ئێوارە
ڕواڵەت
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/3a/Evening_in_Parambikkulam%2C_Kerala%2C_India.jpg/220px-Evening_in_Parambikkulam%2C_Kerala%2C_India.jpg)
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/e3/Evening_view_on_the_bay_of_Naples%2C_overlooking_Mount_Vesuvius.jpg/220px-Evening_view_on_the_bay_of_Naples%2C_overlooking_Mount_Vesuvius.jpg)
ئێوارە یان ئێواران (بە ئینگلیزی: Evening) کۆتایی ڕۆژ و ھاتنی شەوە کە لە دوای کۆتایی دوانیوەڕۆوە دەست پێدەکات، لەکاتێکدا ڕووناکی ڕۆژ لە کەمبوونەوەدایە، تا کاتی خەوتن بەردەوام دەبێت.[١][٢]
ئێواران ساتێکی ڕۆژەکەیە کە لە کۆتایی دوانیوەڕۆوە دەست پێ دەکات تا سەرەتای شەو. ئەو کاتانەی کە ئێوارانی لێ دەست پێدەکات و کۆتایی دێت پشت بە شوێنی جوگرافی و کاتی ساڵ و کلتور دەبەستێت، بەڵام بە گشتی دەستپێکی کاتێکە کە خۆر لە ئاسماندا نزمە و تا کۆتایی بوومەلێڵ بەردەوام دەبێت. لەوانەیە لە کاتژمێر ٥ یان ٦ی ڕۆژەکە دەستپێبکات و تا شەو یان کاتی خەوتن بەردەوام بێت. لەوانەیە بە شێوەیەکی گشتی لەناو خەڵکدا بۆ زانین و لەخۆگرتنی سات و نیگای دوا دوانیوەڕۆ بەکاربھێنرێت تا کەمێک پێش خۆر ئاوابوون.[٣]
پەیوەندیدار
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Definition of evening in English». Collins. Collins. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی نیسانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «evening - Definition of evening in English by Oxford Dictionaries». Oxford Dictionaries - English. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «evening - Dictionary Definition».
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئێوارە تێدایە.