زانکۆی بۆستن
بە لاتینی: Universitas Bostoniensis | |
جۆر | زانکۆی تایبەتی - زانکۆی توێژینەوە |
---|---|
دامەزراندن | ٢٤ی نیسانی ١٨٣٩؛ ١٨٤ ساڵ لەمەوبەر |
Accreditation | کۆمیسیۆنی خوێندنی باڵای نیو ئینگلاند |
Religious affiliation | ناتایفەگەری، بەڵام لە ڕووی مێژوویییەوە پەیوەندی بە کەنیسەی یەکگرتووی میتۆدیستەوە ھەیە |
Endowment | ٢٫٩ ملیار دۆلار (٢٠٢٢) |
سەرۆک | کینێس دبلیو فریمان (کاتی) |
Provost | کینێس لووتچن (کاتی) |
ستافی ئەکادیمیا | ٤٬١٨٧ |
ستافی بەرێوەبردن | ١٠٬٤٦٨ |
قوتابیان | ٣٦٬٧٢٩ |
Undergraduates | ١٧٬٥٩٠ |
Postgraduates | ١٧٬٩٣٧ |
قوتابییەکانی تر | ١٢٠٢ |
شوێن | بۆستن - ماساچووسیتس - ویلایەتە یەکگرتووەکان |
Colors | Red and white[١] |
وێبگە | bu٫edu |
زانکۆی بۆستن (بە ئینگلیزی: Boston University) زانکۆیەکی تایبەتی توێژینەوەیە لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچووسیتس. لە ساڵی ١٨٣٩ لەلایەن کۆمەڵێک لە میتۆدیستەکانی بۆستنەوە دامەزراوە کە کەمپی ڕەسەنی لە شاری نیوبێری لە ویلایەتی ڤێرمۆنت بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٨٦٩ بیگوازنەوە بۆ بۆستن. ھەروەھا زانکۆکە ئەندامی کۆمەڵەی بۆستنە بۆ خوێندنی باڵا و کۆمەڵەی زانکۆکانی ئەمریکا.[٢][٣]
زانکۆکە بێلایەنە، ھەرچەندە پەیوەندی مێژوویی خۆی لەگەڵ کڵێسای میتۆدی یەکگرتوو دەپارێزێت.[٤][٥][٦]زانکۆکە زیاتر لە ٤ ھەزار ئەندام[٧] و نزیکەی ٣٤ ھەزار خوێندکاری ھەیە و یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی بۆستن[٨] زانکۆکە بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، و بڕوانامەی پزیشکی ددان، بازرگانی و یاسا لە ڕێگەی ١٧ قوتابخانە و کۆلێژ لە سێ کەمپی شارەکاندا پێشکەش دەکات[٩]
ڕیزبەندی
[دەستکاری]لە ڕیزبەندی زانکۆکانی جیھان QS لە ساڵی ٢٠٢٠، زانکۆی بۆستن لە پلەی ٩٨ی جیھان و ٢٩ی ئەمریکایە.[١٠] ھەروەھا لە ڕیزبەندی پەیمانگای تایمز لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەم زانکۆیە لە ڕیزبەندی ٦١ی زانکۆکانی جیھاندا بوو.[١١]
پەروەردە و توێژینەوە
[دەستکاری]پێکھاتەی ڕەگەزی زانکۆی بۆستن ٥٠٪،٦ سپی پێست و ١٤٪ ئاسیایی و ١١٪،٦ خوێندکاری نێودەوڵەتی و ٨٪،٦ ئیسپانی و ٣٪،٢ ڕەش پێستە. لە کۆی ئەو خوێندکارە نێودەوڵەتیانەی کە لە پاییزی ٢٠١٥دا ناویان تۆمار کردووە، ٤٣٪ خەڵکی کۆماری گەلی چین، و ٩٪ لە ھیندستان، و ٥٪ لە کۆماری کۆریا، ٥٪ لە سعودیە، ٤٪ لە کەنەدا، ٤٪ لە کۆماری چین بوون، ٢٪ لە تورکیاوە، و ١٪ ی لە وڵاتانی تر بوون. لە ٣٩٪ی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان خوێندنی بەکالۆریۆسیان خوێندووە، و لە ٣٧٪یان خوێندنی باڵایان خوێندووە، و لە ٢٣٪ش خولی دیکەیان خوێندووە. ھەروەھا زانکۆی بۆستن ڕای گەیاندووە کە زۆرترین ژمارەی خوێندکاری جوو لە ئەمریکادا ھەیە، لە دوای زانکۆی نیویۆرکەوە، کە نزیکەی ٣ ھەزار خوێندکار، واتە نزیکەی ١٥٪ جوو بوون.[١٢]
لە پاییزی ساڵی ٢٠١٨دا، بە گشتی ٦٤٬٤٧٣ داواکار داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەم، و ١٤٬١٨٤ داواکار وەرگیراون، کە ڕێژەی وەرگرتنی ٢٢٪ دەکات.[١٣]
کەمپی زانکۆ
[دەستکاری]کەمپی سەرەکی زانکۆی بۆستن بەدرێژایی کەناری ڕووباری چارڵز دروست کراوە. پردی زانکۆی بۆستن کە بەسەر ڕووباری چارڵز درێژ دەبێتەوە، کەمپەکە دابەش دەکات بۆ کەمپی سەرەکی کە زۆربەی ھۆڵەکانی وانەوتنەوەکانی تێدایە و کەمپی ڕۆژاوا کە ھۆڵی وەرزشی تێدایە. لە ئەنجامی بەردەوامی فراوانکردنی کەمپەکە، کەمپی چارڵز ڕیڤەر بینای تەلارسازی ھەمەچەشنی تێدا دروست کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی فەرمی
- ڕۆژنامەی برینک، ھەواڵی توێژینەوەی زانکۆی بۆستن
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «BU Colors». لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «The Boston Consortium». web.archive.org. ١٤ی نیسانی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «BU Joins Association of American Universities | BU Today». Boston University (بە ئینگلیزی). ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٢. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-url=
requires|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Browse | News Releases | Media Relations | Boston University». web.archive.org. ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Kim، Christian (2005). Cambridge University Student Union International 2003-2004: international students' struggle for representation in the United Kingdom (1st ed ed.). Cheltenham, PA: Hermit Kingdom Press. ISBN 978-1-59689-044-2.
{{cite book}}
:|edition=
دەقی زیادەی ھەیە (یارمەتی) - ^ Kurian، George Thomas، ed. (2016). Encyclopedia of Christianity in the United States. Lanham: Rowman & Littlefield. ISBN 978-1-4422-4432-0.
- ^ «BU Facts & Stats | Office of the President». www.bu.edu. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-url=
requires|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «Wayback Machine» (PDF). web.archive.org. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی تەممووزی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «About BU». Boston University (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
:|archive-url=
requires|archive-date=
(یارمەتی) - ^ «World University Rankings 2020». Top Universities (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «World University Rankings». Times Higher Education (THE) (بە ئینگلیزی). ٢٠ی ئابی ٢٠١٩. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «Wayback Machine». web.archive.org. ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Academic Profile | Admissions». web.archive.org. ١ی شوباتی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکە لە ١ی شوباتی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی ئابی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی بۆستن تێدایە. |