بزمار
بزمار یان پیچە لە بوارەکانی ئەندازیاری، دارتاشی و بیناسازی بەکاردەھێنرێت. بریتییە لە نوکێکی کانزایی تیژ، کە بەزۆری لە پۆڵا یان بۆ مەبەستی تایبەت لە ستیل و ئاسن یان سولتی ئەلەمنیۆم دروست دەکرێت. بزمارەکان بە زۆری پاڵیان پێوەدەنرێت بە چەکوش.[١]
چەشنەکان
[دەستکاری]بزماری لول
[دەستکاری]بزماری لولدراو یان گلاوز بزمارێکی بە پێچاوپێچە کە بە دەوری ستوونێک کە لە کۆندا پەرەی سەندبوو لولی خواردووەتەوە و ھەروەھا بە پینە و پێچی لوولپێچ ناودەبرێن.[٢]
بەکارھێنان
[دەستکاری]لە پێک بەستنی کابینەی دارین و دەرگا و کەلوپەلی ناوماڵدا بەکار ھاتووە و چەندین بەکارھێنانی جۆراوجۆری ھەیە.
قەبارەکان
[دەستکاری]بزمارەکان بە شێوەێکی بەربڵاو بۆ مەبەستی تایبەت دروست کراون؛ ھەندێک جۆری بزمار بە تیپی (T) ئینگلیزی ئاماژەی بۆ دەکرێت، ھەندێکیشیان بەشێوەی "pins" و "clamps" دروستکراون بەگشتی بەشی سەرەوەیان پانە و بەشی خوارەوەشیان تیژە.
بزمارەکان لە دامەزراندنەکان بەکار دەھێنرێن بۆ پێکەوە گرێدانی توخمەکانی بیناسازی. ژمارەی بزمارەکانی پێویست بۆ بەیەک بەستنەکە بە دابەشکردنی ئەو ھێزەی کە دەکەویتە سەری دیاری دەکرێت.[٣]
بزمار لە کوردیدا
[دەستکاری]زۆرێک لە زمان زانان پێیان وایە بزمار لە بنەڕەت دا مسمار بووە کە لە زۆر کۆندا بەکار ھاتووە ،(مس+مار) کاتی کۆن کانزای مسیان تواندووەتەوە لەسەر شێوەی مار دایان ڕشتووەتەوە بۆیە پێیان وتووە مسمار کە دواتر گۆڕانکاری بەسەر دا ھاتووە و بۆ میللەتەکانی تریش چووە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزمار تێدایە. |