بێنزیدامین
بێنزیدامین | |
---|---|
لقی | ئاوێتەی کیمیایی |
بەکارھێنان | دەرمان |
داڕشتنی کیمیایی | C₁₉H₂₃N₃O |
پەسەندکراو (یاسا) | CN(C)CCCOC1=NN(C2=CC=CC=C21)CC3=CC=CC=C3 |
World Health Organisation international non-proprietary name | benzydamine |
Medical condition treated | pharyngitis |
Pregnancy category | Australian pregnancy category B2 |
بەرەوپێك هەیە | anti-inflammatory agent، non-steroidal anti-inflammatory drug |
بێنزیدامین (ھەروەھا بە تانتۆم ڤێردی ناسراوە و لە ھەندێک وڵات بە ناوی دیفلام و سیپتابێن ناسراوە)، کە وەک خوێی ھایدرۆکلۆرید بەردەستە، دەرمانێکی دژەھەوکردنی ناستیرۆیدییە (NSAID) کە جێگەییانە کار دەکات وەک سڕکەر و ئازارشکێن بۆ ھێورکردنەوەی ئازار و وەک دژەھەوکەریش، بۆ چارەسەری ھەوکردنەکانی دەم و گەروو بەکاردێت. لەڕووی کیمیایییەوە سەر بە پۆلی ئیندازۆلە.[١][٢]
مێژوو
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٦٤ لە ئیتالیا دروست کرا و لە ساڵی ١٩٦٦دا خرایە بازاڕ.[٣]
بەکارھێنانەکانی
[دەستکاری]دەرمان
[دەستکاری]لەوانەیە بە تەنیا یان لەگەڵ دەرمانی دیکەدا بەکار بھێنرێت بۆ چارەسەر، ئەگەری زیادبوونی کاریگەری چارەسەریی دەکات، بەڵام ڕەنگە لەکاتی کارلێک لەگەڵ دەرمانەکانی دیکەدا بکات و کاریگەرییەکی ھەبێت کە نەمانەوێت ڕووبدات، بۆیە پێویستە ئاگادری بین.
لە ھەندێک شوێندا وەک بازاڕ و دەرمانخانەکان، دەرمانەکە وەک کرێم بەردەستە بۆ کڕین بەبێ ڕەچەتەی پزیشکی (لۆنۆڵ لە مەکسیک لەڕێگەی کۆمپانیای بۆھیرینگەر ئینگلھایم) بۆ چارەسەری جێگەیی ئازار و نادرووستەکانی کۆئەندامی ماسولکە و ئێسک بەکاردەھێنرێت، وەک لەجێچوونی جومگە، ھەوکردنی تورەکەی جومگە، ھەوکردنی ژێ، ھەوکردنی پەردەی جومگە، ئازاری ماسوولکە، ھەوکردنی دەوروبەری جومگە.[٤]
بەکارھێنانی تر
[دەستکاری]بێنزیدامین لە کاتی زێدەڕەوی لە بەکارھێنانیدا وەک وریاکەرەوەی کۆئەندادمی دەمار و وڕێنەھێن (کەسەکە وڕێنە دەکات و ھەست بە شتانێک دەکات کە لە ڕاستی دا بوونی نییە و حاڵی زۆر تێک دەچێت) کاردەکات.[٥] بە تایبەتی لە نێو ھەرزەکاران، لە پۆڵەندا،[٥] بەرازیل[٦][٧] و ڕۆمانیا.
ڕێگری بەکارھێنان
[دەستکاری]ھیچ ڕێگرێک نییە بۆ بەکارھێنانی بنزیدامین جگە لە کەسێک کە بزانێت ھەستیاریی ھەیە.
