانی و وێڵشی بووە. لە ١٩٦٣، دایکی ھاوسەرگیری لەگەڵ شۆمانی ئیتالی-ئەمریکی دۆناڵد فورکیلۆ (ناوی سەر ستەیج دۆناڵد ڕۆز) و دواتر زانی کە ھاوسەری کەسێکی ترە.[٧]:8[٨] ژیاننامەنوس پاتریک مەکگییلیگان لە کتێبەکەی بەناوی ژیانی جاکئاماژەی بەوە کردووە کە لەوانەیە ئێدی کینگی لاتڤی (ناوی تەواو ئێدگار ئەی. کیرشفێڵد)،[٩] کە دەکاتە بەڕێوەبەری جون، باوکی ڕاستەقینەی نیکڵسن بوبێت، نەک فورکیلۆ. ھەندێک سەرچاوەی تر دەڵێن کە جون نیکڵسن دڵنیا نەبووە سەبارەت بە شوناسی باوکی.[٥] کە جون تەنھا حەڤدە ساڵ و بە شوو نەدراو بوو، دایک و باوکی[تێبینی ١] بڕیاریاندا کە نیکڵسن وەک کوڕی خۆیان بەخێوبکەن بێ دەرخستنی دایک و باوکی ڕاستەقینەی، و جونیش وەک خوشکی مامەڵە بکات.[١٠]
لە ١٩٧٤دا، لێکۆڵەرەکانی گۆڤاری تایم پێیان زانی، و نیکڵسنیان ئاگادارکردەوە، کە «خوشکەکەی»، کە ناوی جونە، لە ڕاستیدا دایکییەتی، و «خوشکەکەی» تری، کە ناوی لۆرەینە، لە ڕاستیدا پورییەتی.[١١] لە ئێستادا، ھەردوو دایکی و نەنکی کۆچی دواییان کردووە (لە ١٩٦٣ و ١٩٧٠). سەبارەت بە زانینی ڕاستییەکان، نیکڵسن وتی کە «ڕووداوێکی زۆر درامییانە بوو، بەڵام ئەوە نەبوو بڵێم دڵشکێنەرانەیە … بە شێوازێکی سایکۆلۆژیی باش داڕێژرابوو».[١٠]
نیکڵسن لە نێپیان سیتی گەورەبووە.[٧]:7 بە ئایینی کاتۆلیکی ڕۆمانی لەلایەن دایکییەوە بەخێوکراوە.[١٢][١٣] پێش دەستپێکردنی قوتابخانەی ناوەندی، خێزانەکەی گواستیانەوە بۆ ئەپارتمانتێک لە سپرینگ لەیک، نیو جێرسی.[٧]:16 «کاتێک جاک ئامادەبوو بۆ قوتابخانەی ناوەندی، خێزانەکە جارێکی تر گواستیانەوە—ئەم جارە دوو میل دوورتر بۆ باشوور لە سپرینگ لەیک، نیو جێرسی ھەروەھا ناسراو بە ئایریش ڕیڤێریا، کە ئێثل مەی ئارایشتگای جوزنکارییەکەی تێدا کردەوە لە باڵەخانەیەکی دوپلێکسی شەقامی ٥٠٥ مێرکەر ئاڤێنیو.» پپ[١٤] «نیک، ئەو ناوەی کە پێی ناسرابوو لەناو ھاوڕێکابی قوتابخانەکەیدا، لە نزیک ناوەندی ماناسکوان دەیخوێند، بە «گاڵتەجاڕی پۆل» دەنگی پێدرابوو لە ساڵی خوێندنی ١٩٥٤. ھەموو ڕۆژێکی ساڵەکە سزادەدرا لە قوتابخانە بەھۆی سەرپێچییەکانییەوە.[٤] خەڵاتێکی شانۆ و درامای قوتابخانەکە بەھۆی ئەوەوە ناوناراون. لە ٢٠٠٤دا، نیکڵسن کۆبوونەوەیەکی بۆ ھەموو ھاوپۆلەکانی ئەوساتی ڕێکخست لەگەڵ لۆرەینی پوریدا.»[٧]
سەردەمەکانی ژیان
[دەستکاری]ژیانی پێشوو
[دەستکاری]نیکڵسۆن لە مەنھەتەنی نیویۆرکدا لە دایکبووە. دایکی کچێکی ڕیکلامدەر بوو بە ناوی جوون فرانچێس نیکڵسۆن (June Frances Nicholson)؛ جوون ٦مانگ پێش دنیا ھاتنی جەک، شووی کرد بە پیاوێکی ئیتاڵی-ئەمریکی وەک خۆی ڕیکلامدەر بە ناوی دۆناڵد فۆرچیلۆ (Donald Furcillo). ئەگەرچی ئەو پیاوە بڕیاری وەرگرتنی مناڵەکەی دابوو بەڵام دایکی جوون پێی خۆش بوو مناڵاکە لای خۆی ڕاگرێ.
