بۆ ناوەڕۆک بازبدە

دەستپێک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وتاری ھەڵبژێردراوی ھەفتە

سێ خوشکەکە (بە ئینگلیزی: Three Sisters) کۆمەڵە لووتکەیەکی بورکانین کە لە ویلایەتی ئۆریگن لە ئەمریکا ھەڵکەوتوون و زۆر لە یەکەوە نزیکن. ئەم لووتکانە بەشێکن لە کەوانی بورکانی کاسکەید کە بەشێکە لە زنجیرە چیای کاسکەید لە ڕۆژاوای ئەمریکای باکوور، لە باشووری کۆڵۆمبیای بەریتانییەوە بەرەو واشینگتن و ئۆریگۆن درێژ دەبێتەوە تا دەگاتە باکووری کالیفۆڕنیا. ھەر یەکەیان بەرزییەکەی لە ١٠٬٠٠٠ پێ (٣٬٠٠٠ مەتر) زیاترە و سێیەم و چوارەم و پێنجەم بەرزترین لووتکەن لە ئۆریگۆن. لە چۆڵەوانی سێ خوشکەکەدا ھەڵکەوتوون لە سنووری نێوان ناوچەکانی لەین و دێشووتس و دارستانە نیشتمانییەکانی ویلامێت و دێشووتس، نزیکەی ١٠ میل (١٦ کیلۆمەتر) لە باشووری نزیکترین شارەوە کە ناوی سیستەرزە. جۆرە ھەمەچەشنەکانی ڕوەک و گیانلەبەر لەم ناوچەیەدا دەژین، کە زۆر جار بەفری لێدەبارێت و ھەندێک جار بارانیش دەبارێت و لە نێوان وەرزەکاندا گۆڕانکاری گەورە لە پلەی گەرمی دا ڕوودەدات. چیاکان، بەتایبەتی خوشکی باشوور، جێگای سەرنجی ھەڵگەڕان و سەرکەوتنن.

ھەرچەندە زۆر جار وەک یەک یەکە سەیر دەکرێن، بەڵام ھەر سێ چیاکە جیۆلۆژیا و مێژووی تەقینەوەی تایبەت بە خۆیان ھەیە. نە خوشکی باکوور و نە خوشکی ناوەڕاست لە ١٤٬٠٠٠ ساڵی ڕابردوودا نەتەقیونەتەوە و پێشبینی دەکرێت کە ھیچ کامیان جارێکی تر نەتەقنەوە. خوشکی باشوور دوایین جار نزیکەی ٢٬٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر تەقیوەتەوە و لەوانەیە لە داھاتوودا بتەقێتەوە، کە ئەمەش مەترسی دەخاتە سەر ژیان لە ناوچەکەدا. دوای ئەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکان لە ساڵی ٢٠٠١دا ھەڵئاوسانی زەوییان لە نزیک خوشکی باشوور دۆزییەوە، ڕووپێوی جیۆلۆژی ویلایەتە یەکگرتووەکان چاودێری کردنی ناوچەکەی باشتر کرد.
خوێندنەوەی زیاتر...

لە ھەواڵەکاندا
دۆناڵد ترامپ لە ٢٠٢٥
دۆناڵد ترامپ لە ٢٠٢٥

ئەمڕۆ لە مێژوودا...
  • ١٩١٩ – سوپای سوور لە ڕووسیا پێکھێنرا، بەمەبەستی پاراستنی شۆڕش و پارێزگاریکردن لە سنوورەکانی یەکێتیی سۆڤیەت لەھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکی.


زیاتر لەم ڕۆژەدا »


ئایا زانیوتە...
ناساندنی ویکیپیدیا
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێک دێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەرۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. لەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، کە لە ٢٠٠٩وە لە ویکیپیدیای کورمانجی لەبەر چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٦٢٢ وتار و ١٥٩ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەشداری لە ویکیپیدیا
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی، و بۆ کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەبارەی زانستە سروشتییەکان و کۆمەڵایەتییەکان بە زمانی کوردی لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی پاش ئاشنابوون لەگەڵ ویکیپیدیا سەرەتا دەبێت بتوانیت کوردی بەباشی بنووسیت و بەباشی تایپی بکەیت. خولی فێرکاری ببینە و لە پەڕەی خۆڵەپەتانێ ئەوەی فێر دەبیت تاقیی بکەوە. ویکیپیدیا ژمارەیەکی زۆر وتاری ھەیە بەڵام بۆ ھەر بابەتێک دەبێت تەنیا یەک وتار ھەبێت. بە دەستکاریکردن و چاککردنەوەی ھەڵەکانی وتارەکان ببە بەکارھێنەرێکی چالاک و پاشان بە جادووگەری وتارەکان خۆت لە سەرەتاوە وتار بنووسە. پرسیارەکانت لە پرسگا بنووسە تا بەکارھێنەرانی شارەزا وەڵامت بدەنەوە.
کۆمەڵگای ویکیپیدیا
تا ئێستا ٦٦٬٧٤٤ ھەژمار لە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دروستکراون کە ١٥٩ بەکارھێنەریان لە سی ڕۆژی ڕابردوو بەشدارییان ھەبووە. ھەموو بەکارھێنەرێک لێرە خۆبەخشانە بەشداری دەکات و تەنیا لە سیاسەتەکان پەیڕەوی دەکرێ نەک لە ھیچ تاکە کەسێک. بۆ باشترکردنی وتارەکان بەکارھێنەران ھەردەم قسەوباس و خاڵەکانی خۆیان لە پەڕەکانی وتووێژی تایبەتدا دەردەبڕن. ویکیپیدیای کوردی پێشوازی لە بیروڕاکان و وتووێژەکانی ھەموو بەکارھێنەرێک دەکات سەبارەت بە ھەموو بەشەکانی.
دەتەوێت وتارێک بنووسیت؟
ھەنووکە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیدا ٧٣٬٦٢٢ وتار ھەن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ئەگەری ھەبوونی ھەیە. پەڕەی گەڕان بەکار بھێنە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئەو وتارەی دەتەوێت بینووسیت ھەیە لە ویکیپیدیا یان نا، لەوانەیە لەژێر ناوێکی تر ھەبێت. ئەگەر وتارەکە ھەبوو ئەوا پێویست ناکات پەڕەیەکی نوێ دروست بکەیتەوە لەبارەی ھەمان بابەتەوە، چوونکە دەسڕدرێتەوە. بەڵام تۆ ئازادیت لە چاکسازیکردن لەو وتارە ھەرچۆنێک بێت. ئەگەریش نەبوو، ناوی وتاری خوازراو لەم سندووقەی خوارەوە بنووسە و دروستی بکە. بیرت نەچێت کە بە ئاگایییەوە دوای ڕێنمایییەکان بکەویت و سیاسەتەکان لەسەر نووسینی وتار و شێوازەکانی بخوێنیتەوە. وتاری بێبایەخ دەسڕدرێتەوە.