دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٣٬٥٢٠ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |
بیابان ناوچەیەکی وشکی سەختی سرووشتیی ھەسارەیییە، کە بەزۆری زەویی تەخت و لێژن. ژینگەیەکی سەختە و دژایەتیی ژیانی ڕوەک و ئاژەڵان دەکات. خاکەکەی بەزۆری مردووە و خۆراکی کانزایی تێدا نییە یان زۆر کەمە. نزیکەی یەک لەسەر سێی گۆی زەوی بیابانە. ھەردوو جەمسەرەکانی باکوور و باشووری گۆی زەوی بە «بیابانە ساردەکان» دادەنرێن. بیابانەکان دیاری دەکرێن بەگوێرەی تێکڕای ڕێژەی باران بارینی ساڵانەیان لەگەڵ بەرزیی پلەی گەرمی و ھەڵکەوتەی جوگرافییان.
بیابانەکان بە پڕۆسەکانی ئاووھەوا دروست دەکرێن وەک جیاوازیی زۆری پلەی گەرمی لەنێوان ڕۆژ و شەودا، ئەم جیاوازییە گەرمییە کار دەکاتە سەر پێکھاتە بەردینییەکانی خاک و ھەڵیاندەوەرێنێت. ھەرچەندە باران بارین بە دەگمەن لە بیابانەکاندا ڕوودەدات، بەڵام جاروبار باران دەبارێت، کە دەبێتە ھۆی لافاوی وێرانکەر، ئەمەش بەھۆی مردوویی خاکەکەی کە توانای ھەڵگرتنی ئاوی نییە، و باران بارین لەسەر بەردە گەرمەکان دەبێتە ھۆی لەت بوون. لە ئەنجامدا پارچەکان و کەلاوەکان لەسەر زەویی بیابان زیاتر بە با دەڕووشێن. ئەمەش تەنی لمی و ورد دروست دەکات و دواتر بایەکان ھەڵیان دەگرێت و بڵاویان دەکاتەوە. کاتێک ئەم لمانە (کە بەھۆی باوە دەجوڵێن) بەر تەن و بەردی دیکە دەکەون، ئەوانیش دەڕوشێنن و ھەڵیان دەتراشن. با ڕێڕەوی تەنە لمییەکان دیاری دەکات و لەتوانایاندا ھەیە ڕوەک و دەوەنەکان لە ڕەگەوە ڕابکێشن و دووریان بخاتەوە لەو چالاکییانەی کە دەبنە ھۆی مانەوەی زیندوویی خاک. بیابانەکان زەوی تەخت و دەشتایی ڕەقن کە ھەموو ماددە کانزایییەکانیان لێ دەرھاتووە و بەشە باشەکانی خاکیان لێ ھەڵکراوە و ڕوەکەی لە مۆزایکی بەردی لووس پێکھاتووە. ئەو ناوچانە بە شۆستەی بیابانەکان ناسراون، ھەندێک لە سیماکانی بیابانیش بریتین لە بەردی بەبەردبوو، بەردی ژێرزەوی و گڵی بێژینگ کراو و لە ئاو ھەڵکێشراو. کاتێک دەریاچە کاتییەکان دروست دەبن و دواتر بەھۆی بەھەڵمبوون وشک دەبن، کاریگەری دەخەنە سەر خاک و دەبنە ھۆکارێک بۆ دروستبوونی بیابانەکان، ئەمەش بەھۆی جێھێشتنی خوێیەکانی ئاو و ھەڵوەشاندنەوەی بەندی ماددە کانزایییە بە نرخەکانی خاک.
خوێندنەوەی زیاتر...
- ٢٠ی کانوونی دووەم – دۆناڵد ترامپ (لە وێنەکەدا) وەک ٤٧ەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان سوێندی خوارد و دەستبەکار بوو.
- ٩ی کانوونی دووەم – جۆزێف عەون دوای دوو ساڵان قەیرانی سیاسی وەک سەرۆک کۆماری لوبنان دەستنیشان کرا.
- ٧ی کانوونی دووەم – بەھۆی زنجیرەیەک ئاگری گەورە لە باشووری کالیفۆڕنیای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٢ ھەزار پێکھاتەی ناوچەکە لەناوچوون.
- ٨ی کانوونی یەکەم – ھێرشەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بووە ھۆی کەوتنی دیمەشق و ڕووخانی حکوومەتی بەعس، لە کاتێکدا بەشار ئەسەد بەرەو ڕووسیا ڕای کرد.
- ٢٧ی تشرینی دووەم – ھێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستیان بە ھێرشێکی بەرفراوان لە دژی ڕژێمی ئەسەد کرد.
- … کە ئەشکەوتی زیتا لە حومس کۆنترین ئەشکەوتی جیھانە کە مێژوویەکی زیاتر لە ٧٠ ملیۆن ساڵی ھەیە؟