نووسەری ژیاننامەی نیکڵسۆن بە ناوی پاتریک مەکگیلیگان (Patrick McGilligan) لەسەر ئەو بڕوایەیە کە ئەو کابرایەی وا بەڕێوبەری کاروباری جوون نیکڵسۆن وەک مەنەیجەر بووە باوکی مناڵەکەیە. بیر و ڕاکان سەبارەت بەوە جیاوازن، بەڵام خۆی جەک نیکڵسۆن زۆر ئەوەی لا گرینگ نییە و بە شوێنی نەکەوتە تەنانەت ڕێگەی نەداوە بە تاقیکردنەوەی خوێن ڕەگەزەکەی بدۆزرێتەوە. دایکی خۆی بە ئیرلەندی، ئاڵمانی، ھۆلەندی دەزانی بەڵام لە کۆتاییدا ئەو بنەماڵە خۆیان بە ئیرلەندی دەناساند.
نیکڵسۆن لای داپیری گەورە بوو. وای دەزانی ئەوە دایکی و بە دایکی ڕاستقینەی خۆی وای دەزانی خۆشکییەتی. تاکوو لە ١٩٧٤دا ڕۆژنامەنووسێک دوای لێ کۆڵینەوە ڕاستەکەی دەرخست. ھەڵبەت ئەو کاتە ھەردوو داپیر و دایکی مردبوون. نیکڵسۆن سەبارەت بە کەسایەتی باوکی دەڵی: «تاکە دایک و داپیرم دەیانزانی کێە باوکم، ئەوانیش ئیتر بە کەس ناتوانن بڵێن.»
نیکڵسۆن لە نیو جێرسی گەورە بوو. لەسەر بڕوا کاتۆلیکەکی دایکی. لە ناوەندی بە دەڵخەک پۆلەکەیان دەناسی. لە شانۆی قۆتابخانە چەن خەڵاتی گرت کە بە شانازییەکانی خۆی دەزانێت تا ئێستا.
ئەکتەری پێشوو
[دەستکاری]کاتی ھاتنی بۆ ھۆڵیوود پیشەکەی زۆر سووک و ورد بوو. کاتێ پێشنیاری پیشەیەکی نەختێ باشتریان پێدا لەبەر ھیوای بوون بە ئەکتەر ڕەدی کردەوە. لە کۆتایی ساڵانی ٥٠ و ساڵانی دەستپێکی ٦٠ سەرقاڵی چەن کاری کەم بایەخ بوو. دەگەل چەن دەرھێنەر یەکتریان ناسی.
بەرەو پێشکەوتن
[دەستکاری]دوای ئەوەی نیکڵسۆن خۆی ناساند و بەھرەمەندییەکانی خۆی پیشان کاربەدەستان دا، لە چەن شوێن لە پشت کامێراش کاری کرد. لە نووسینی سیناریۆ و دەرھێنان. بە کایە لە فیلمی (Easy Rider) لە دەرھێنانی دێنیس ھووپێر لە دەوری پارێزەرێکی ھەمیشە سەرخۆش یەکەم پاڵێوراوی ئۆسکاری بۆ خەڵات ھێنا. لە ساڵی ١٩٧٠ بوو بە پاڵێوراوی باشترین ئەکتەر بۆ نواندنی نەخشێکی لەخۆدەرھێناو لە فیلمی (Five Easy Pieces) کە وتە بەناوبانگەکەی سەبارەت بە ساڵاتی مریشکی تێدایە سەبارەت بە وەدەست ھێنانی ئەوەی ئەتەوێ. ھەر لەو ساڵەدا لە فیلمی (On A Clear Day You Can See Forever) و دەر کەوت.