کاریگەرییە لاوەکییەکان
[دەستکاری]بێنزیدامین بەشێوەیەکی گشتی لەلایەن زۆربەی بەکارھێنەرانییەوە بەرگەی دەگیرێت و کێشەیەکی وا دروست ناکات. بەڵام ڕەنگە بە دەگمەن ھەنێک کاریگەریی لاوەکی ھەبێت وەک، ھەستکردن بە سڕی و چووزانەوەی ناودەم، سووربوونەو و خورانی پێست و دروستبوونی لیر، گرفتی ھەناسەدان و خیزەخیز لەکاتی ھەناسەدانا.[٨]
دەرمان ناسیی
[دەستکاری]دەرمانەکە دەلکێت بە وەرگرەکانی ئەو شانانەی کە ھەوکردنیان ھەیە، و دروستکردنی پرۆستاگلاندین دەوەستێنێت، و لە کاتی ئاساییدا لە لەشدا کاریگەریی لاوەکی گشتی نابێت و زیاتر جێگەییانە کار دەکات، جیاوازییەکی ھەیە لەگەڵ دژەھەوکردنە ناستیرۆیدییەکانی(NSAID) دیکەدا کە ئەم نابێتە ھۆی دروستبووننی برینی لە ناوپۆشی ئەندامەکاندا وەک ھەرسە برین،[٩]
جووڵەناسی دەرمان
[دەستکاری]بێنزیدامین بە لاوازی لەڕێگەی زێ[١٠]و پێستەوە[١١] ھەڵدەمژرێت.
توێژینەوەکان
[دەستکاری]توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بێنزیدامین لە چالاکی دژەباکتریای دەرو جەستەیی (لەناو تاقیگەدا کراوە In vitro) زۆر چالاکە و ھەروەھا لەگەڵ دژەبەکتریاکانی دیکەدا بەھێزتر دەبێت، بە تایبەتی تێتراسایکلینەکان، دژی بەکتریاکان کە بەرگەگرن بۆ ھەندێک دەرمانی دژەبەکتریا وەک بەکتریاکانی جۆری Staphylococcus aureus و Pseudomonas aeruginosa.[١٢][١٣]
ستافیلۆکۆکوس ئاریوس و پسۆدۆمۆناس ئائرۆگینۆزا کاردەکات.
ھەروەھا ھەندێک چالاکی کانابنۆیدی لە جرجدا (لە مشک گەورەترە) ھەیە بەڵام لە مرۆڤدا تاقی نەکراوەتەوە، وا گومان دەبرێت کار لەسەر وەرگرەکانی 5-HT2A بکات بەھۆی نزیکی و لەیەکچوونی پێکھاتەکەی لەگەڵ سیرۆتۆنین.[١٤][١٥]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Turnbull، R. S. (1995-02). «Benzydamine Hydrochloride (Tantum) in the management of oral inflammatory conditions». Journal (Canadian Dental Association). ٦١ (2): ١٢٧–١٣٤. ISSN ٠٧٠٩-٨٩٣٦. PMID ٧٦٠٠٤١٣.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ https://pubmed.ncbi.nlm.nih.gov/7600413/
- ^ https://flipper.diff.org/app/items/info/6989
- ^ https://www.tandfonline.com/doi/full/10.1080/15563650600981210
- ^ ئ ا Anand، Jacek Sein؛ Glebocka، Magdalena Lukasik-؛ Korolkiewicz، Roman Paweł (2007). «Recreational abuse with benzydamine hydrochloride (tantum rosa)». Clinical Toxicology (Philadelphia, Pa.). ٤٥ (2): ١٩٨–١٩٩. doi:١٠.١٠٨٠/١٥٥٦٣٦٥٠٦٠٠٩٨١٢١٠. ISSN ١٥٥٦-٣٦٥٠. PMID ١٧٣٦٤٦٤٥.
