ھێنری دێڵ
ھێنری دێڵ | |
---|---|
Henry Hallett Dale | |
لەدایکبوون | ٩ی حوزەیرانی ١٨٧٥ لەندەن |
مەرگ | ٢٣ی تەممووزی ١٩٦٨ (٩٣ ساڵ ژیاوە) کامبریدج |
گۆڕ | Unknown |
زانکۆ | |
پیشە | پزیشک، neuroscientist، biochemist، فیزیۆلۆجیناس |
شوێنکار | |
خەڵاتەکان |
|
پلە | President of the Royal Society (١٩٤٠–١٩٤٥) |
ئەلسێر ھێنری ھالیت دێڵ (٩ یۆنیۆی ساڵی ١٨٧٥ لەندەن تاکوو ٢٣ تەممووزی ساڵی ١٩٦٨)[١] زانای داودەرمان بووە و ساڵی ١٩٣٦ خەڵاتی نۆبێلی لە پزیشکیدا وەرگرتووە،[٢][٣] لە زانکۆی تۆلینگتۆن پارک خوێندوێتی دواتر ڕۆشتووە بۆ قوتابخانەی لیز لە کامبردج کە دواتر یەکێک لە بیناکانی بەناوی دێڵەوە ناو نراوە، ساڵی ١٨٩٤ چووەتە زانکۆی کامبردج و لەژێر چاودێری زانای کارەکانی ئەندامی لەش جۆن لانگلی کاری کردووە، ساڵی ١٩٠٣ بۆ ماوەیی چەند مانگێک لە فرانکفۆرتی ئەڵمانیا بووە و لەسەر دەستی بۆڵ ئیرلیخ وانەی خوێندووە، ھەر لەھەمان ساڵ بەھاوکاری ئیرنست ستارلینگ و ولیام بایلیس توێکاری بۆ سەگێکی زیندوو کردووە.ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٠٩ بڕوانامەی دکتۆرای لە پزیشکیدا لە زانکۆی کامبریج بەدەستھێناوە ولەکاتی کارکردندا پێکەوە لە زانکۆی لەندەن ھاوڕێتی لەگەڵ ئۆتۆ لۆفی پیدا کردووە، ساڵی ١٩١٤بەشی کیمیا و دەرمانسازی لە پەیمانگای نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی پزیشکی لە لەندەن وەرگرتووە.ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٣٢ نازناوی سێر ی پێبەخشراوە، ساڵی ١٩٤٤ میدالیای ئیستحقاقی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٤٨ بەپلەی سوارچاک خاچی مەزنی لەلایەن ئیمبڕاتۆڕییەتی بەریتانیاوە پێبەخشراوە، لە ساڵی ١٩٤٠ بۆ ساڵی ١٩٤٥ لە ڕێکخراوی شاھانە کاری کردووە [٤]و لە ساڵی ١٩٤٢ بووەتە مامۆستای کورسی فۆلەر بۆ کیمیا لە دامەزراوەی شاھانە، ھەروەھا لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمدا، ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری زانستی ئەنجومەنی وەزیرانی بەریتانیا بووە[٥].ھێنری دێڵ ساڵی ١٩٠٤ ھاوسەرگیری لەگەڵ ئیلین ھاڕێیت ھالیتی کچی مامی خۆیدا کردووە و کوڕ و کچێکیان بووە، لە ٢٣ یۆلیۆی ساڵی ١٩٦٨ لە کامبریدج کۆچی دوایی کردووە.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Dale, Henry Hallet | Hrvatska enciklopedija». www.enciklopedija.hr. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1936». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The Nobel Prize in Physiology or Medicine 1936». NobelPrize.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Sir Henry Dale Fellowships | Wellcome». web.archive.org. ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Henry Hallett Dale (1875-1968) | The Royal Institution: Science Lives Here». web.archive.org. ٨ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٨ی ئازاری ٢٠١٦. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Henry Dale | Physiologist | Blue Plaques». English Heritage. لە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێنری دێڵ تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ئەندامانی ئەنجومەنی پاشایەتی
- لەدایکبووانی ١٨٧٥
- مردووانی ١٩٦٨
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی ئینگلیز
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی بریتانی
- وەرگرانی خەڵاتی نۆبێلی پزیشکی
- بیانییە پەیوەندیدارەکان بە ئەکادیمیایی نەتەوەیی بۆ زانست
- سوارچاکانی شانشینی یەکگرتوو