ئەو فیلمانەی دی نیکڵسۆن وا سەرنج ڕا دەکێشن، دوایین وردەکارییەکان (The Last Detail) لە ساڵی ١٩٧٣ کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری لە میھرەجانی فیلمی کەن وەرگرت بۆی و ھەروەھا پاڵێوراوی باشترین ئەکتەری دەوری سەرەکی ئۆسکار. فیلمی گەڕەکی چینیەکان (Chinatown) لە دەرھێنانی ڕۆمان پۆلانسکی (Roman Polanski) لە ١٩٧٤دا.
نوێنەرایەتی ئەمریکا
[دەستکاری]نیکڵسۆن یەکەمین خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئۆسکاری بۆ نەخشاندنی دەوری ڕاندڵ پی مۆڕفی لە فیلمی (One Flew Over the Cuckoo's Nest) وەر گرت لە ساڵی ١٩٧٥دا. دوای ئەوە بوو کە درێژەی دا بە بینینی دەوری سەیر لە فیلمەکاندا دوایین دەوڵەمەند(The Last Tycoon) بەرامبەر بە ڕابێرت دێنیرۆ دەورێکی چکۆلەی بینی. لە فیلمی (The Missouri Breaks) کایەی کرد بە دەورێکی چکۆلە تەنھا بۆ ئەوەی دەگەڵ مارلۆن بڕاندۆ ھاوکایە بێت.
ئەگەرچی سەرنجی ئاکادمی ئاوارد ڕانەکێشرا بۆ فیلمی درەوشانەوە(The Shining) لە دەرھێنانی ستەنلی کووبریک (Stanley Kubrick) لە ساڵی ١٩٨٠دا، بەڵام ئەوە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرھەمەکانی نیکڵسۆن بوو. بۆ کایە لە فیلمی (Terms of Endearment) لە ساڵی ١٩٨٣دا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پشتیوانی ئاکادمی ئاواردی وەرگرت. نیکڵسۆن بە دەور بینین لەو فیلمانە لە ساڵانی ٨٠ بەردەوام بوو:
- (The Postman Always Rings Twice) لە ساڵی ١٩٨١
- (Reds) لە ساڵی ١٩٨١دا
- (Prizzi's Honor) لە ١٩٨٥دا
- (The Witches of Eastwick) لە ساڵی ١٩٨٧
- (Ironweed) لە ساڵی ١٩٨٧
لە ١٩٨٩دا نیکڵسۆن لە فیلمی بەتمەن (Batman) لە دەوری نەخۆشی پیاوکوژی ئاڵۆزاو بە ناوی جۆکەر (The Joker) کایەی کرد. فیلمەکە لە ئابووریدا سەرکەوتوو بوو ئەوەندەی ٦٠ملیۆن دۆلاری بۆ نیکڵسۆن تێدا بوو. پلان داندرا لە ساڵی ١٩٩٩دا نیکڵسۆن لە بەشی پەنجەمی باتمان بەناوی بەتمەنی سەرکەوتوو (Batman Triumphant) دەور ببینێت. بەڵام بەھۆیێکی نادیار ھەڵوەشێندراوە پلانەکە. ئێستا جەک نیکڵسۆن تاکە زیندوی ئەو کەسانەیە وا لە فیلمەکانی بەتمەندا دەوری جۆکێریان دیوە. سێزار ڕۆمێرۆ لە زنجیرەی بەتمەن لە تیڤیدا بەشدار بوو لە ١٩٩٤دا مرد. ھەروەھا ھێز لێجێر(Heath Ledger) ئەو ئەکتەرەی لە فیلمی (The Dark Knight) دەوری جۆکێری بوو ھەر لە ٢٠٠٨دا مرد.
بۆ بینینی دەور لە فیلمی ئەو تاکە چەن پیاوە چاکە (A Few Good Men) لە ساڵی ١٩٩٢دا پاڵێوراوی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد بوو دیسان. لەو فیلمەدایە کە لە دیمەنێکی دادگادا ئەو وتە بەناو بانگەی دەڵێ: «تو ناتوانی لە ڕاستی تێ بگەی».
نیکڵسۆن لە ساڵی ١٩٩٧دا بە بینینی دەور لە فیلمی ھەر ئەوەندە باش کە دێتە پێش (As Good as It Gets) دیسان بووە بەرندەی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد. ھاوکایەکەی نیکڵسۆن لەو فیلمەدا لە دەوری پێشخزمەتێکی ڕستووران، ھەروەھا بووە بەرندەی باشترین ئەکتەری ژنی ئاکادمی ئاوارد.