- ^ Opaleye، Emérita Sátiro؛ Noto، Ana Regina؛ Sanchez، Zila van der Meer؛ Moura، Yone Gonçalves de؛ Galduróz، José Carlos Fernandes؛ Carlini، Elisaldo Araújo (2009-09). «Recreational use of benzydamine as a hallucinogen among street youth in Brazil». Revista Brasileira De Psiquiatria (Sao Paulo, Brazil: 1999). ٣١ (3): ٢٠٨–٢١٣. doi:١٠.١٥٩٠/s١٥١٦-٤٤٤٦٢٠٠٩٠٠٠٣٠٠٠٠٥. ISSN ١٥١٦-٤٤٤٦. PMID ١٩٧٨٤٤٨٧.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Mota، Daniel Marques؛ Costa، Alessandra Alves da؛ Teixeira، Christiane Dos Santos؛ Bastos، Augusto Amorim؛ Dias، Murilo Freitas (2010-05). «[Use abusive of benzydamine in Brazil: an overview in pharmacovigilance]». Ciencia & Saude Coletiva. ١٥ (3): ٧١٧–٧٢٤. doi:١٠.١٥٩٠/s١٤١٣-٨١٢٣٢٠١٠٠٠٠٣٠٠٠١٤. ISSN ١٦٧٨-٤٥٦١. PMID ٢٠٤٦٤١٨٤.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ https://www.scielo.br/j/rbp/a/qZhKKSDHTY99vYdRcswFVRr/?lang=en
- ^ Anand، Jacek Sein؛ Glebocka، Magdalena Lukasik-؛ Korolkiewicz، Roman Paweł (2007). «Recreational abuse with benzydamine hydrochloride (tantum rosa)». Clinical Toxicology (Philadelphia, Pa.). ٤٥ (2): ١٩٨–١٩٩. doi:١٠.١٠٨٠/١٥٥٦٣٦٥٠٦٠٠٩٨١٢١٠. ISSN ١٥٥٦-٣٦٥٠. PMID ١٧٣٦٤٦٤٥.
- ^ Maamer، M.؛ Aurousseau، M.؛ Colau، J. C. (1987). «Concentration of benzydamine in vaginal mucosa following local application: an experimental and clinical study». International Journal of Tissue Reactions. ٩ (2): ١٣٥–١٤٥. ISSN ٠٢٥٠-٠٨٦٨. PMID ٣٦١٠٥١٢.
- ^ Baldock، G. A.؛ Brodie، R. R.؛ Chasseaud، L. F.؛ Taylor، T.؛ Walmsley، L. M.؛ Catanese، B. (1991-10). «Pharmacokinetics of benzydamine after intravenous, oral, and topical doses to human subjects». Biopharmaceutics & Drug Disposition. ١٢ (7): ٤٨١–٤٩٢. doi:١٠.١٠٠٢/bdd.٢٥١٠١٢٠٧٠٢. ISSN ٠١٤٢-٢٧٨٢. PMID ١٩٣٢٦١١.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Fanaki، N. H.؛ el-Nakeeb، M. A. (1992-12). «Antimicrobial activity of benzydamine, a non-steroid anti-inflammatory agent». Journal of Chemotherapy (Florence, Italy). ٤ (6): ٣٤٧–٣٥٢. doi:١٠.١٠٨٠/١١٢٠٠٠٩x.١٩٩٢.١١٧٣٩١٩٠. ISSN ١١٢٠-٠٠٩X. PMID ١٢٨٧١٣٧.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Fanaki، N. H.؛ El-Nakeeb، M. A. (1996-03). «Antibacterial activity of benzydamine and antibiotic-benzydamine combinations against multifold resistant clinical isolates». Arzneimittel-Forschung. ٤٦ (3): ٣٢٠–٣٢٣. ISSN ٠٠٠٤-٤١٧٢. PMID ٨٩٠١١٥٨.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ http://sro.sussex.ac.uk/id/eprint/67500/1/__smbhome.uscs.susx.ac.uk_ellenaj_Desktop_SRO_Avvisati_BZY_R2.pdf
- ^ Avvisati، Riccardo؛ Meringolo، Maria؛ Stendardo، Emiliana؛ Malavasi، Elisa؛ Marinelli، Silvia؛ Badiani، Aldo (2018-03). «Intravenous self-administration of benzydamine, a non-steroidal anti-inflammatory drug with a central cannabinoidergic mechanism of action». Addiction Biology. ٢٣ (2): ٦١٠–٦١٩. doi:١٠.١١١١/adb.١٢٥١٦. ISSN ١٣٦٩-١٦٠٠. PMID ٢٨٤٢٩٨٨٥.
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوت=
(یارمەتی)
ئەم وتارە ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتارە لێکچووەکان. (ئەیلوول ٢٠٢١) |