دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٧٬٠٤٩ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |

زایەندێتیی مرۆڤ بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە ئەزموون و دەربڕینی خۆیان دەکەن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی فراوانە و بە تێپەڕبوونی کات لەگەڵ تەڤنارە مێژوویییەکان جیاوازی ھەبووە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسی مرۆڤ.
خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە.
بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک تاک دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ئارەزووی چالاکیی سێکسیی زیاد دەکات. ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ تیۆرییەک لەسەر ھۆکاری خواستی زایەندی پشتگیرییەکی بەرفراوانی بەدەست نەھێناوە، بەڵگەی زۆر زیاتر ھەیە کە پشتگیری لە ھۆکارە ناکۆمەڵایەتییەکانی خواستی زایەندی بکات لە چاو ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت بۆ نێرەکان. گریمانەکانی ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا پشتیان بە بەڵگەی لاواز بەستووە، کە بەھۆی چەندین ھۆکاری سەرلێشێواوەوە داچۆڕاون. ئەمەش زیاتر بە بەڵگەی نێوان چاندەکان پشتگیری دەکرێت چونکە ئەو چاندانەی کە بە ھزرێکی فراوانەوە تەماشای ھاوزایەندخوازی دەکەن ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزتریان لە ھاوزایەندخوازی نییە بەراورد بەو چاندانەی کە بەپێچەوانەوە تەماشای دەکەن. (تەواوی وتار...)
- ١٣ی حوزەیران – ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکان و ھەندێک لە کەسایەتییە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێرانی لە چەندین ھێرشدا (لە وێنەکەدا) کردە ئامانج.
- ٣ی حوزەیران – لی جای میوونگ وەک سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور ھەڵبژێردرا.
- ٣١ی ئایار – یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا بۆ یەکەمین جار نازناوی یەکەمی بەدەستھێنا.
- ٢٦ی ئایار – لە تۆپی پێدا، یانەی لیڤەرپوول بووە براوەی خولی نایابی ئینگلیزی.
- ١٧ی ئایار – نەمسا بووە براوەی جامی پێشبڕکێی گۆرانیی یورۆڤیژن.
- ١٨٠٩ – ھێزەکانی فەڕەنسا بە سەرکردایەتی ناپۆلیۆن بۆناپارت ھێرشێکی گەورەیان کردە سەر شاری ڤیێنای پایتەختی نەمسا و داگیریان کرد.
- ١٩٧١ – لە نێوان کۆبوونەوەی سەرکردایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بڕیاری شۆڕشی چەکداری لە دژی دەوڵەتی ئێران درا.
- … کە پیرەمێرد خاوەنی نزیکەی ٤،٨٠٠ پەندە کە زۆربەیان لە ڕۆژنامەی ژیندا بڵاو دەکرانەوە؟