لە ساڵی ٢٠٠١دا نیکڵسۆن بووە یەکەمین بەرندەی خەڵاتی ستانیسلاڤسکی لە میھرەجانی نێو دەوڵەتی مۆسکۆدا.
نیکڵسۆن خۆشی لە یاری بەسکتباڵ دێت و ئەو جۆرەی خۆی باسی کردە لە تەواوی تەمەنیدا مەنچستەر یۆنایتێدی خۆش ویستووە.
ئەو ساڵانەی دوایی
[دەستکاری]لە فیلمی سەبارەت بە شمیت(About Schmidt) لە ساڵی ٢٠٠٢دا نیکڵسۆن نەخشی پیاوێک بە تەمەنی ھیلاک لە ژیان دەگێڕی کە ژیانی پاش مردنی ژنەکەی سەرانسەر گۆڕاوە. بۆ ئەو دەورە بووە پاڵێوراو بۆ خەڵاتی باشترین ئەکتەری ئاکادمی ئاوارد. لە فیلمێکی کۆمێدیدا بە ناوی بەڕێوبەری تووڕەیی (Anger Management) لە دەوری دووکتەرێکی دەروونناس بەرامبەر بە لاوێکی خراپبەخت بە کایەی ئادام سەندلێر کایە دەکا. لە ساڵی ٢٠٠٣دا لە فیلمی شتێک ھەر دەگاتە بەرەوە (Something's Gotta Give) لە دەوری پیرەپیاوێکی ژنباز کایە دەکا کە گیرۆدەی دایکی کچدۆستی دەبێ کە دایانا کیتۆن(Diane Keaton) کایەی دەکا. لە ساڵی ٢٠٠٦دا لە فیلمێک لە دەرھێنانی مارتین سکۆرسیزی کایە دەکات کە فیلمە ئەبێنتە برندەی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین فیلم؛ لەو فیلمەدا نیکڵسۆن دوای چەن ساڵ گڕاوە بۆ بەشی دەورە ڕەشەکانی تاوانباری. لەم فیلمەدا مەت دەیمۆن(Matt Damon) و لیۆناڕدۆ دیکاپێریۆ (Leonardo DiCaprio) کایە دەکەن.
فیلمێکی دی بە ناوی (The Bucket List) دەگەڵ مۆرگان فریمەن (Morgan Freeman) وەک دوو پیاوی پیری نزیک مردن کە ویستەکانی کۆتاییان پێرست کردوو، دەور دەبینێت. ئەو فیلمە لە کۆتایی ٢٠٠٧ و سەرەتای ٢٠٠٨دا بەرچاو کەوت.
نیکڵسۆن تا ئەم سەردەمە دەگەڵ ژمارەیەکی زۆر ئەکتەر و مۆدێلی ژن پەیوەندی ڕۆمانسی ھەبووە. بۆ نموونە میشێل فیلیپس (Michelle Phillips)، بێبێ بوێڵ(Bebe Buell)، لارا فلین بۆیڵ(Lara Flynn Boyle). درێژەدارترین پەیوەندی دەگەڵ ئانجێلیکا ھۆستۆن(Anjelica Huston)دا بووە بۆ ماوەی ١٦ساڵ لە نێوان ١٩٧٣تا ١٩٨٩، ئانجێلیکا کچی دەرھێنەر جان ھۆستۆن (John Huston) بوو.
نیکڵسۆن ھاوڕێی نزیکی دەرھێنەری بەناوبانگ ڕۆمان پۆلانسکی بووە و ھەیە. نیکڵسۆن لە ڕووداوەی ناخۆشەکانی ژیانی پۆلانسکیدا، وەک کۆژرانی ژنەکەی پشتیوانی بووە.
لە چاوپێکەوتنێکی میدیا دا وتی: «من باوەڕم چیدی بە خوا نەماوە بەڵام سەرم سووڕە ئەما کێ کردوویەتی.» ھەر ئەو بڕوایەی لە فیلمی (The Bucket List) دا دووبارە کردوەتەوە.
