بۆ ناوەڕۆک بازبدە

تی ئێس ئێم سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کۆمپانیای بەرھەمھێنانی نیمچەگەیەنەری تایوان (تی ئێس ئێم سی)[١][٢] کۆمپانیایەکی فرەنەتەوەیی تایوانییە بۆ بەرھەمھێنان و دیزاینی تەکنەلوژیای نیمچەگەیەنەرەکانە.. بەنرخترین کۆمپانیای نیمچەگەیەنەری جیھانە،[٣] گەورەترین فۆندری سەربەخۆی نیمچەگەیەنەرەکانە لە جیھاندا،[٤] و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی تایوان،[٥][٦] کە بارەگا سەرەکییەکەی و کارە سەرەکییەکانی ھەڵکەوتووە لە پارکە زانستییەکەی ھسینچو لە شاری ھسینچو. زۆرینەی خاوەندارانی بیانین،[٧] بەڵام حکوومەتی ناوەندی تایوان گەورەترین خاوەن پشکە.[٨]

کۆمپانیای تی ئێس ئێم سی لە ساڵی ١٩٨٧ لە تایوان لەلایەن مۆریس چانگ دامەزراوە، یەکەم کارگەی تایبەت بە دروستکردنی نیمچەگەیەنەر بووە لە جیھاندا و لە مێژە کۆمپانیای پێشەنگ بووە لە بوارەکەیدا.[٩][١٠] کاتێک چانگ لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ٣١ ساڵ لە سەرکردایەتی تی ئێس ئێم سی خانەنشین بوو، مارک لیو بوو بە سەرۆک و سی سی وی بوو بە بەڕێوەبەری جێبەجێکار.[١١][١٢] لە ساڵی ١٩٩٣ەوە لە بۆرسەی تایوان دا ڕیزبەندی کراوە؛ لە ساڵی ١٩٩٧ بووە یەکەم کۆمپانیای تایوانی کە لە بۆرسەی نیویۆرک دا ناوی ھات. لە ساڵی ١٩٩٤، تی ئێس ئێم سی ڕێژەی گەشەی ساڵانەی ئاوێتەی ١٧٫٤٪ لە داھات و ١٦٫٤٪ لە داھاتدا ھەبووە.[١٣]

زۆربەی کۆمپانیا پێشەنگەکانی نیمچەگەیەنەر کە خۆیان کاری دروستکردنی چیپ ناکەن وەک AMD, Apple, ARM, Broadcom, Marvell, MediaTek, Qualcomm و Nvidia, کڕیاری تی ئێس یێم سین، ھەروەھا کۆمپانیا تازەپێگەیشتوەکانی وەک Allwinner Technology, HiSilicon, Spectra7, و UNISOC.[١٤] کۆمپانیا پێشەنگەکانی ئامێری لۆژیکی بەرنامەبۆداڕێژراو Xilinx و پێشتر Altera ھەروەھا خزمەتگوزارییەکانی فۆندری تی ئێس ئێم سی بەکاردەھێنن یان سوودیان لێ وەرگرتووە.[١٥] ھەندێک لە بەرھەمھێنەران کە دامەزراوەی دروستکردنی تایبەت بە خۆیان ھەیە، وەکو Intel, NXP, STMicroelectronics و Texas Instruments, بەشێک لە بەرھەمەکانیان لە تی ئێس ئێم سی وەردەگرن.[١٦][١٧] بەلایەنی کەمەوە یەک کۆمپانیای نیمچەگەیەنەر، LSI, لە ڕێگەی خزمەتگوزارییەکانی دیزاینی ASIC و پۆرتفۆلیۆی دیزاینی IP ەوە وەیفرەکانی تی ئێس ئێم سی دەفرۆشێتەوە.

تی ئێس ئێم سی توانای بەرھەمھێنانی نزیکەی سێزدە ملیۆن وەیفری ٣٠٠ میلیمەتری لە ساڵی ٢٠٢٠دا تێپەڕاند و چیپ بۆ کڕیاران بە تەکنەلۆژیای ٢ مایکرۆنەوە تا ٥ نانۆمەتر دروست دەکات. تی ئێس ئێم سی یەکەم کارگەی فۆندری بوو کە بەرھەمی ٧ نانۆمەتر و ٥ نانۆمەتری (کە لەلایەن ئەپڵ A14 و M1 SoC 2020 و MediaTek Dimensity 8100 بەکارھێنرا) خستە بازاڕەوە، و یەکەم کارگە بوو کە تەکنەلۆژیای لیتۆگرافی زۆرسەروو بنەوشەیی (EUV)ی بە قەبارەیەکی بەرز بازرگانی کرد.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Zacks Equity Research (١٣ی نیسانی ٢٠٢١). «What's in Store for Taiwan Semiconductor's (TSM) Q1 Earnings?». Yahoo! Finance (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ The Value Portfolio (١٦ی نیسانی ٢٠٢١). «Taiwan Semiconductor Stock: Great Company, But Valuation Too High (NYSE:TSM)». SeekingAlpha (بە ئینگلیزی). لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ Nellis، Stephen؛ Shepardson، David (١٥ی ئایاری ٢٠٢٠). «Taiwan's TSMC to build Arizona chip plant as U.S. -China tech rivalry escalates». Reuters. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «Advanced Technology Key to Strong Foundry Revenue per Wafer». IC Insights. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  5. ^ «Taiwan chipmaker TSMC's earnings soar 91%, Companies & Markets News & Top Stories». The Straits Times. Bloomberg. ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  6. ^ Strong، Matthew (٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠). «Taiwan chip giant TSMC wants 30,000 employees to work from home». Taiwan News. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئایاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ «TSMC becomes safe haven for foreign investors; market cap hits high». Taiwan News. Central News Agency. ١٧ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ «Taiwan Semiconductor Manufacturing Company Limited (2330)». Nikkei Asia. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  9. ^ «Company Info». TSMC. لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  10. ^ «D&R Foundry Corner - TSMC». Design & Reuse. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  11. ^ Jennings، Ralph. «How Taiwan Chipmaker TSMC Will Prosper For 5 More Years Without Its Iconic Founder». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  12. ^ Horwitz، Josh (٥ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «After spawning a $100 billion industry, Taiwan's "godfather" of computer chips is retiring». Quartz (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ 11 March، Tim Phillips |؛ TSM، 2020 | More on (١١ی ئازاری ٢٠٢٠). «Forget China Mobile. Buy This Stock to Play the 5G and AI Supercycle». The Motley Fool Hong Kong (بە چینی (چینیی ئاسانکراو)). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی ئابی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر)
  14. ^ Abrams، Randy (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣)، Asia Semiconductor Sector (Sector Review)، Asia Pacific Equity Research، Credit Suisse، لاپەڕە ١, ٣
  15. ^ Nenni، Daniel (٢٥ی نیسانی ٢٠١٣). «Morris Chang on Altera and Intel». SemiWiki. لە ٢٩ی ئابی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
  16. ^ «Intel Outsourcing Some Atom Manufacturing to TSMC». The Oregonian. ٢ی ئازاری ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  17. ^ Loukil، Ridha (٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «STMicroelectronics envisage la création de deux usines de puces avec l'aide des Etats français et italien». Ousine Nouvelle (بە فەرەنسی). لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی شوباتی ٢٠١٨ ھێنراوە.