ئێمپیدۆکلس
ڕواڵەت
ئێمپیدۆکلس Empedocles | |
---|---|
لەدایکبوون | ٤٩٠ پ.ز ئەگریجەنتۆ، سیسیلی |
مردن | ٤٣٠ پ.ز سیسیلی |
سەردەم | فەلسەفەی پێش سوقرات |
ناوچە | فەلسەفەی ڕۆژئاوایی |
بایەخی داوە بە | زانستی دروستبوونی گەردوون |
بیرۆکە گرنگەکان | هەموو ماددەکان لە چوار توخمی سەرەکی دروستبوون: زەوی (خاک)، ئاو، هەوا، ئاگر |
کاریگەری بووە لەسەر |
ئێمپیدۆکلس (بە ئینگلیزی: Empedocles) (٤٩٠ - ٤٣٠ پ.ز) فەیلەسووفێکی یۆنانی پێش سەردەمی سوقرات بوو. دانیشتووی ئاکراگاس بوو کە شارێکی یۆنانییە لە سیسیلی. فەلسەفەی ئێمپیدۆکلس بە سەرچاوەگرتنی بیردۆزی چوار ماددە کلاسیکییەکە ناسراوە کە لە یۆنانی کۆندا ناسراون بە (زەوی، ئاو، هەوا، ئاگر). هەروەها پێشنیاری دوو هێزی دیکەشی کردووە کە خۆی ناوی لێ ناون خۆشەویستی و ڕق کە دەتوانن هەم ماددەکان تێکەڵاو بکەن هەم جیایان بکەنەوە. ئەم تێڕوانینە فیزیکییانە بەشێک بوون لە مێژووی گەردوون کە باسیان لە دروستبوون و گەشەکردنی ژیان کردووە.
بابەتی پەیوەندیدار
[دەستکاری]سەرچاوە
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئێمپیدۆکلس تێدایە. |