ئەگەرچی نیکڵسۆن لە میدیاکان و ناو جەماوەر زۆر باسی بڕوا سیاسیەکانی ناکات، بەڵام لە ٢٠٠٨دا وتی کە بە درێژەی تەمەنی دیمۆکڕاتی بوو. لە ھەڵبژاردنەکەی سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵی ٢٠٠٨ پاڵپشتی ھیلاری کلینتۆن بوو.
خەڵاتەکانی ئاکادمی ئاوارد
[دەستکاری]نیکڵسۆن لە ٥ دەساڵان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاکادمی ئاوارد پاڵێوراو بوو (ھەم بۆ ئەکتەری دەوری سەرەکی و ھەم بۆ ئەکتەری پشتیوان): ساڵانی ٦٠، ٧٠، ٨٠، ٩٠ و ساڵانی دوا ٢٠٠٠. ئەو ئەکتەرانەی دی وا ئەو شانازییەیان ھەیە، مایکەل کەین(Michael Caine) و پۆل نیۆمەن(Paul Newman) بوون. نیکڵسۆن سەرجەم ١٢جار پاڵێوراو بوو: ٨جار بۆ باشترین ئەکتەر و ٤جار بۆ باشترین ئەکتەری پشتیوان. ئەو زیاترین جار بووە بە پاڵێوراوی وەرگرتنی خەڵات لە مێژووی ئاکادمی ئاوارد. دگەڵ واڵتێر بڕێنان (Walter Brennan) بە گرتنی ٣جار خەڵات پلەی دووھەمیان ھەیە پێکەوە لە گرتنی خەڵاتی ئۆسکار.
نیکڵسۆن ھەروەھا بۆ ٧جار پێشکەش کەری مەراسیمی خەڵاتدانی ئۆسکار بووە. لە ٧٩ھۆمین مەراسیمدا بە سەرێکی تاشراو ئامادە بوو؛ لەبەر دەور بینین لە فیلمە نوێکەیدا. نیکڵسۆن لە ئاکادمی ئاوارددا خاوەن ڕایە.
ساڵ | فیلم | خەڵات | بەرندھ |
---|---|---|---|
١٩٦٩ | Easy Rider | Best Actor in a Supporting Role | Gig Young – They Shoot Horses, Don't They? |
١٩٧٠ | Five Easy Pieces | Best Actor in a Leading Role | Patton |
١٩٧٣ | The Last Detail | Best Actor in a Leading Role | Jack Lemmon – Save the Tiger |
١٩٧٤ | Chinatown | Best Actor in a Leading Role | Art Carney – Harry and Tonto |
١٩٧٥ | One Flew Over the Cuckoo's Nest | Best Actor in a Leading Role | Jack Nicholson as Randall P. McMurphy |
١٩٨١ | Reds | Best Actor in a Supporting Role | Arthur |
١٩٨٣ | Terms of Endearment | Best Actor in a Supporting Role | Jack Nicholson as Garrett Breedlove |
١٩٨٥ | Prizzi's Honor | Best Actor in a Leading Role | Kiss of the Spider Woman |
١٩٨٧ | Ironweed | Best Actor in a Leading Role | Wall Street |
١٩٩٢ | A Few Good Men | Best Actor in a Supporting Role | Gene Hackman – Unforgiven |
١٩٩٧ | As Good as It Gets | Best Actor in a Leading Role | Jack Nicholson as Melvin Udall |
٢٠٠٢ | About Schmidt | Best Actor in a Leading Role | The Pianist |
پێرستی فیلمەکان
[دەستکاری]ساڵ | فیلم | دەور | خاڵ |
---|---|---|---|
١٩٥٨ | The Cry Baby Killer | Jimmy Wallace | |
١٩٦٠ | Too Soon to Love | Buddy | |
The Wild Ride | Johnny Varron | ||
The Little Shop of Horrors | Wilbur Force | ||
Studs Lonigan | Weary Reilly | ||
١٩٦٢ | The Broken Land | Will Brocious | |
١٩٦٣ | The Terror | French soldier | uncredited - director |
The Raven | Rexford Bedlo | ||
١٩٦٤ | Flight to Fury | Jay Wickham | |
Ensign Pulver | Dolan | ||
Back Door to Hell | Burnett | ||
١٩٦٥ | Ride in the Whirlwind | Wes | |
١٩٦٦ | The Shooting | Billy Spear | |
١٩٦٧ | The St. Valentine's Day Massacre | Gino, Hit Man | uncredited |
Hells Angels on Wheels | Poet | ||
١٩٦٨ | Psych-Out | Stoney | |
١٩٦٩ | Easy Rider | George Hanson | Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
١٩٧٠ | On A Clear Day You Can See Forever | Tad Pringle | |
The Rebel Rousers | Bunny | ||
Five Easy Pieces | Robert Eroica Dupea | Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama | |
١٩٧١ | Carnal Knowledge | Jonathan Fuerst | Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama |
A Safe Place | Mitch | ||
Drive, He Said | Director | ||
١٩٧٢ | The King of Marvin Gardens | David Staebler | |
١٩٧٣ | The Last Detail | Billy "Bad Ass" Buddusky | BAFTA Award for Best Actor Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama |
١٩٧٤ | Chinatown | J.J. 'Jake' Gittes | BAFTA Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama Nominated - Academy Award for Best Actor |
١٩٧٥ | The Fortune | Oscar Sullivan aka Oscar Dix | |
One Flew over the Cuckoo's Nest | Randle Patrick McMurphy | Academy Award for Best Actor BAFTA Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama | |
The Passenger | David Locke | ||
Tommy | The Specialist | ||
١٩٧٦ | The Missouri Breaks | Tom Logan | |
The Last Tycoon | Brimmer | ||
١٩٧٨ | Goin' South | Henry Lloyd Moon | Also director |
١٩٨٠ | The Shining | Jack Torrance | |
١٩٨١ | The Postman Always Rings Twice | Frank Chambers | |
Ragtime | Pirate at beach | uncredited | |
Reds | Eugene O'Neill | BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture | |
١٩٨٢ | The Border | Charlie Smith | |
١٩٨٣ | Terms of Endearment | Garrett Breedlove | Academy Award for Best Supporting Actor Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
١٩٨٥ | Prizzi's Honor | Charley Partanna | Nominated - Academy Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
١٩٨٦ | Heartburn | Mark Forman | |
١٩٨٧ | The Witches of Eastwick | Daryl Van Horne | |
Broadcast News | Bill Rorich | ||
Ironweed | Francis Phelan | Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama | |
١٩٨٩ | Batman | Joker / Jack Napier | Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
١٩٩٠ | The Two Jakes | J.J. 'Jake' Gittes | Also director |
١٩٩٢ | Man Trouble | Eugene Earl Axline, aka Harry Bliss | |
A Few Good Men | Col. Nathan R. Jessep | Nominated - Academy Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture | |
Hoffa | James R. 'Jimmy' Hoffa | Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Drama | |
١٩٩٤ | Wolf | Will Randall | |
١٩٩٥ | The Crossing Guard | Freddy Gale | |
١٩٩٦ | Blood and Wine | Alex Gates | |
The Evening Star | Garrett Breedlove | ||
Mars Attacks! | President James Dale / Art Land | ||
١٩٩٧ | As Good as it Gets | Melvin Udall | Academy Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
١٩٩٩ | Golden Globe - Cecil B. DeMille Award | ||
٢٠٠١ | The Pledge | Jerry Black | |
٢٠٠٢ | About Schmidt | Warren R. Schmidt | Nominated - Academy Award for Best Actor Nominated - BAFTA Award for Best Actor Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy |
٢٠٠٣ | Anger Management | Dr. Buddy Rydell | |
Something's Gotta Give | Harry Sanborn | Nominated - Golden Globe Award for Best Actor - Motion Picture Musical or Comedy | |
٢٠٠٦ | The Departed | Francis 'Frank' Costello | Nominated - BAFTA Award for Best Supporting Actor Nominated - Golden Globe Award for Best Supporting Actor - Motion Picture |
٢٠٠٧ | The Bucket List | Edward Cole |
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ جۆن جۆزێف نیکڵسن (پەردەفرۆشێکی ماناسکوان، نیو جێرسی) و ئێثل مەی (née ڕۆدس، ئارایشت و وێنەکێشێکی سەرەتایی لە ماناسکوان
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریKatz
نەدراوە - ^ «Jack Nicholson». Familysearch.org.
- ^ «Jack Nicholson Biography Film Actor (1937–)». Biography.com. لە ٧ی ئابی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Davies، Hunter (٢٣ی شوباتی ١٩٩٣). «INTERVIEW / Great film, Jack, now let's talk about you: Jack Nicholson». The Independent. London.
- ^ ئ ا Marx, Arthur (Summer 1995). «On His Own Terms». Cigar Aficionado. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. ٣١ی ئازاری ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Douglas، Edward (٢٠٠٤). Jack: The Great Seducer – The Life and Many Loves of Jack Nicholson. New York: Harper Collins. لاپەڕە 14. ژپنک ٩٧٨-٠-٠٦-٠٥٢٠٤٧-٢.
- ^ ئ ا ب پ McDougal، Dennis (October 2007). -9780470422823 Five Easy Decades: How Jack Nicholson Became the Biggest Movie Star in Modern Times. Wiley. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧١-٧٢٢٤٦-٥.
{{cite book}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی) - ^ Berliner, Eve. Marriage certificate of June Nilson and Donald Furcillo. Young Jack Nicholson: Auspicious Beginnings. Evesmag.com. 2001.
- ^ McDougal، Dennis (October 2007). Five Easy Decades: How Jack Nicholson Became the Biggest Movie Star in Modern Times. Wiley. لاپەڕە 8, 278. ژپنک ٩٧٨-٠-٤٧١-٧٢٢٤٦-٥.
- ^ ئ ا Jack Nicholson Biography, Biography.com
- ^ Collins, Nancy. The Great Seducer: Jack Nicholson. Rolling Stone, March 29, 1984,
- ^ «The Religious Affiliation of Jack Nicholson». Adherents.com. ٢٣ی ئابی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «[[:داڕێژە:-']]I Wasn't Inhibited by Anything[[:داڕێژە:'-]]». Parade. ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ١ی ئازاری ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی شوباتی ٢٠٠٧ ھێنراوە.
{{cite web}}
: URL–wikilink conflict (یارمەتی) - ^ Nicholson, Jack. "No Getting Away From NJ: Hollywood legend Jack Nicholson attempts to elucidate the definitive quality of New Jersey", New Jersey Monthly, November 15, 2010. Retrieved July 14, 2011. «لە قەراغ … لە نێپتون، نێپتون سیتی، ماناسکوان، و سپرینگ لەیک گەورەبووم. لە ناوەندی ماناسکوان خوێندوومە. بێ ھیچ سووکایەتییەک بۆ ئاتلانتیک سیتی، بەڵام، کە لێی دەژیاین پێمان دەووت 'قەراغ'.»
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جاک نیکڵسن تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ھەڵەکانی شێوازی سەرچاوەی ١: URL–wikilink conflict
- Articles with Encyclopædia Britannica links
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی پیاوی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- ئەکتەرەکانی تەلەڤیزیۆنی پیاوی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی فیلمی پیاوی ئەمریکی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیتالی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئیری
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئینگلیز
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەر
- براوەکانی خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری یارمەتیدەر
- براوەکانی خەڵاتی گرامی
- براوەکانی خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی باشترین ئەکتەری فیلمی دراما
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٣٧
- مولحیدانی ئەمریکا
- کاسۆلیکە ڕۆمانیەکانی پێشوو
- پاڵێوراوانی ھۆڵی ناوبانگ لە نیوجێرزی
- پاڵێوراوانی هۆڵی ناوبانگ لە نیوجێرزی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ھۆڵەندی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- سیناریۆنووسانی ئەمریکی
- دەرھێنەرانی فیلمی ئەمریکی
- ئەکتەرەکانی شاری نیویۆرک
- براوەکانی دەیڤد دی دۆناتێلۆ
- ئەکتەرانی نێر لە ویلایەتی نیویۆرک
- ئەکتەرە پیاوە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢٠ەم
- ئەکتەرەکانی فیلمە پیاوە ئەمریکییەکان
- براوەکانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری بافتا
- براوەکانی باشترین ئەکتەری میوزیک یان کۆمیدیای گۆڵدن گڵۆب (فیلم)
- براوەکانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی بافتا
- براوەکانی باشترین ئەکتەری پاڵپشتی گۆڵدن گڵۆب (فیلم)
- براوەکانی خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین ئەکتەر
- ڕێبازەکانی ئەکتەران
- براوەکانی خەڵاتی نمایشی نایاب لەلایەن ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵێکی پێشەنگی سەندیکای ئەکتەرانی شاشە
- بێخوایانی ئەمریکی